"an independent online kurdish website

لەمڕۆژانەدا و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چاوم لە نووسراوەکانی “عیرفان قانعی فەرد” دەکرد لە پەیجی شەخسی خۆی.aref-shexahmadi-

بۆیە بە وردی دەستمکرد بە خوێندنەوە و لای خۆم گوتم پێشداوەری نەکەم و با تاوەکوو کۆتایی نوقەم لێوە نەیێت، لە بینینی وێنەی منداڵی و جوان و لێو بە خەندەی چاوپۆشیم نەکرد و هاوکات بە بینینی ژومارەی لایەک و زۆربەی کۆمێنتەکان کە بۆ وێنەی شەخسی و سێلفی “selfie” و نووسراوەکانی ناوبراو لە لایەن دۆستان و خوێنەرانی پەیجەکەی ڕەوانە کرابوو خوێندەنەوەی خۆمم دەستپێکرد..

mnalan-1

ڕاموایە لە ڕوانگەی خەڵکانی تر و تەنیا بە بە پێوانەی “وتی وتی” خۆم نەخەمە بازنەی بیرکردنەوە و تەکفیر کردنی خەڵکی دیکە و چۆنیەتی هەڵسووکەوت و بڕیاردان لە سەر تاکی کۆمەڵگە.

چۆنیەتی ناسینی من لە “عیرفان قانعی فەرد” دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕادەییەی کە لە میدیا و ڕاگەیاندنی کوردی و فارسی چاوم بە هەندێک لە نووسینەکانی کەوتووە و گوێبیستی بەشێک لە قسەکەنی بووەم، عیرفان قانعی فەرد وەک خۆی باسی دەکات دەگەڵ زۆر ڕێبەری ئێستای کورد لە پارچەکانی کوردستان و کەسایەتیە ئێرانی و عێڕاقیەکان وێنەی یادگاری هەیە و دەڵێت: ” ئەوان بەندەیان وەک نووسەر و ڕۆژنامەنووس دەعوەت کردووە”!!!.

وێنەی دەگەڵ ئەبولحەسەنی بەنی سەدر، مەسعوود بارزانی، جەلال تاڵەبانی، عەبدوڵڵای حەسەن زادە ڕێبەری پێشووی حیزبی دیموکراتی کوردستان، فواد مەعسووم سەرۆک کۆماری ئێستای عێڕاق وتاریق ئەلهاشمی…هتد هەیە.

قانعی فەرد لە کتێبی “پس از شصت سال” بە زمانی فارسی باسی ژیان و خەباتی جەلال تاڵەبانی دەکات هەر وەک چۆن دواتر لە وتووێژەکانی خۆی باسی سەفەرەکانی بۆ عێڕاق و دیتنی کاربەدەستانی ئەم وەڵاتە دەکات.

mam-jelal-kteb-6


قانعی فەرد بە نووسینی فارسی و ئینگلیزی لە سەر وێنەیەکی جەلال تاڵەبانی ئاوای گوتبوو”من به این انسان مدیونم…. سرنوشت زندگی مرا تغییر داد و دریچه دیگری برویم گشود. و این هم عکس امروز اوست. امیدوارم به زودی دوباره ببینمش….
I indebted to this Great Man …. because he changed my life’s destiny and opened another window to the new horizon. This is Jala Talebani’s New picture . I hope to see him again soon ….“(وێنەی 2)

لە زۆر شوێندا قانعی فەرد باسی جەلال تاڵەبانی دەکات و خۆی بە قەرزداری دەزانێت و لە شوێنێکی دیکەدا ئەوا بە فواد مەعسوم دا هەڵدەڵێت و بە ئێران دۆستی ناودەبات: “ یک نوشته برای دل خودم : دکتر فواد ایران دوست و میهن پرست”.

ناوبراو دەگەڵ شاعیری ناسراوی ئێرانی  “ئیسماعیل خۆیی” و ژومارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتیە ناسراوەکانی ئێرانی وێنەی یادگاری گرتووە و لە ژێر هەر وێنەیەکدا بۆچوونی خۆی و ڕێکەوتی وەها ڕۆژێکی دیاری کردووە.

esmail-xoyi-3


بە پێی ئەو نووسراوانەی قانعی فەرد کە لە دیواری پەیجەکەی خۆیدا بوون، شتێک کە بۆ من جێی سەرەنج بوو ئەوە بوو کە یەک جۆرە پێدا هەڵگوتن و پێناسە کردنی کاربەدەستانی ڕێژیمی پاشایەتی ڕووخاو و ڕێژیمی ویلایەتی فەقێ بوونی هەیە لە ڕوانگەی قانعی فەرد-ەوە.

بە باوەڕی ناوبراو  هەر هەموویان دەوریان هەبووە لە گەیشتنی ئێران بە لووتکەی سەرفرازی و تۆمار کردنی سەروەری  لە مێژووی ئێران و ئێراندۆستەکاندا.!!

لە شوێنێکی دیکەدا وێنەی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێستای کۆماری ئیسلامی و  “قوام السلطنە”ی پێکەوە گرێ داوە و لەمبارەیەوە دەنووسێت”سفرش به مسکو(29 بهمن 1324) بود… همه چشم ها به چرخیدن تسبیح اش بود که بی هیاهو در راستای مصالح و منافع ایران، مذاکره کند….69 سال بعد هم، ( آبان 1393)، این بار مردم ایران چشم انتظار پاسخ یک مذاکره اند…تا یک سیاست پیشه دیگر، شاید نقش بیافریند”.

 کە مەبەستی لە چاوەڕوانی لێرەدا لە محەمەد جواد زەریف-ە تاوەکوو ئەویش وەک قەوام کە ئەو سەردەم دەگەڵ ڕووس وتووێژی دەکرد، بتوانێت وتووێژەکان لە قازانج و بەرژەوەندی ئێراندا تەواو بکات.

لە بەشێکی دیکە لە چالاکی ڕۆژنامەوانی خۆیدا ناوبراو بە بەشداری لە لێکدانەوەیەکی هەلومەرجی باشووری کوردستان لە “ئاژانسی هەواڵدەریی مێهر” کە وێنەی خۆیی و مەسعوود بارزانی دانراوە ئەوا باس دەکات: “این یادداشت من در خبرگزاری مهر – البته عکس من را اول با این تجزیه طلب غوغاسالار و جنایت کار جنگی دوست و همکار داعش گذاشت که هوس فرمود علیه ایران و ایرانی هم اقدام کند – اما بعدش برداشتند”.

زۆرم  پێ سەیرە یەکەم جارە دەبینم کوردێک ئەوندە حەزی بە وێنەگرتن دەگەڵ کەساییەتیە شۆڤێنیە ئێرانیەکان بێت و هاوکات خۆی پێی لەوان بە ئێرانی تر بزانێت!!!.

قانعی فەرد لە مەڕاسیمی ناشتنی ژنە شاعیری ڕەخنەگر و چالاکی فارس”سیمین بێهبەهانی”دا بەشداری دەکات و لە زۆربەی سایت و ماڵپەڕەکانی کۆماری ئیسلامی دا دەنووسێت و وتووێژ دەکات، دەگەڵ ئەمانەشدا کەسایەتی خۆی دەلکێنێ بە مێژووی سەردەمی پاشایەتی و بە وەسفی جۆراوجۆر و سەیر و سەمەر، خۆی لەو سەردەمەشدا دەبینێتەوە.

دەگەڵ” سادق زیبا کەلام” کە مامۆستای ڕامیاریە لە زانکۆی تاران لە چەند دانیشتن و کۆڕی سیاسیدا بەشداری کردووە و زۆری حەز لە دەرکەوتنی خۆیەتی لە ڕاگەیاندنەکانی ئێرانی دەرەوەی وەڵات، وەک من لێکی بدەمەوە تووشی جۆرێک نەخۆشی سایکۆلۆژی لە جۆری “خۆ بە زل”زانی بۆتەوە  وەک “دۆنکیشۆت” جاروبار هێرش بۆ دوژمنە وەهمیەکانی خۆی دەکات و دواتر وەک خۆی باسی دەکات “لە بەرە بەیانێکی زوودا خەوی لێ دەزڕێت و لە یەکێک لە کافەکانی شاری پڕ بارانی لەندەن بۆ خواردنی سوبحانەیەک خۆی دەبینێتەوە”.

erfan-qanehi-ferdi-5

کاتێک دەگەڵ ئەو کەسانەی لە ڕوانگەی ناوبراوەوە گرنگن بۆ ئێستا و داهاتووی ئێران وێنە دەگرێت، هەست بە کەمووکوڕی خۆی دەکات و زۆر سەرکزانە دەردەکەوێت، وەک ئەوەی بڵێیت لە ناخی دا هەست بە ئازار و شڵەژانی لە ڕادەبەدەر دەکات و حازر بگەڕێتەوە بۆ جاری جاران و ئەو جێگە وپێگەی وەک دەستخۆشانە پێشکەشی کراوە،  ناتوانن ڕۆح و هەستی موڕتاح بکەن و هەست بە ماندوویی زۆر لە دەروونی خۆیدا دەکات، چونکە ئەو پێکەنینانەی قانعی فەرد زۆر جیاوازن دەگەڵ کەسانی دەورووبەری لە کۆڕە سیاسیەکان و تەنانەت لە کاتێ بەشداری ئێوارە خوانێکی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیش دا.

کاتێک لە لایک و کۆمێنتەکان ورد بوومەوە بە شانازییەوە هیچ کوردێکی وەڵات پارێز و نیشتیمان پەروەری تێدا نەبوو و هیچ کەسێکی ناسراوی کورد شتێکیان نەنووسیبوو کە قانعی فەرد هەست بکات تاکی وەک خۆی بوونیان هەیە و خۆی بە تەواوی نامۆ لە ناو دونیاییەک پەسەند کردن و بیروڕای شۆڤێنیستە ئێرانیەکان و لایەنگرانی کۆماری ئیسلامیدا دەبینێتەوە.

پێشکەش کردنی گوڵی سوور و شێعری پێداهەڵگوتن بۆ ناوبراو لە لایەن نەیارانی نەتەوەی کوردەوە بەردەوامە  وەک ئەوەی لە کونێکدا دوو هەنگیان دۆزیبێتەوە!!

قانعی فەرد زۆر بە قین و دوور لە هەر پڕەنسیپێکی ئەخلاقی شیکاری بۆ ڕووداوە سیاسیەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان دەکات و خۆی دەکاتە ئاوێنەی باڵانوێنی ڕاستییەکان بۆ نەتەوەی کورد و داهاتووی کوردستان و زۆر جاران دەنووسێت “ساڵی فڵان وامگوت دۆستان ئەوەتا ڕاستییەکەی وەدیهات و خۆتان ئێستا دەیبینن” داوبەدوای نووسینی لەم چەشنەش ئێرانیەکان دەیکەنە “ئیمامی مێهدی” و بە پڕۆفیسۆری دونیای نهێنیەکانی ناو دەبەن .

بردنی گوڵ بۆ سەر مەزاری دوکتور قاسملوو کە کۆماری ئیسلامی تیرۆری کرد، ئەم ڕاستییە وەبیر دەهێنێتەوە کە کاتی خۆی دیپلۆمات تیرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیش بە بردنی گوڵ لە کاتی وتووێژ دەگەڵ ڕێبەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، گوللەیان گرتە پەیامی ئازادی و ئاشتی کورد و شەهیدیان کرد.

erfani-qanhei-ferd-ser-glkoy-qasmlu-7

دەرکەوتنی قانعی فەرد لە تەلەویزیۆن و ڕاگەیاندنی پان ئێرانیست و هاوکات لە شاری بەسرە لە ئەنجوومەنی شیعەکان و زۆر جاران بەشداری لە تەلەویزیۆنی ئەندیشە و بی بی سی فارسی و دەنگی فارسی ئەمریکا، ئەم ڕاستییە دەردەخات کە ناوبراو لە لایەن سەرجەم نەیارانی کورد و ڕاگەیاندنی ئێرانچی بە شۆڤێنیست و مەزهەبیەوە، وەک “میوەیەکی نەوبەر لە باخی خەیانەتی نەتەوەیەک” زەق دەکرێتەوە و هەرکامەیان بە پێوەر و خواستی خۆی نەمامی خاو و کاڵ و کرچی دادەتاشن.

لە کۆتاییدا بە سەر هەڵدا گوتنی قانعی فەرد بۆ تاڵەبانی و بڵاو کردنەوەی وێنەکانی دەگەڵ ژومارەیەک سەرکردەی کورد ئەم ڕاستییەمان بۆ دەردەخەن کە ئەوانەی ئەمرۆ ناتوانن لە ئاست قانعی فەرد دێڕێک بنووسن سەردەمێکیش بە خومەینیان دەگوت “خودا لێی ڕازی بێت” یانیش بە گوتەی خودی ئەم مۆرەیەی دەستی دوژمنانی کورد ڕێی و جێییان بۆ خۆش کردووە و بە شارەکانی باشووری کوردستاندا دەیانگەڕاند و تەنانەت دەیان برد بۆ بەغدا و زیارەتی ئیمامەکانی سامەڕا!!!!.

qanehi-ferd-mamosta-hassn-zade-8

قانعی فەرد وەک  نموونەیەکی زیندوو، سیاسەتی ‌‌هەڵەی چەند کەسایەتی حیزبیی کورد وبەرهەمی ترشاو و ڕزیوی گەورە کردنەوەی ژومارەیەک دەست و پێوەندی کۆماری ئیسلامی بوو، بۆ ئەوەی بە کۆماری ئیسلامی بڵێن خاترجەم بن کە ناوەندی و سەرکردایەتیمان تۆپ نایگاتێ و مەترسی نین بۆ سەرتان و هاوکاتیش ڕۆشنبیرەکانی هاوبەشمان لای ئێمە جێگەیان دەبێتەوە. فارس گوتەنی “اگر یار شاطر نباشیم بار خاطر نیستیم” کێ بنێرن بۆ لامان یان بە تۆمەتی “مامەڵە بە ماددەی هۆشبەر” دەیخەینە زیندانی برایانی مێژوویتان یان دەینێرین بۆ ئۆرووپا یانیش دەیانکەین بە قانعی فەرد بۆتان.!!!!

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی