"an independent online kurdish website

لە مێژە بیر دەکەمەوە، بۆ ئەوەی بتوانم پەنجە لە سەر خاڵێک دابنێم کە پێی دەڵێن گەندەڵی و ڕاستگۆیانەو بە بێ هیچ بەرژەوەندییەکی تاکە کەسی ڕای خۆم دەربڕم!shehla_yarhuseni12

لە گەڵ هەر کەس و هەر لایەنێک دێیتە گفتوگۆ بێ سێ و دوو، وشەی گەندەڵی راستەو خۆ،خۆی فرێدەداتە نێو باسەکەو دەبێتە مشت و مڕێكی زۆر توندو هیچ کاتیش ناتوانن بگەنە خاڵی گرنگ بۆ بن بڕ کردنی ئەو دیاردەیەو بگرە ئاڵۆزییەکی زۆریش دروستدەکات لە نێو خەڵک.
ئەگەر باس لە سەرەتایترین کاری ڕۆژانەی خەڵک بکەیت تا دەگاتە ئەندام پەرلەمان و سەروتریش هەر پێی دەڵێن گەندەڵ!
بۆ چی پێی دەڵێن گەندەڵ؟
بۆ ئەوەی کار و پیشەی تاک زنجیرەییە، وەک چۆن سۆپەرمارکێتێک دابمەزرێنیت لە شارێکداو دواتر لە هەموو شارەکان هەمان سۆپەرمارکێت و هەر هەموویان یەک ناویان هەیەو یەک لۆگۆ، ژیانی خەڵکی وڵاتی ئێمەش وای لێهاتووە، لە بنەماڵەیەک کەسێک بووە پەرلەمانتار، هەموو ئەو بنەماڵە بە بێ ئەوەی یەک زەڕە ئارەق کەوتبێتە نێوچەوانی دەبێتە پەرلەمانتار!
گەندەڵ بە کێ دەوترێت ؟
ئەگەر ئێمە بۆ ئەوە بگەرێین کێ گەندڵە، ئەمە زۆر ئەستەمە چونکە گەندەڵکاران تاوانبارن کە کاری گەندەڵی دەکەن، بەڵام ئەوەی چاوپۆشی لێدەکات، بەشێکن لە خودی گەندەڵی.


ئەگەر چاو لە وڵات بکەین ئێستا، چینی هەژارە بە هەموو نەهامەتیەکانی ڕۆژگار ڕازیەو ئەوەی بیری لێ ئەکاتەوە ئارامیە بۆ وڵات و گەورە بوونی خەونی ڕزگاریە بۆ نەتەوەکەی، بەڵام دەسەڵتداران بوون بە کلکی ئەم وڵات و ئەو وڵات لە پێناو بەرژەوەندییە تاکە کەسیەکانی خۆیان و بە فیتی سولێمان و قاسم و عەبدوڵا، خەریکە میلەت توشی نەخۆشی ئیفلێۆنزای ئێبۆلا دەکات.
باشە پێم ناڵێن گەندەڵی چ خزمەتێک بە کۆمەڵگا دەکات جگە لە هەڵاواردن و چاوچنۆکی؟
تا ئەم چرکە ساتە هیچ کات حەقم نەداوە بەو کەسانە کە هەمیشە گلەیی و گازندەیان بووە لە بەرامبەر دەسەڵاتی کوردیدا هەرگیز ڕێگەم بە خۆم نەداوە، ڕەخنەیەک ڕوو بە ڕووی دەسەڵات بکەمەوە هەمیشە پشتییوانیم لە دەسەڵاتی کوردی کردوە، چونکە بیرم لە هەموو نەهامەتیەکانی ڕۆژانی ڕابردو دەکەمەوە کە چۆن عەرەب و تورک و فارس دەیانکردین بە گاڵتەجاڕی هەواڵەکانی خۆیان، هەر بۆیە هەموو شتێک بە هەموو کەموو کورتیەکانیەوە پشتیوانیم لێ دەکرد.
بەڵام ئێستا کە دەبینم هەموو لاوەکانی وڵات ملی ڕێگا دەگرن و سەری خۆیان هەڵدەگرن بەرەو هەندەران و خۆیان دەدەن بە ملی ئاوو ئاگرداو رێگای هاتوو نەهات دەگرنە بەر، ئا لێردا دەڵێم ئەگەر بێت و حکومەتی هەرێم ئاوڕی جدی لە ژیانی خەڵک نەداتەوەو کار ئاسانی نەکات بۆ کاری ڕۆژانەی هاووڵاتیان لە دامو دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێویستی ڕۆژانەی خۆیان بۆ نموونە بۆ بە ناو کردنی ماشێنێک یا ماڵێک یان واژۆیەک دەبێت چەند حەفتەو چەند مانگ هاتوو چۆ بکەن.
خراپتر لە هەمووی پێکەوە نەسازانو قەبوڵ نەکردنی یەکتری حیزبەکان وای کردوە هەل و مەرجی ژیانی خەڵک خراپتر بێت لەوەی کە هەیە.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی