بەئاوڕدانەوەلە مێژووی ڕژێمی ئیسلامی ئێران ، دەردەکەویت کە ئەم ڕژێمە سەرەڕای ئەوەی کە ؛هەناو وپێکهاتەیەکی ؛ دیکتاتۆری ودژە ئازادی هەیە ، سەرەڕای ئەوەی کە تیرۆروتۆقاندن وترساندن میکانیزمی قەرەبووی شکان وهەرەسەکانی خۆی بوون .
هەرکات لە کایە جیهانیەکاندا شکاوە ودوچاری پاشەکشە بووە ،بۆ ڕاگرتنی خۆی وهێڵانەوەی دەسەڵاتە {ناڕەواو ناپەسەندەکەی }و لەترسی سەرهەڵدانی جەماوەریی وژیانەوەی بزوتنەوەکان ،ڕاستەوخۆ دەستی داوەتە داپڵۆسین و کوشتن ولەناوبردنی نەیاران و دژەکانی خۆی . یەکەم پەلامارەکانی ئەم دەزگا تۆقێنەرە بۆسەر بزاوتی ڕزگاریخوازیی گەلان و بەتاتیبەتی تر بزاوتی ڕزگاریخوازیی نەتەوەیی کوردبووە ،پاشان بەرتەسککردنەوەو ی ئازادیەکان و سەرکوتانەوەی کۆمەڵایەتی وبە(سەربازخانەکردنی کۆمەڵگا ). لەم لێدان و داپڵۆسینەدا هەرچەندە یەکەم زەبرلێدراو بزاوتی ڕزگاریخوازیی کورد بووە ،بەڵام دواتر ڕاستەو خۆ کۆمەڵگای ؛سڤیل ؛وچالاکانی کۆی بورەکانی کۆمەڵگا کەوتوونەتە بەر زەبری ئەم داپڵؤسین و تۆقاندنەوە .
سەرەتای دەسەلاتداری ئەم ڕژێمە و لە چرکەساتی هێرش بۆسەرکوردستان و سەپانی شەڕی جەکداری بەسەر هێزەکانی کوردستاندا لە {٢٨ گەلاوێژدا }ڕاستە کە بۆیەکەم هێرش بزاوتی کوردستان کەوتە بەرئەم پەلامارە ،بەڵام دواتر داخستنی هەموو چاپەمەنیەکان و لێدانی کۆی هێزە جیابیرەکان وگرتن وکوشتنیان ، بووە ڕاستیەکی هەمیشەی رژێم و کۆی ئازادی و ڕێکخراو پیکهاتەکانی کۆمەڵی ئێران کە وتنە بەر پاکتاو و سڕینەوە .
پاش کۆتای شەڕی ئێران و ئێراق و ملدان بۆ (بڕیارنامە٥٩٨ )و هەرەسی سەربازی وئابوری وئایدۆلۆژی ڕژێم ڕاستە هاوکات بوو لە گەڵ تیروری سەرکردەکانی کوردستان وبزاوتی کوردو هێزەچەپەکان وەک {گیان بەختکردوان دکتۆر قاسملۆ دکتور شەرف کەندی و کاک سدیقی کەمانگەر }و زۆریتر بەڵام هەر لەم چرکەساتەدا کوشتن و ڕاونانی هەمووجیابیران و کوشتنەکانی دەرەوەی وڵات و (پرۆژەی هوویەت )و پەلاماری ”کانونی نووسەرانی ئێران ”و کوشتاری زیندانیان و کوشتنە ”زنجیرەیەکان ”هەموو کۆمەڵگا کەوتە ژێر گوشارەوە و زەمەنی ”سەربازخانەیی” ئێران دەستی پێکردەوە .
دوای پاشەکشەی ڕژێم و شکانی (پرۆژەی بەناوکی کردنی ئێران )وملدان بە پەیمان نامەی ناوکی نێوان ئێران و شەش وڵاتی گەورەی جیهان.چاوەڕواندەکراکە ڕژێم بۆقەرەبووکردنەوەی ئەم شکان و هەرەسی یەکسەرەی ئیدلۆژیکەی خۆی ، و لەترسی ڕاسن و هەستانەوەی بزاوتەکۆمەڵایەتی وسیاسی و رەگەزی و هەمەجۆرەکانی وڵات . بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەم سوکایەتی وشکانەو بەرگریکردنی لە مانەوەی خۆی و دەسەلاتە ناڕەواکەی . جارێکی دیکە وەک پیشەی هەمیشەی خۆی دەست بداتەوە کوشتن وترورکردنی نەیارانی خۆی و شێوەی ئەزموونکراو بەکارهاتووی خۆی جاریکی دیکە بەکاربیێنیتەوە .
پەلاماری بنکەو بارەگاکانی {کۆمەڵەی شؤڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران }لە لایەن دەزگای سیخوڕی وهێزەکانی کارای دەرەوەی سنوری ئەم ڕژێمە ،بۆ جاریکی دیکە ئەم راستیەییەی سەلماندەوە ،کە ڕژێم شیاوی متمانەو گۆرانی هەڵسوکەوت نیە. هەرکات لە دەرەوە ڕووبەڕووی شکان و پاشەکشەیەک دەبێت ڕاستەو خۆ پەلاماری هیزەکانی نەیاری خۆی دەدات . پرۆژەی کوشتن وتۆقاندن و بە سەربازخانەکردنەوەی کۆمەڵگا بە شێوەیەکی قایم تر دەخاتەوە ڕؤژەڤ . هەوڵی تەقاندنەوەی بنکە وبارەگای کۆمەڵە هەوڵێکی تەنیاو دابڕاوی بێ پرۆژەو پێلانیە ،کە ڕژێم دەستی بۆ بردبێت ، ئەوەی شیاوی ڕامانە ئەم پەلامارە بەپێی هەموو ئاماژەکان سەرەتای پەلامارێکی هەموو لایەنەیە بۆ سەر هەموو نەیار و جیابیر وتەنانەت ڕەخنەگرێکی ڕژێم لەدەرەوەو ناوەوەی وڵات .
ئەم هەوڵە تیرۆریستی وپەلامارە نا مرۆیانە بەهەندبگرین و خۆ ئامادەکرند وکۆکردنەوەیەکی هەموولایەنی دەوێت ،لە لایەن کۆی کۆمەڵگای ئێران وکوردستانەوە
پیلانی ئەم جارەی رژێم وەک هەمیشە پەلامارە بۆ سەر ؛
بزوتنەوەی رزگاریخوازیی نەتەوەیی کوردستان وکۆی هیزەکانی ناو هەناوی ئەم بزوتنەوە ،کەوەک سەنگەری هەرەپێشەوەی بەرخۆدان و بەرگریکردن و خەبات بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی ودیموکراسی و دادوەریی لە خەباتدان .
هەموو نەیاران و جیا بیران و کۆی ئۆپۆزیسێونی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات ، وسەرەتای دەستپیکردنی پرۆژەیەکی تازەیە بۆ لەناوبردن و پاککردنەوە وبێدەنگ کردنی ئەم ئۆپۆزیسوینە
سەرکوتانەوەو زمانبڕانی هەموو هیزەکان و ریکخراو چالاکانی ناوخۆی کوردستان و ئێران و کۆمەلگای سڤیلی ئێرانی وکوردستانی و جێخستنەوەی ئارامشێکی قەبرستانی وسەپاندنی ئیرادەی سەربازی وتوتالیەری خۆی بە سەر کۆی کۆمەلگادا .
پاش هێرشە تیرۆریستیەکەی سەر بارەگای کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان لە راستیدا کاردنەوەو هەڵوێستگرتنەکان هەرچەندە دەرکرێت بڵێن باش بوون ، بەڵام بەهیچ شێوەیەک لەئاستی خولقان وڕوودانی ئەم کارەساتەدا نەبووە ونیە . کۆمەڵگای سڤیلی کوردستان و چالاکانی کۆی ئێران و ئەم کۆمەڵگایە دەبی بەباشی ئەم ڕاستیە بزانن ، کە سازدانی ژینگەیەکی کراوە و خولقانی کەشی دیموکراسی بونیاد نانی کۆمەڵگایەکی ئازادیی وەستاو لە سەرئەقڵانیەت ودانوستان و گفتوگۆ . فەلسەفەی بوون و خولقانی کۆمەڵگای سڤیل و چالاکیەکانیەتی، بۆیە دەبێت زۆر بە ڕاشکاوی و وشیاریەوە لەئاست ئەم ڕووداوەدا دەبی بێدەنگ نەبن ، لە کردەیەکی بەهەڵویست وڕەوشەنگەران وئارامدا ،بەگژ ئەم شێوەلە تیرور وتۆقاندن و ترساندن بچنەوە ،هەم ئەم کۆمەلگایە و هەم ئۆپۆزیسوێنی سەراسەری و دەروەنشین و ناوخۆ ،و هەم بزاوتی کوردستان دەبێ یەکریز و هاو دەنگ و هەنگاو ،مەودای پات بوونەووەی کارەساتی ساڵەکانی حەفتاکان نەدەن . رای گشتی جیهانیی و مرۆڤایەتیی و شارستانیەتیی سەردەم لە م کارەساتەوە مەترسیەکانی ئاگادار بکەنەوە .
ئەرکی رەوشتی ونەتەوەیی ونیشتمانیی وسیاسی هەموو هێزو لایەنێکی بەرپرس ومەدەنی و ئازادیخوازە کە لە ئاست ئەم کارەساتە بیدەنگ و هەوڵی ڕیسواکردن و پووچەڵکردنەوەی بدەن
سرنجێک
ڕاستە کە فەلسەفەی بوون و هۆکاری بنەڕەتی مانەوەی دەزگا سەرکوتکارو سیخوریەکان بریتیەلە هەوڵی ترساندن و دۆزینەوەی خاڵی لاوازی هیزەکانی نەیارو دژبەر، و رەخنەو چوونەناوەوەیانەوە ، لە ئەو گرێگایانەوە کەئەم هیزانە خۆیان پێیان وانیە رێگای رەخنەکردنی دوژمن بێت . ئەم دەزگایانە لە راستیدا کاتێ مانا پەیدا دەکەن کەلە خزمەت ڕژێمە توتالیتەرەکاندا بن ،بە سیخوری وئەم کارانەوە . مێژووی سیخوڕیی وئەم ڕووداوانە لە کوردستان و جیهانیش دا دیارە ، پێویست بە بیر هێنانەوە ناکات ، بەڵام ئەم هیزانەش دەبێ خاوەنی تۆکمەیی پێویست و دەزگای دژە سیخوڕی و هۆشیاری تواوبن . سەرەڕای ئەمانەش دەبێ هێزی بارهاتوی وە ڕاهێنراوی خاون زانست و زانیاری شیاوی ئەم بوارەیان بێت ، دەستیان بگاتە ئامێرە پیویستەکانی پوچەڵکردنەوەی پرۆژەی دەزگا سیخوریەکان . هاوکاری و هاو ئاهەنگی و بونی پەیوەندی پیویستی شیاوی باوەڕپیکردن لە نێوان کۆی هیزەکانی دژبەر و نەیاری ڕژێم دا ،لەم بوارەدا یەک لەو پێویستانەیە کە بەهیچ جۆرێک نابێت لە بارەیەوە خەم ساردی بکرێت .