"an independent online kurdish website

گەرچی دوای ١٥ کاتژمێر نامەکەت لەسەر لاپەڕەکەی خۆتدا سڕییەوە (یان پێیان سڕییەوە) و هیچ ڕوونکردنەوەیەکیشی لەگەڵدا نەبوو، بەڵام بەپێویستی دەزانم ئەم چەند دێڕەت بۆ بنووسم. نامەکەت سڕییەوە، بەڵام بۆچوونەکەت لە زەینتدا هەر ماوە!arin_hersin_-_Kopie

“نامە”کەی تۆم بۆ “به‌ڕێز ئایه‌توڵا خامنه‌یی ڕابه‌ری ڕۆحی ئێران” لە فەیسبووکدا بەرچاو کەوت. نامە چ نامە، ئەگەر بەسیجێک یان پاسدارێک نووسیبای، هەر ئاوای دەنووسی!

لە دابی حوکمڕانیدا وا باوە، کاتێک ڕووداوێک ڕوو دەدات، نامەگۆڕینەوە لە نێوان پەلەبەرزەکانی حکوومەتیدا دێتە گۆڕێ و ئەوانیش بەپێی مەنتقی دیپڵۆماسی دەنووسن و وڵامی یەکتر دەدەنەوە. نووسینی ئەم چەشنە نامانەیش کاری تۆ و کەسانی وەک تۆ نییە، بەڵکو کاری ئەو دامەزراوانەیە کە جڵەوی حوکمڕانییان بەدەستەوەیە!

کێشە سەرەکییەکە لەوەدایە، کە ئەو پاشاگەردانی و نەبوونی دیسیپلین و تەکووزی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان کارێکی وای کردووە، هەر بابایەک جا چ حزبی بێت یان حکوومی، قوڵەحکوومەتێک بۆ خۆی چێ دەکات و خەریکی تەڕاتێنن دەبن لە وڵاتدا.

بەڵام ئەوەی منی بریندار کرد ئەو هزرە سەقەت و تا ئەو ئاستە خۆ ڕەزیلکردنەی تۆ نەبوو، چونکە ئەوە مافی خۆتە چۆن بیر دەکەیتەوە، بەڵکوو لە کۆتاییی ناوەکەتدا هاتووە: “سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له‌ پارله‌مانی كوردستان/ عێراق

ئەو پلەیە لە تۆ ناوەشێتەوە، چونکە پێشمەرگە ڕەزیل نییە، هەر ئێستا لە گۆڕەپانی شەڕدا ڕووبەڕووی دڕندەترین و ڕەشترین هێز (دەوڵەتی ئیسلامی) بووەتەوە. بەرزیی پێشمەرگە و ناوەکەی بە تۆ ناپارێزرێت!

دەقی ئەم بابەتە لە لاپەرەی فەیسبۆکی نووسەر وەرگیراوە.

arin_hersin

پێشمەرگەکان: نامەکەی ئاری هەرسین بۆتە هۆی توورەیی چالاکانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان و بە شێوازی جیاواز نارەزایەتی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە دژی ئاری هەرسین دەردەبڕن و  هەرسین-یش پاش بەرینتربوونەوەیی نارەزایەتییەکان، بابەتەکەی خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبۆک سڕییەوە.

بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی باشووری کوردستان و بەرپرسەباڵاکانی حیزبەکانی باشوور هەرچەند رۆژ جارێک و بەدوور لە هەرجۆرە هەستکردن بە بەرپرسیارەتییەک بە شانی و باڵی دوژمنانی کورد و بەتایبەتیش رێژیمی کۆماری ئیسلامی دا هەڵدەدەن و بەو کارەشیان گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە خۆیان توورە دەکەن.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی