ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 3ی ڕێبەندانی 1394ی هەتاوی، کومیتهی هاوکاری هێزه سیاسییهکانی کورد و کوردستانی
به هاوکاری کومیتهی سویدی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، یەکێتیەکانی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هەروەها ناوەندی یەکێتی کوردان لەم وڵاتەدا, بە بەشداریی هەیئەتێکی ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستی بەڕێز کاک ” حەسەن شەرەفی” جێگری سکرتێری حیزبی دێموکرات، یادی 70 ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستانیان لە گەورەترین هۆڵی بۆنەکان لە شاری ستۆکهۆڵم پایتەختی وڵاتی سوید بەڕێوەبرد.
ئەو بۆنەیە سەرەتا بە شانۆیەک بەناوی ” دواساتەکانی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان” ، دواتر سروودی نهتهوایهتیی ” ئهی رهقیب” لهلایهن یهکێتی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و خولەکێک بیدهنگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاکی شههیدانی ڕیگای رزگاری کورد و کوردستان دهستی پێکرد.
پاشان لەلایەن هاوڕێیانی پێشکەشکار ” ئاوارە جەلالی و مەندانێ کاکایی” بە هەردوو زمانی کوردی و سویدی، بە گەرمی بە خێرهاتنی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی هەموو حیزب و ڕێکخراوە سیاسی، فەرهەنگی، مەدەنییەکان و هەروەها مێوانانی ئازیز و سەرجەم بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە کرا و بە گەرمی ڕێز لە شاندی ڕێبەرایەتی حیزب و بەتایبەت جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کاک حەسەن شەرەفی گیرا.
وەک نیشانەی ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی شێرەژنی کورد خاتوو کولسووم ئیبراهیمی، خێزانی هاوڕێی تێکۆشەر مامۆستا حەسەن شێوەسەڵی، داوایان لێ کرد کە ڕێوڕەسمەکەی بە چەند ووتەیەک بکاتەوە.
دواتر ئەنوەر کاکایی بەرپرسی کومیتهی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە سوید ووتەیەکی پێشکەش کرد.
پاشان ڕێزدار کاک حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکیان بەبۆنەی یادی 70 ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان پێشکەش کرد.
بەڕێز جێگری سکرتێری گشتیی حیزب لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە دا کە دامەزرانی کۆمارێکی نەتەوەیی لە شێوەی کۆماری لە حەفتا ساڵ لەمەوپێشەوە هێمایە بۆ ویستی گەلی ئێمە بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی و ئەو کۆمارە و ویستەکانی کۆمار ئاماژە بوون بەوەی کە دامەزرانی کۆماری کوردستان و تەنانەت یەکگرتنەوەی هەموو پارچەکانی کوردستان نیشانەی دابەشبوونی هیچ وڵاتێک نیە و بگرە یەکگرتنەوەی ئاو و خاکێکی دابەشکراوە.
کاک حەسەن شەرەفی هەروەها قامکی خستە سەر باری نائارامی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و گووتی: زۆر گرنگە کە لە دووبارە ئارامبوونەوەی ناوچەکە و نیشتنەوەی کەفوکوڵەکانی شەڕ، کورد بە مافەکانی خۆی گەیشتبێ، دەنا گەر وانەبێ ئەو ئارامبوونەوەیە دەتوانێ زیانی هەبێ بۆ کورد و دیسان ئێمە بە مافەکانی خۆمان ناگەین.
شەرەفی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە دا کە کورد بەوە بەنێووبانگە لەلایەن دراوسێکانییەوە کە نەتەوەیەکی ئاشتیخواز و دراوسێی باشن و لەگەڵ دەورەبەریان دەتوانن تەبا بن و لە ئاشتیدا بژین، کەواتە ئەگەر وایە بۆ لەگەڵ خۆماندا وانەبین و یەکگرتوو و یەکریز و هاوبیر نەبین؟
دواتر برووسکەی پیرۆزبایی، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن پێشکەشکارانەوە خوێندرایەوە.
پەیامەکان:
- پەیامی کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان لەلایەن سەمیر ساڵح
- پەیامی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لەلایەن سوسەن کوردستانی
- پەیامی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی سوید لەلایەن سەرکان
- پەیامی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ لەلایەن مەنسوور بێ باک
- پەیامی حیزبی مودراتی سوید لە لایەن مارگەرێتا سوێدەرفێڵد
- پەیامی حیزبی لیبراڵی سوید لە لایەن شوکری دەمیر
- پەیامی حیزبی ژینگەی سوید لە لایەن کوردۆ باکسی
- پەیامی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، یەکێتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ناوەندی یەکێتی کوردان لە سوید لە لایەن زانیار ئەشرەفی
برووسکەی پیرۆزبایی:
- یەکێتی نیشتمانی کوردستان کومیتەی سوید
- پارتی دێمۆکراتی کوردستان لجنەی ناوچەی سوید
- ئەنجومەنی گۆڕان لە سوید
- کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کومیتەی سوید
- حیزبی شوعی کوردستان ڕێکخراوی سوید
- پارتی ئازادی کوردستان لە سوید
- پارتی سوسیالیستی کوردستان لە سوید
- پارتی ئازادی کوردستان PAK لە سوید
- حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بازنەی سوید
- کومیتەی PDK باکوور لە سوید
- پارتی ماف و ئازادی HAK-PAR لە سوید
- ئەنجومەنی کوردی سوریا لە سوید
- یەکێتی ژنانی کوردستان لە سوید
- کۆمەڵەی دێموکراتی و کولتووری کوردی لە ستۆکهۆڵم
- نوێنەرانی ڕادیۆی ئاشتی لە ستۆکهۆڵم
- کۆمەڵەی گوڵان لە ستۆکهۆڵم
- کۆمەڵەی پێشمەرگە دێڕینەکانی کوردستان کومیتەی سوید
- تیمی وەرزشی داڵ کورد لە سوید
- کۆمەڵەی کولتووری یاران لە ئوپلاندس ڤێسبی
- کوردانی فەیلی شاری ڤێسرۆس
- کۆمەڵەی کوردی شاری ڤێسترۆس
- بەدرەدین مستەفا
شایانی ئاماژە پێکردنە کە له توێی گشت ئهم پهیامانهدا ویڕای هێندیک دیدگای جیاواز، به گشتی لهسهر مەسەلەی کورد و پشتیوانی له مافی ڕهوای کورد و له ژێر پێ نانی مافی مرۆڤ له ئێران و بهتایبهتی له کوردستانی ئێران و چارهسهری مهسهلهی ئاشتی له جیهان و ناوچهی ڕۆژهەڵات و خاشهبڕ کردنی پهتای تێرۆریزم، بهرچاو بهدی دهکرا.
شایانی باسە لەم ڕێوڕەسمەدا زیاتر لە 3000 کەس بەشدارییان کرد و لە نێویاندا زۆر کەسایەتی سیاسی و ناسراوی کورد و بییانی بەدی دەکران و لەلایەن چەند کاناڵی راگەیاندنەوە فیلم هەڵگریی لێدەکرا.
دواین بهشی ڕێوڕەسمەکە وەک هەمیشە تەرخان کرابوو بۆ شایی و هەڵپەرکێی بەشداربووان کە بە پۆشینی جلوبەرگی جوان و شیرینی کوردی بەشدار ببوون.
ئەم بەشەش بە بەشداری هۆنهرمهندانی دەنگ خۆش، ” ئومێد محەممەدی، ئەیاد حوسێن، یەشار و فاتێ وێرای هەر یەک لە گروپی موسیکی خۆیان” بە دەنگە زوڵالەکانیان ڕێوڕەسمەکەیان ڕازاندەوە.
شانۆی دوا ساتەکانی کۆمار لە لایەن کۆمیتەی گشتیی حدکا وە لە سوید ئامادە کرابوو و بە سەرپەرەستی عەزیز مورادپەرەست و بە رۆڵگێڕیی عارف عەزیزی و حامیدی درودی و ئەبوبەکر ڕەحمانی بەڕێوەچوو.
شایانی باشە ڕێوڕهسمهکه کاتژمێری 6ی دوانیوەڕۆ تا 1ی دوا نیوهشهو لە نێو چەپڵەڕێزان و شایی و خۆشیی بەشداربوواندا کۆتایی پیهات.
کومیتهی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد ” بەشی ڕاگەیاندن’
3ی ڕێبەندانی 1394ی هەتاوی
23ی ژانویەی 2016ی زایینی
تکایە بۆ بینینی سەرجەم وێنەکان، ئێرە کلیک بکەن.