کۆنگرەی دووهەمی پارتی دێمۆکراتیکی گەلان (هەدەپ) لە ئانکارای پایتەختی تورکیە بە بەشداری مێوانان لە زۆر لایەنی سیاسی و لە شوێنە جۆراجۆرە کان لە ژێر ئالای تووکیە و وێنەی ئاتاتورک بە بێ هیچ هێما و نیشانەیەکی نەتەوایەتی بەرێوە چوو.
ناوەڕۆک و تەرکیزی داخوازی و داواکاریی ئەو پارتە بۆ دیمۆکراسی و دێمۆکراتیزە بوونی توورکیا بوو. ئەرێ گەڵۆ کاتی ئەو ەنیە بپرسین کە بۆ دەستەبەر بوونی ئەم داخوازیانە لە تورکیا ، بۆچی دەبێ باجەکەی بەس گەلی کورد لە باکوور کوردیستان بدا بۆ هەموو دانیشتوانی تورکیە ؟
کۆنگریی ٢ی هەدەپ لە کاتێک دا دەبەسترێ ،کە زیاتر لە 50 رۆژە لە زۆرجێگا ، لە باکووری کوردستان وەک سووری ئامەد، شەرنەخ ،سلۆپی ،وان، کەربۆران و گەوەر …..قەدەغەیی هاتوچوو هەیە و شەر و پێکدادان تەنگی بە خەلک هەڵچنیوە . بەردەوام خەلک قۆربانی دەدات و تەرمی کۆژراەکان بە رۆژان لە مەیدانە کانی پێکداداندا دەمێنێ و کەس ناتوانێ ئەو تەرمانە لە مەیدانی پێکدادانەکان دا هەگرێ و بە خاکیان بسپێرێ. هەروەها بە دەیان هەزار کەس لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون. لەحالێک دا خەلک قوربانی بۆ پرسی نەتەوایەتی خۆی دەدات، بەڵام لە دروشم و داخوازییە کانی ئێستای هەدەپ ، کە باسکی سیاسیی پ ک ک یە هیچ پرسێکی نەتەوایەتی بەرجەستە ناکرێ. مادام پرسێک بە مەفهوومی و واتای ناسنامەی نەتەوایەتی لە سیاسەتی
پ ک ک و هاوبەشەکانی دا نییە و نەماوە ، لە رۆژ ئاوای کوردیستان و لە با کووری کوریستان باوەریان بە پرسی نەتەوەیی نەماوە.
پرسی گەلانی دێمۆکراتیک ئەساسە بۆیان و پێویست ناکات لە ژێر ناویی دێمۆکراسیی گەلان ،گەلی کورد قوربانی بۆ هەموو پێکهاتەکانی توورکیا و سووریا بدات.
لێرە دا گرینگە پ ک ک جۆرئەت بە خۆی بدات و کۆنگرەیەکی نائاسایی بگرێ و خۆی هەلوەشێنێتەوە و دەست بە خەباتی مەدەنیانە بکات بۆ خوسەریی دێمۆکراتیک ، پێویست بە شەری چەکداری نیە.
لە هەڵبژادنی ٢٠١٥ بۆ پارلمانی توورکیە لە ٧ی حۆزەیراندا هەدەپ ٨٠ کورسیی پارڵەمانیی بە دەست هێنا، هەدەپ دەیتوانی بە ئیرادەیی پارلمانتارانی خۆیی لە پارلەمان و هێزی شەقام لە باکووری کوردستان و تورکیا ، بۆ پرسی خۆ سەری یدێمۆکراتک لە ناو پارلەمانی توورکیا دا،هێزی یاسایی بۆ بە دەست بێنێ.
بەلام پێش ئاکامی هەلبژاردن هەدەپ رایگەیاند کە : ئێمە لە گەل ئاکەپە ناچینە ناو دەسەڵات. بە مەش هیندەی دیکە دەستی ئاکەپە ی ئاوەڵا کرد بۆ هەڵبژاردنی دووبارە.
لە هەڵبژاردنی دوو بارە دا هەدەپ ٢١ کورسیی پارڵەمانیی لە دەست دا . لە هەڵبژاردنی دوو بارە دا ئاکەپە توانی رێژەیی بێوست دەنگ بۆ خۆی مسۆگەر بکات بۆ دروست کردنی حکوومەت بە یەک لایانە و بەداخەوە ئەمەش ئاکامەکەیەتی بۆ تورکیا بە گشتی و کورد بە تایبەتی.