"an independent online kurdish website

هێندێك کەس ڕەنگە ئەوە بپرسن  و بڵێن بۆ چی تەشکیلاتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دەرسەدێکی بەتەواوی زۆرینەی باوەڕی بە شانۆی دەورەی  هەڵبژاردنە پارلمانی و سەرۆکایەتیەکانی ئێران نیە؟ muhemed_slemani12

بڕیارە سیاسی و هەڵوێستەکانی حدکا بەرئەنجامی ڕاوێژ و تێڕوانینی وردی پێك هاتەی تەشکیلاتی حیزبە و کاتێكیش مەسەلەکە پەیوەندی بە بارودۆخی نێوخۆی ڕێژیم و حوکمڕانی لە ئێراندا هەیە، هیچ دوودڵی ناوێت، واقعی سیاسی و ئیدارەدانی وڵات لەپێشچاوی هەموو لایەکە. بەداخەوە تا ئێرەشی لە گەڵدابێت گۆڕانکاریەکی بنەڕەتی کە مافە سیاسی و نەتەوایەتیەکانی گەلی کورد دابین بکات، لە پێك هاتە و فەلسەفەی سیاسی و فیکری ڕێژیمی ئاخوندیدا بەدی ناکرێت.  مرۆڤ وەختێك بەدوای رووداوێك دەکەوێت کە بەتەواوی بۆی روون نەبێت، بەڵام کە هۆکەرەکەی بۆ دەرکەوت ئەو کات بڕیاردان و قەزاوەتکردن لە سەری زۆر هاسانترە وەك چاوەڕواندەکرێت. هەربۆیە حکوومەتی ئاخوندی و رووداوەکانی وڵات شتێك نین کە بۆمان دیارنەبیت چین و کاربەدەستانی وڵات ئیڕان بەرەو چ ئاقارێك رێبەری دەکەن.

لە سایەو فەلسەفەی سیاسی و فیکری ڕێژیمی ئاخوندی ئێراندابە دڵنیایەوە  دەرەتانی هیچ جۆرە جموجۆڵێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی نەماوەتەوە و کاتێك ڕیفۆرمخوازەکانی نێو مل ملانەی هەڵبژاردنی پارلمانی و سەرۆکایەتیەکان کە بەشێکی بەرچاو و دیاری پێك هاتەی دەسەڵاتی حوکمڕانی حکوومەت ئەژمار دەکرێن  رێگا پێدراونین و بەمەترسی لەسەر نیزام و سیستمی سیاسی وڵات لێکدانەوەیان بۆ دەکرێت. بە سانای ئە ودەستەیە کەوتنەبەر ڕەحمەتی زاڵمانەی  هێزە ئەمنی و هاوقۆڵەکانیان و بەتوندترین شێوە وڵامی ڕفتارەکانیان پێدەدرێتەوە و بە نەیار و دەسیسەی بێگانە سەیردەکرێن و هیچ جۆرە وەفایەکێان بۆ لەبەرچاو ناگیرێت، ئەی بڵێی چاوی ئەوانەی کیسەیان لەسەر خەیاڵ و پڵاوی خۆیان هەڵدروە و، پێیان وایە لە داهاتوودا  ئومێدەکانیان سەوزدەبن وگۆڕانکاری لە ڕێژیمی ئاخوندیدا بەدروێنەی خەرمانی لێکدانەوەکانیان دەگەن و بەرهەمی دەبێت. دەبیت ئیستا چ قسەیەکیان بۆ گووتن هەبێت. ئەوەش لە کاتێكدایە کە  بەشێك لە دیارترین سیماکانی نێوبزووتنەوەی ڕێخۆرمخوازی لە ئێراندا هەتا ئێستایش  دەست بەسەرکراون  و مەجالی چالاکی سیاسی و کۆمەڵایەتیان پێنادرێتەوە. باشە وەختێك ئەو ڕاستیە بەسەر کەش و هەوای سیاسی وڵاتدا زاڵبووە و هەموو دەسەڵاتێك لە دەستی دەستەیەكی زۆر بچووك لە پیاوەکانی ڕێژیمدا قۆرخکراوە و ئەوەی ” جغز”ی خۆی ببەزێنێت هەمن چارەنووسی بەناو ڕیفۆرمخوازەکانی دەبێت! ئەگەر بێت و حکوومەتی ئاخوندی بەراورد بکرێت  لە گەڵ ساڵانی پێشووتری، کەس هەیە هەست بە گۆڕانکاری لە بنەماو فەلسەفەی پێك هاتەی حکوومەتدا بەدی بکات. کاتێك لە ئێراندا ” هەلومەرجێكی نوێ دێتە ئاراوە کە هەوڵی گۆڕین یان هەمووارکردنەوەی دەستووری وڵات قسە و باسی لە بارەوە بکرێت “. ئەزموونی سیاسی ئەو سی دەیەی حوکمڕانی ئاخوندەکان بەسەر چارەنووسی گەلانی وڵاتدا ئەوە ڕاستیەی سەلماندوە کە هیچکام لە هەڵبژاردنەکانی ئێران بۆ بەرژەوەندی و دەستەبەری مافی سیاسی و نەتەوەی گەلانی وڵات بەڕێوەناچیت و بگرە خۆ نوێکردنەوە و جێگۆڕکەی مۆرەکانی ڕێژیمە بۆ مەبەستی دەست بەسەرداگرتنی تونتری وڵات.

 هەر لەو راستایەشدا دەبێت ئەوە بگووترێت کە هێندێك سیاسی و ڕۆشنبیر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەرکەوتوون کە باوەڕیان بەوە هێناوە  بڕۆنەوە لە ئێراندا، دەست بە چالاکی سیاسی و کۆمەڵایەتی بکەن و بەرە بەرە هەوڵی چ سپاندنی مافی سیاسی نەتەوەی لە چوار چێوەی ئێراندا بدرێت. بەڵام ڕەنگە هیچکام لەو بەڕێزانە نێوەرۆکی دەستووری وڵاتیان لە بیرنەمابێت کە بە یاسا و دەستوور ئینکاری فرەنەتەوەی لە ئێراندا کراوە و بەو بەهانەیەش کە ئێمە هەموومان “مسوڵمان”ین و برای یەکدین. ئەوە تیزە دیار و شوڤێنیستیەکەی خومێنی و هاوبیرەکانیەتی سەبارەت بەپرۆسەی سیاسی و فرەنەتەوەی بوونی ئێران و پاش بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات و کۆنتڕۆڵکردنی هەموو جومگەکانی حوکمڕانی، یەکەم بڕیاری خۆیاندا و خەتێکی سووریان بەسەر پێك هاتە نەتەوەی و مەزهەبیەکانی ئێراندا کێشا. بەڵام پرسیار ئەوەیە ئاخۆ دەبێت لەو چوارچێوەیەدا هیچ گۆڕانکاریەك رووبدات لە ” هەڵبژاردنی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی”  دا کە خەڵکانێك و هەتا حیزبی سیاسیش دڵی خۆیان خۆشکردوە و کەوتوونەتە ژێر کاریگەری و شەرمێونی هەڵویستی سیاسی و بڕیاری خۆیان؟

محمدسلێمانی

25.01.2016

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی