Hoppa till innehåll
Hem » بەسەرکردنەوەی هاوڕێی تێکۆشەر مامۆستا حەسەنی شێوەسەڵی لە لایەن شاندێکی حیزبەوە بە سەرپەرەستیی هاوڕێی تێکۆشەر کاک حەسەن شەرەفی.

بەسەرکردنەوەی هاوڕێی تێکۆشەر مامۆستا حەسەنی شێوەسەڵی لە لایەن شاندێکی حیزبەوە بە سەرپەرەستیی هاوڕێی تێکۆشەر کاک حەسەن شەرەفی.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٤ی ژانویەی ٢٠١٦ی زایینی،serdani-mamosta-hasan-shiweseli-0

شاندێکی حیزب پێکهاتوو لە ئەندامانی رێبەریی حیزب لە دەرەوەی وڵات و ئەندامانی کۆمیتەی گشتیی حیزب  و نوێنەرانی کۆمیتە ناوچەکان لە سوید، بە سەرپەرەستیی بەڕێز و تێکۆشەر کاک حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتیی حیزب، مامۆستا حەسەنی شێوەسەڵی، ئەندامی رێبەریی حیزبیان بەسەر کردەوە.

بەڕێز و تێکۆشەر مامۆستا شێوەسەڵی بە گەرمی پێشوازیی لە شاندەکەی حیزب کرد و بۆ ماوەی نزیک بە چەند کاتژمێر، وێڕای هەواڵپرسی و دیدار نوێکردنەوە، کۆمەڵێک باس و بابەتی تایبەت بە کوردستان بە گشتی و باس و بابەتی تایبەت بە حیزب درایە بەر باس.

شایانی باسە شاندەکەی حیزب وەک هەمیشە وێڕای رێزنان لە گەورەیی و باوەڕ و ئیمانی بەهێزی کاک حەسەنی شێوەسەڵی  ئاواتیان خواست کە ناوبراو هەردەم  شاد بێ و بەڵێنیان نوێکردەوە کە بەردەوام لە خزمەت ناوبراو و رێبازەکەیدا بن.

کۆمیتەی گشتیی حیزب لە وڵاتی سوید.