لە چەند رۆژی رابردوودا ویدئۆیەک لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بوویەوە کە تێیایدا شۆخی چەند پێشمەرگەیەک تۆمار کراوە، لەو ویدئۆیەدا قسەی نەشیاو بەرانبەر بە گریلا کراوە
کە بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێ و دەبێ بەدوادا چوونی بۆ بکرێ، بەڵام لەم نێوەدا دەستەیەک ئاپۆچی رۆژهەڵاتی کە قەت دێڕێک لە کتێبەکانی ئۆجەلانیان نەخوێندۆتەوە و رای ئەو لە سەر ژن نازانن، کەوتوونەتە دژایەتی کردنی بزووتنەوەی رۆژهەڵات بە گشتی! بۆیە بە پێویستی دەزانم باسێک لە سەر ژن لە روانگەی ئۆجەلانەوە بکەم تا هەموان بزانن کە ئیدئۆلۆژی ئاپۆچی چۆن سەیری ژن دەکات!
پێویست بە ئاماژەیە کە ئەم باسە بەشێکی چووکە لە لێکۆڵینەوەیەکە کە بە زوویی کۆتایی دێ و چاپ دەکرێ!