ماوەی چەند ساڵێکە بە وردی دەستم بە خوێندنەوەی کتێب و سەرچاوە گرینگەکانی زانیاری ئاشکرا و نهێنی سەبارەت بە ماسۆنیەت کردووە
و هەوڵم داوە زیاتر ئەو نووسین و شیکارییانە بخوێنمەوە کە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا دەربارەی کار و کردەی ماسۆنیەت دایان ڕشتووە و لە چوارچێوەی کتێب و گۆڤار و بڵاڤۆکدا بڵاویان کردووەتەوە.
هەموومان دەزانین هەوێنی هەڵگیرسانی شەڕە جیهانیەکان، شەڕی ئایین و نەتەوەکان و شەڕی بازرگانی …هتد، بە درێژایی مێژوو و هەر لە دێر زەمانەوە هەتا هەنووکەش بە پێی بەرنامە و بە پشت بەستن بە کەسانی تایبەت بووە و هیچ ڕووداوێکی ناوچەیی و جیهانی بەدەر نەبووە لەم پلان و پیلانانە کە هەر هەمووی دەخوازن دۆخی ژیان لە جیهان دا بەو ئاراستەیەدا بڕوات کە خەونەکانی کۆمەڵێکی تایبەت وەدیبێنێت و ئەوەی ئەوان دەیانهەوێت ڕوو بدات.
سینەما، ڕادیۆ و تەلەویزیۆن و لە ئێستاشدا تۆڕە کۆمەڵایەتێەکان هەر هەموویان بانگەشە بۆ ڕووداوگەلێک دەکەن کە ڕەنگە زۆربەمان بە ئاسایی و ساکاری نەزانین چ مەبەستێک دەپێکن و کام ڕێچەکە دەکەنە ڕێگەی داهاتوومان.
پێشەکی بۆ ئەوەی زانیاری وردتر لە سەر ماسۆنیەت زیاتر بزانین ئەم لینکەی بابەتێکی پێشووتری خۆم لێرەدا دادەنێم:
بۆیە لێرەوە دەچینە سەر لێکۆڵینەوە لە سەر بەڵگە تایبەتەکان و بە نموونە باسی چەند پڕۆژەی ماسۆنیەت دەکەین.
۱-کارتی ماسۆنی دوناڵد ترامپ:
ئهم کارتی کایەکردنە کە ماسۆنیەت له ساڵی ۱۹۹۰ بڵاوی کردووەتەوە زۆر تایبەت و هەڵگری پەیامێکی گرینگە. ئەم کارتە له لایهن کهسێکی ماسۆنی به ناوی ”ستیڤ جاکسۆن” که لە وێنهکەدا لە سەرەوەیە، بڵاوکرایەوە و باسی ئەوە دەکات کە لە ساڵی ۲۰۱٦ ترامپ دەبێتە سەرۆک کۆماری ئەمریکا و لە پشت وێنەی ترامپ ئاگرێکی گەورە دەبیندرێت کە باسی هەڵگیرسانی شەڕێکی گەورەی جیهانی دەکات کە پێدەچێت لە ساڵی ۲۰۱۸ ئەم شەڕە هەڵگیرسێت.(وێنەکان)
۲- فیلمی کارتۆنی The Simpsons:
له ساڵی ۲۰۰۰ دا له فیلمی کارتۆنی سیمسۆنس نیشان دەدرێت و زۆر ڕووداوی ساڵانی داهاتوو بە ڕوونی دەردەکەوێت.لەم فیلمەدا کەسێک بە ناوی سیمسۆن سەفەر بە ناو زەماندا دەکات و زۆر شتی بۆ دەرەکەوێت. بۆ وێنە نەخۆشی ئیبۆلا و شەڕی سووریە، درووستبوونی سوپای ئازادی سووریە و داعش و هەروەها هاتنە سەرکاری دوناڵد ترامپ وەک سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ساڵی ۲۰۱٦، لە بەشە جیاجیاکانی ئەم فیلمە کارتۆنیەدا باس دەکرێت و پێشان دەدرێت.
لینکی ئەم فیلمە کارتۆنە لە یووتیوب:
https://m.youtube.com/watch?v=irrbuaiUMVw
۳ – نامهکهی ”ئهڵبێرت بایک” که بۆ ”مازینی” نوسیوه:
ئەم نامەیە بهر له ۱٥۰ ساڵ پێش نووسراوە، کە دهڵێت پاش پیاوه ڕهشهکه(ئۆباما) پیاوه سوورکارهکه (ترامپ)دهبێته سهرۆک کۆماری ئهمریکا و شەڕە گهورهکهش ههر له سهر دهستی سوورکارهکه ڕوو دهدات.
بەڕێز ”بسام جرار” زانای بەناوبانگی فەلەستینی لە کتێبی ”نهایة اسرائیل” دا بە زانستی ژومارە ناسی و لێکدانەوەی ئایاتی قورئانی پیرۆز باسی شەڕێک دەکات کە بە پێی هەموو ڕۆژ ژمێڕەکان و لەوانە زایینی و هیجری و عیبری وەک یەک دەچێت و لە ساڵی ۲۰۲۲ ئیسڕائیل لە ناو دەچێت.
بۆ بینینی باسەکەشی لە یووتیوب بەم لینکە دەتوانن بیبین:
https://m.youtube.com/watch?v=rOz7yH9-fFo
ئەوەی گرینگە وەک کۆتایی باسی بکەین ئەوەیە که ههڵبژاردنەکانی ئهمریکا و سیاسەتی گشتی ئەو وڵاتە هەر ههموویان بە پلان و نەخشەی لە پێشدا داڕێژراو بەڕێوە دەچێت و یەک خوێندنەوەی بۆ دەکرێت ئەویش ئەوەیە کە لۆبی زایۆنیزم و سەرمایەداری جوولەکە کە هەر هەموویان لە کاکڵی ماسۆنیەتی جیهانی دا خۆیان دەبینەوە و پێناسە دەکرێن ئەمریکا و سیاسەت و بارگانیەکەی بەڕێوە دەبەن. هەڵبژاردنی ئەمجارەش بە پشتیوانی لۆبیە ناسراوەکانی وەک ”ئایپاک” و ”کههیلا” و سەرکردایەتی ماسۆنەکانی نیۆیۆرک پشتیوانی لێکرا و بە ئەنجام گەیشت.


