سوپاس سەرۆک! خۆشحاڵم لە پاڕڵمان سەرەنجی ئێوە بۆ خەباتی خەڵکی ڕەسەنی کورد رابکێشم کە زێدەکەیان دەکەوێتە بەشی ڕۆژئاوای ئێران.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وەک حیزبێکی فەرمیی و سیاسیی هەوڵی داوە لە ڕێگای ئاشتی خوازانەوە چارەسەرێک بۆ پێکەوە ژیان لە ئێران بدۆزێتەوە. حیزبی دێموکرات داکۆکی لە مافی سیاسیی کوردەکان دەکات کە بەردەوام و بەبەرنامە لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە دەچەوسێنرێنەوە.کوردەکان لە بواری ئابووری، هەڵاواردنی کولتووری و هەروەها بە ئاشکرا رووبەرووی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ بوونەتەوەە. منداڵانی کورد رێگەیان پێنادری کە بە زمانی کوردی بخوێنن. حکومەت لەبەر ئەوەی کوردەکان شێعە نین کاریان پێنادات.بەندکراوانی کورد بۆ ماوەیەکی دوورو درێژ لە بەندیخانەکان دا دەسبەسەر دەکرێن و دواتر بێ ئەوەی بە شێوەی دادپەروەرانە دادگای بکرێن، یان دەکوژرێن یان لە سێدارە دەدرێن.حکومەتی لیبراڵی کانادا لەبری ئەوەی ئێران بە بەرپرسی ئەو پێشێلکاریانە بزانێ، هەوڵ دەدات بە کردنەوەی باڵوێزخانەی ئێران، دەسخۆشیان لێبکات.ئێمە دەبێ یارمەتیدەری کوردە هاوپەیمانەکانمان لە ڕۆژهەڵات بێن و پشتگیریان لێ بکەین کە بە شێوەی بەردەوام و کۆڵنەدەرانە لە بەرامبەر زوڵم و ستەمی رێژیمی ئێران دا بەربەرەکانێ دەکەن.
ئامادەکردنی: رەحیم رەشیدی
