ئاڵمان: پۆلیسی ئاڵمان لە هەڵمەتێکدا چەندین مەلایان دەستگیر کردووە کە گومانی سیخوڕیان لەسەرە بۆ تورکیە. هۆکاری دستگری کردنی ئەو مەلایانەش ئەوە بووە کە زانیارییان لەسەر لایەنگرانی وتاربێژ فەتحوڵا گولین کۆ کردووەتەوە.
گۆڤاری دشپیگلی ئاڵمان ئەم هەواڵەی بڵاو کردووەتەوە و کە لە هەڵمەتەکەی پۆلیسدا چوار ماڵ لە ولایەتی ” Nordrhein-Westfalen ” و ” Rheinland-Pfalz” لە ماوەی چەندین مانگ چاوەدێی پۆلیسدا پشکێندراون. هەروەها سەرچاوەکە باس لەوە دەکا کە ئەو مەلایانە سەر بە رێکخراوی تورکی بە ناوی دیتیب (Ditib) کە ئەویش سەر بە وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی تورکیەن.
ئەو مەلایانە کە گیراون گومانی ئەوەیان لێ دەکرێ کە سیخوریان لەسەر ئەندامانی رێکخراوە ئیسلامیەکە کردبێ کە بۆچوونیان لەسەر وتاربێژ فەتحوڵا گولین چۆن بووە. وتاربێژ فەتحوڵا گولین لە لایەن دەوڵەتی تورکیەوە لە ئانکارا بەوە تاوانبار کراوە کە لە کودتاکەی هاوینی رابردوودا دەستی هەبێ، ئەو زانیاریانەش دواتر کۆ کراونەتەوە و لە رێگای ئورگانی دەوڵەتیەوە وەک ژنراڵ کونسولەوە لە شاری ” Hürth” لە نزیک شاری کۆڵن (Köln) کە بنکەی دیتیب (Ditib)ی لێیە دراون بە دەوڵەتی تورکیە.
لە کودتا سەربازیە سەرنەگرتووەکەی مانگی ژولای ٢٠١٦وە دەوڵەتی دەزگاکانی حکومەتی تورکیە ئازادیان لە دەیان هەزار کەس گرتووە و بەری زیاتر لەو ژمارە خەڵکەشیان گرتووە، هۆکارەکەی تەنیا ئەوەیە کە ئەوانە گوایە سەر بە جوڵانەوە گولین (Gülenrörelsen) بن.
نزیکە ٣ میلیۆن خەڵکی تورکیە لە ئاڵمان دەژین.
سەرچاوە: ئافتون بلادیت
Imamer i Tyskland misstänks för spioneri
UTRIKESons 15 feb 2017
TYSKLAND. Tyska polisen har slagit till mot flera imamer som misstänks för att ha spionerat för turkiska statens räkning. Imamerna anklagas bland annat för att ha samlat in information om påstådda anhängare till predikanten Fethullah Gülen.
Fyra lägenheter i delstaterna Nordrhein-Westfalen och Rheinland-Pfalz söktes igenom under tillslaget, som följde på en flera månader lång polisutredning, rapporterar Der Spiegel. Imamerna tillhör enligt tidningen den turkisk-islamiska organisationen Ditib, som har kopplingar till den turkiska religionsmyndigheten.
De anklagade ska bland annat ha spionerat på församlingsmedlemmar med påstådda sympatier för predikanten Fethullah Gülen, som regeringen i Ankara anklagar för inblandning i kuppförsöket i Turkiet i somras. Informationen ska sedan ha skickats vidare till turkiska myndigheter via landets generalkonsulat i staden Hürth, i närheten av Köln, där Ditib har sitt säte.
Sedan den misslyckade militärkuppen i juli 2016 har turkiska myndigheter frihetsberövat tiotusentals människor, och avskedat ännu fler. Många av dem anklagas för att ha kopplingar till Gülenrörelsen.
Omkring tre miljoner människor med turkisk bakgrund lever i Tyskland.
TT
