Hoppa till innehåll
Hem » کێشەی بێکاری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سروش ئەلقاسی

کێشەی بێکاری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سروش ئەلقاسی

بۆچی کۆماری ئیسلامی ئێران شان هەڵدەتەکێنێ لە بەرپرسیارێتی سەبارەت بە کێشەی نەبوونی هەلی کار بۆ گەنجانی کوردستان؟ srush-alqasi

ئەگەر کوردەکان خاوەنی کار و پیشە بن چ دەبێ؟ یان بە پێچەوانەوە ،ئەگەر هێزی کاری کوردستان ،بەتاڵ وبێکار بێ چ دەبێ؟

١.کۆماری ئیسلامی نموونەی یەک سیستەمی فاشیستە و لە نێوان خەڵکدا تبعیض دەکات

٢.کۆماری ئیسلامی لە دەسکەوتەکان تەنیا بەشی ئەو کەسانە دەدات کە بە هی خۆی دەزانێ و کەسانی دیکە بە بێگانە ونەناس لەقەڵەم دەدات .

٣.کۆماری ئیسلامی هەتا دەتوانێ بەر بە هەر جۆرە ناڕەزایەتی دەربڕین دەگرێ وا لە بەرانبەر ئەم هەڵسوکەوتە دژە ئەخلاقیانەی دەوڵەت درووست بووە..

٤. کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵ دەدات ئەم هێزی گەنجان،بوەستێنێ وفاسدی بکات و لە کۆتاییدا لە ناوی ببات.

٥. کۆماری ئیسلامی هەموو هێز و توانای خۆی خستوەتە گەڕ بۆ ئەوەی هێزی گەنجانی کورد لەکار بخات و ئیجازەی پێنەدات گەشە بکات.

بێگومان هێزی کارکردن،شۆڕش کردن،بنیاتنان،ئاوەدانکردنەوەی وڵات،سەرمایە کردن وبیرکردنەوە،ڕەخنەگرتن و تێکدان و درووست کردن هەمووی لە لای گەنجانە…

١.گەنجی کورد ئەگەر کار بکات هەم ژیانی خۆی درووست دەکات،هەم سەرمایە کۆ دەکاتەوە،هەم دەیەوێ بە لووتکەی هەموو حەز و ئاواتەکانی بگات .

٢.ئەگەر گەنجی کورد کار بکات بواری ئابووری کۆمەڵگە باش دەبێ و بازاڕ گەرم دەبێ،چونکە گەنجی خاوەن کار و پووڵ دەیەوێ ژن بهێنێ و هاوسەری هەبێ و ببێ بە خاوەن منداڵ و فێری بەرپرسیارێتی و پەروەردەکردن و پتەوکردنی بنەڕەتی بنەماڵە و پێوەندیە کۆمەڵایەتیەکان بێ…

٣.کاتێ گەنجەکانی کوردستان بەو جۆرە ژیان بکەن،دەبن بە هۆی پێشکەوتوویی کۆمەڵگە و ئەوەش دەبێتە هۆی بیرکردنەوە لە کێشە سیاسیەکانی کوردستان

ولە کۆتاییدا وەڵامی پرسیارەکانی سەرەوە دراونەتەوە بەو چەند خاڵەی وا باس کرا و هەر بۆیە کۆماری ئیسلامئ ئیجازە نادات گەنجی کورد ببێ بە خاوەنی کار.

سروش ئەلقاسی