Hoppa till innehåll
Hem » لە ناو بردنی ژینگەی کوردستان بە چ مەبەستێک؟، پشکۆ بەیگی

لە ناو بردنی ژینگەی کوردستان بە چ مەبەستێک؟، پشکۆ بەیگی

کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێران لە هیچ بوارێکدا دڵسۆزی و حورمەتی بۆ کورد و کوردستان نیە.تەنانەت بەزەیی بە ژینگەی(محیط زیست) کوردستاندا نایە peshko-beygi

چونکە خەڵکی کورد لەو شوێنەدا دەژین و ئەم دەوڵەتە فاشیستە خوازیاری لەناو بردنی خاک و نیشتمان و گەلی کوردە.هەر بۆیە وێڕای کەڵکوەرگرتن لە امکاناتی تەبیعی کوردستان وەک ئاو،دارو درەخت،گەنم و زێڕ و نەوت دەستی داوەتە لەناوبردنی ژینگەی کوردستان لەڕێگەی:

١.درووست کردنی سد و بەنداو لە بەردەم ڕووبارەکان بەو مەبەستەی کێڵگە و مەزراکانی کوردستان بکەونە ژێر ئاو و گوندەکان چوڵ بکات و بەم جۆرە کشتوکاڵی کوردستان لەناو ببات.

٢.بە درووست کردنی بەنداوەکان ڕێگە نادرێت ڕووبارەکان بگەن بە دەریاچەکان و بەمجۆرە دەریاچەکان وشک دەبن و ژینگەی هەزاران باڵندە و ماسی و گیانلەبەری دیکە لە ناو دەچێت و تەبیعەتی کوردستان نابوود دەبێ.

٣.بە لەناو بردنی گۆلاوەکان ،بیابان درووست دەبێ و ژینگە تووشی گرفتاری و قەیرانی وەک خۆڵبارین و بڵاوبوونەوەی نەخۆشینەکان لە ناو خەڵکدا دەبێ.وەک گۆلاوی ورمێ.

٤.کاتێ ڕووبارەکان ودەریاچەکان وشک ببن ماسیەکان لەناو دەچن و کار و کاسبی ماسیگرەکان لەناو دەچێ…ئەوەش گرفتاریەکی گەورەیە بۆ کۆمەڵگەی کورد.

٥.کۆماری ئیسلامی بە بیانووی جۆراوجۆرەوە دارستانە تەبیعیەکانی کوردستان لەناو دەبات،بۆ وێنە بە بیانووی درووست کردنی ڕێگەی ئاسن(راەآهن) لە تارانەوە بۆ سوریا و لوبنان دەیەوێ دەریاچەی زرێبار لە مەریوان وشک بکات.

٦.جار و بار لە هەواڵەکاندا دەبیسین کە دارستانەکانی ئیلام یان شوێنەکانی دیکە لە کوێستانی زاگرۆس ئاگری گرتوە…بە لە ناوچوونی دارستانەکانی کوردستان ژینگەی کوردستان تووشی وشک بوون دەبێ و ئەمەش دەیان گرفتاری دیکە بۆ کۆمەڵگەی کوردستان درووست دەکات.

تەنیا کارێک کە خەڵکی کوردستان دەتوانن ئەنجامی بدەن ئەوەیە ئاگایان لە ژینگەی خۆیان بێت و بە اعتراض کردن سەبارەت بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئیجازە نەدەن کۆماری ئیسلامی سیاسەتەکانی خۆی لە کوردستان پیادە بکات.

پشکۆ بەیگی