بەپێی هەواڵێکی ژینگەوان لە مەریوان شەش ژینگەپارێزی ئەو شارە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە قۆلبەست کراون.
هەواڵدەری ژینگەوان لەو بارەوە ڕایگەیاندووە کە بە دوای بێ ئاکام بوونی کۆبوونەوەی شارەوانی و بەخشداریی ناوچەی سەرشیو کە بە بەشداریی هێزەکانی ئیتڵاعاتی مەریوان بەڕێوەچوو، شەش چالاکی ژینگەپارێزیی ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە مەریوان دەستبەسەر کران.
ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەکات کە: “دوانیوەرۆی ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، دوای بە ئاکام نەگەیشتنی کۆبوونەوەی خەڵکی ناوچەی سەرشیوی مەریوان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو شارە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری مەریوان، شەش چالاکی چالاکی ژینگەپارێزی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردووە”.
ژینگەوان شوناسی دەستبەسەرکراوەکانی بڵاو کردۆتەوە کە بریتیین لە:
١-شەریف باجوەر
٢-حەسەندڵئەنگیز
٣-نازار حەقپەرست
٤-مەزهەر موعینی
٥-ئیدریس ڕاوەند
٦-هیوا مەنوچێهری
هێزەکانی ئیتڵاعاتی شاری مەریوان ئەمڕۆ بەیانی هێرشیانبردۆتە سەر ماڵی حەسەن دڵئەنگیز و سەرەڕای ئەوەی کە ناوبراو لە ماڵیش نەبووە سەرجەم کەلوپەلەکانی وەک کامپیۆتێر و چەندین بابەتی تری تاکەکەسیی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

