Hoppa till innehåll
Hem » لە شاری ئێسکیلستونا کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کونفرانسی ساڵانەی خۆی بەڕێوە برد.

لە شاری ئێسکیلستونا کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کونفرانسی ساڵانەی خۆی بەڕێوە برد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٢ی سێبتامبری ٢٠١٥ی زایینی، کومیتەی ئێسکیلستونای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانeskistuna-pdki-0

بە بەشداری زۆرینەی ئەندامانی لە هەرێمی تەشکیلاتی سوێرملاند و هەروەها نوێنەری کومیتەی گشتی حدکا لەوڵاتی سوید بەسەرپەرەستی ئەنوەر کاکایی بەرپرسی کومیتە، کونفرانسی ساڵانەی خۆی بەڕێوە برد.

سەرەتا کونفرانسەکە دوای سروودی نەتەوایەتی ” ئەی ڕەقیب” و ڕاگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان، لەلایەن ” هێرش بەهرەمەند” بەخێرهاتنی بەشداربووان کرا.

پاش دیاری کردنی ناوی شەهیدانی ”میکۆنووس”ی بۆ کونفرانس، ڕاپۆرتی کار و چالاکییەکانی نێوان کونفرانسی پێشوو و ئێستا لەلایەن ” حەبیب بەهرامی” بەرپرسی کومیتەی ناوبراو پێشکەش کرا.

دوای پێشکەش کردنی ڕاپۆرتی ساڵانەی بەشی ماڵی کومیتە، ڕێگا درا بە بەشداربووان بە ڕەخنە و تێبینی و پێشنیارەکانییان چالاکانە بەشداربن. هەر لەو پێوەندییەدا دوای باس و لێکۆڵینەوەیەکی زۆر، ڕاپۆرتەکان بە زۆرینەوەی دەنگ پەسەندکرا.

لە بەشێکی دیکەی کونفرانسەکەدا چەند وتەیەک لەلایەن بەرپرسی کومیتەی گشتی ” ئەنوەر کاکایی” و بەرپرسی تەشکیلاتی گشتی ” مەولوود عەبدولزادە” پێشکەش کرا. هەر لەو پێوەندییەدا کومیتەی گشتی حدکا وەک ڕێزگرتنێک لە کار و تێکۆشان و ماندووبوونی کومیتەی پێشووی حیزب لە ئێسکیلستونا، بە نووسراوەیەک و ئارمی پیرۆزی حیزب ڕێزیان لێگیرا.

لە بەشی کۆتایی کونفرانسەکەدا کە تەرخان کرابوو بۆ هەڵبژارن. ئەو بەشەی کونفرانسیش بەسەرکەوتووی کۆتایی پێهات و لە ئاکامدا کومیتەیەکی حەوت کەسی وەک کومیتەی نوێ بۆ ڕاپەڕاندنی کار و چالاکییەکانی ساڵی داهاتوو دێموکراتانە هەڵبژێردرا.

١٢ ـ ٩ ـ ٢٠١٥

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ ئێسکیلستونا