ئەندامی دێرینی حیزبی دیموکرات ،هاوڕێ سەید مستەفا سیادەت خەڵکی ئاوایی تورجان ی ناوچەی ”تورجان ”ی بۆکان کۆچی دوایی کرد .
کاک سەید مستەفا کوڕی تێکۆشەری ناسراوی کورد حاجی باباشێخی سیادەت، سەرۆک وەزیرانی کۆماری کوردستان بوو . بە هەوێنی نیشتمان و نەتەوە پەروەری فرچکی گرتبوو، لە سێبەری ئاڵای کوردستان و لە کۆڕی خەباتگێڕانی حیزبی دێموکرات دا باڵای کردبوو. بە گیان و ماڵەوە هاوکار و یاریدەدەری خەباتی ڕەوای گەلەکەی بوو. گەلێک جار لە لایەن ڕژیمی دژە کوردی کۆماری ئیسلامی یەوە بە تاوانی نیشتمانپەروەری، لە بەندیخانە و ئەشکەنجەگاکان دا ئازاریان دابوو.
بە داخەوە ڕۆژی سێ شەممە 22ی سپتامبری 2015 بە کۆچی دوایی خەمباری کردین.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە هەموو هاوڕێیانی دێموکرات و بنەماڵەی سەر بەرزیان دەکات .
…
حاجی باباشێخی سیادەت