"an independent online kurdish website

کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی ئەم چوار دەیەیەدا، ئەوەی جینایەت و کاری قیزوەنە بەرانبەر بە دوژمن و نەیارەکانی خۆی کردوویەتی و دەیکات،jamil-ahmadi-0

هەر لە تیرۆر، تەقینەوە، سەر پەڕاندن، ئێعدام کردن و زیندان،  بگرە تا دەگات بە کەهریزەکەکان و بە هیچ شێوەیەک شەرمی نەکردوە لە کارە قیزەوەن و دڕندەیەکانی و بە شانازیەوە ئەنجامی داون و دەیدات.

ئەگەر چاو بخشێنیەوە بە مێژووی مرۆڤایەتیدا، ڕەنگە کەم دەسەڵات و حکومەتی سەرەڕۆ هەبووبێت کە نیو هیندەی ئەم ڕێژیمە ترۆریستیە جەنایەتی بەرانبەر دوژمن و نەیارەکانی خوڵقاندبێت. ڕەنگە تەنیا پاساوی بۆ ئەم کارە قەزەوەنانەی ئەوە بێت، کە بەرانبەر دوژمن و نەیار کردویەتی و بە حەقی خۆی بزانێت، بەڵام ئەی خۆ خەڵکی ئاسایی چی گوناحێکیان کردوە کە ساڵانە بە سەدان تۆن جۆری مەوادی موخەدریان دەردخوارد دەدا و میلیۆنان ماشینی ناستاندارد و بێ ئەمنیەت دەخاتە بازارە بۆ لەناو بردنیان!؟

ڕەنگە هەموومان بزانین کە کاریگەر و زیانەکانی مەوادی موخەدر چییە و چەند زیان دەگەیەنێت بە کۆمەڵگا بە گشتی و خودی کەسی مەوادخۆر بە تایبەتی و هۆکارێکیشە بۆ بڵاوبونەوەی دەیان جۆر نەخۆشی ترسناک لە ناو کۆمەڵگادا. ڕەنگە پرسیار بێت بۆمان کە ئایا قازانجی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چییدایە، کە مەوادی موخەدر بڵاو دەکاتەوە!؟ لێرەدا دەتوانین بە کورتی هۆکارە سەرەکیەکانی ڕێژیم بۆ بڵاوکردنەوەی مەوادی موخەدر بخەینە ڕوو.

یەک: لاواز کردن و ئالودە کردنی کۆمەڵگا بە گشتی بۆ ئەوەی توانای بیرکردنەوەی نەمێنێت و لاوەکان نەبنە مەترسی بۆ سەر دەسەڵاتە سەرەڕۆکەی.

دوو: بە تووشبوونی لاوەکان بە مەوادی موخەدر، دەتوانێت ئەو لاوانە بەکار بهێنێت بۆ هەر کارێکی قیزەوەن کە خۆی مەبەستێتی، جا چ لە ناوخۆی وڵاتەکە بێت یان لە دەرەوەی وڵات، بۆ نمونە ناردنی هێزی تیرۆر بۆ وڵاتانی تر و سەرکوب کردنی خەڵکی ناڕازی لە ناوخۆی وڵات.

سێ: بڵاوکردنەوە ئەم مەوادە خۆی دەبێتە سەرچاوەیەکی داهات بۆ سەرانی ڕێژیم و بەکرێگیراوەکانی لە ناوخۆی وڵات.

یەکێکی تر لەو ئامرازانەی کە ڕێژیم بە شێوەیەکی بێدەنگ خەڵکی پێ دەکوژێت خستنە بازاڕی میلیۆنان ماشینی ناستاندارد و بێ ئەمنیەتە، کە ڕۆژ نییە دەیان کەس نەکات بە قوربانی و بە پێی ئەو ئامارانەی سازمانی بێهداشتی جیهانی بڵاوی دەکاتەوە، هەر لە  ١٠٠هەزار حەشیمەت لە ئێران، ساڵانە ٥٠ کوژراوی دەستی کارەساتی ماشینی هەیە، جگە لە بریندار و زیانە ماڵیەکان. هەر بۆیە ئێران لە ناو ١٩٠ وڵاتی جیهان پلەی دووەمی هەیە بۆ زیادی قوربانی و کارەساتی ماشێن. ئەم ئامارە لە ناوچە بۆ ناوچەش دەگۆڕێت و بە بێ گومان لە ڕؤژهەڵاتی کوردستان قوربانی کارەساتی ماشێن زۆر لە ناوچە فارس نیشینەکان زیاترە، بەهۆی خراپی ڕێگاکان و پشتگوێ خستنیان لە لایەن کاربەدەستانی ڕێژیمەوە. سەرەڕای ئەم هەموو کارەساتی ماشینە، هێشتاکە نە خەڵک دەنگی ناڕەزایەتی لێ بەرز بووەتەوە و نە کاربەدەستانی ڕێژیم لە بیری ڕاگرتنی کارخانە مرۆڤ کوژەکەیەتی، چوون کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەناردنە بازاڕی ماشینەکانی چەند ئامانجێک دەپێکێت.

یەک: دەیهەوێت بە خەڵکی ئێران بڵێت کە ئێمە پێویستمان بە دنیای دەرەوە نییە و دەتوانین لە سەر پێی خۆمان ڕاوەستین، بەتایبەت لە بواری سەنعەتییەوە، کە بەڕاستی ئەمە تەنها بۆ چەواشەکردنی خەڵکە، ئەگینا ئێران لە بواری سەنعەتیەوە زۆر دوا کەوتووە و ئەوەیشی وا بەرهەمی دەهێنێت، بە دەردی ناوخۆی ئێرانیش ناخوات تا بە دەرەوەی وڵات دەگات. بۆ نموونە، ماشینی دروستکراوی ئێران لە هیچ وڵاتێکی پێشکەوەتوو وەرناگیرێت، هەتا ئەفغانستان بەو دواکەوتوویە ئامادە نییە ماشینی ئێرانی بخاتە بازاڕەکانیەوە.

دوو: خستنە بازاڕی ماشینەکان، یەکێک لە گەورەترین سەرچاوەکانی مادی ڕێژیمە، بۆ ئەوەی توانای هەبێت دەست وەربداتە وڵاتانی تر و پشتیوانی بکات لە گروپە تروریستەکانی وەک حەماس، حیزبوڵا، بەشار ئەسەد، حوسیەکانی یەمەن، میلیشیا شیعەکانی عێراق و وڵاتانی تر.

سێ: هەر بەم ماشینە سەقەتانەیەوە، ساڵانە هەزاران خەڵکی ئاسای پێ دەکوژێت و کەسیش باسی ناکات و ناڵێ بۆ!؟ کە چی دەبینی هەر بە پوڵی ئەم ماشین و خەڵکانە، منداڵەکانی خۆیان دەنێرن بۆ دەرەوەی وڵات و لە ناوخۆش باشترین ماشی ئوروپای و ئەمریکای دەخەنە ژێر پێیان، بۆ ئەوەی سڵامەت و خۆش گوزەران بن.

لێرەدا پێویستە ڕخنە لە خودی خەڵکەکەش بگرین کە تا ئێستاکە بێدەنگ بوون لە بەرانبەر ڕێژیم و جەنایەتەکانی، و بە هەمان شێوەش ڕخنە لەو کەسانە بگرین کە دەکەونە داوی ڕێژیم و گیرۆدەی مەوادی موخەدر دەبن یان لە کاتی لێخوڕیندا هیچ بایەخ بە نا ستانداردی و بێ ئەمنیەتی ماشینەکانیان نادەن و تێژ لێدەخوڕن.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی