"an independent online kurdish website

حیزبی دیموکرات دەبێت لە ئێستا دا زۆر ووریابێ و خۆی بەتەواوی بخاتە پرۆسەی گورز وەشاندنەوە! ئەگەر توانی بەرەیەک لە حیزبە ڕەسەنەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان پێک بێنێت، ئەگەر نا: ئەوا خۆی بەتەواوی سازماندە بدا بۆ لێدانی خاڵە ستراتیژییەکانی ئێران لە قوڵای وولاتی ئێران دا!sherif_hejari

هەندێ لە چاودێرانی سیاسیی ئەوروپا، پێیان وایە: پلانی ڕوسیا سەرەتا بە هێرشی ئاسمانی لە بنکەکانی داعش و ئۆپۆزسیۆنی سورییەوە دەست پێ ئەکات، دواتریش لەشکری زەمینی ئێران-حیزبوڵا بەشدارئەبن، واتە پلانەکە ئەوەیە: ڕووسیا لە ڕێی ئاسمانیی و ئێران لە ڕێی زەمینی لە هەوڵی فراوانکردنەوەی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دان، ئەم ئایدیایە ئەگونجێت لۆژیکی بێت!!
ئەمە بۆ ئێوەش دەرفەتە، ساڵ و نیوێک پێش ئێستا بە نووسینی بابەتێک پاش ڕاگەیانراوەکەی ئۆجەلان شیمکردەوە کە دیموکرات بچنەوە قەندیل و پەکەکە ناتوانێ زۆر ڕێگرییان لێ بکا، ئەوەبوو لە ژێر کاریگەری ئێران پەکەکە کادرێکی دیموکراتی شەهید کرد و سیانیانیشی بریندار کرد و ئێرانیش لە دیوێکەوە تۆپبارانی کردن، بەڵام چ پەکەکە و چ ئیران بەهۆی دەنگی ناڕەزایی گشت بەشەکانی کوردستان و هەبوونی بەرەی جەنگی دیکەیان لە شوێنانی دیکە ئەوا نەیانتوانی بە ئۆپەراسیۆنی فراوان لە دیموکرات بدەن لە قەندیل دا.
ئێستاش پەکەکە بە شەڕێکی سەختەوە گلاوە لە باکوری کوردستان دا، لە خۆراواش ئەگەری هەیە کە باڵێکی پەکەکە بچنە پاڵ بەرەی ڕوسیا-ئێران و لە شەڕی زەمینی دژ بە داعش و ئۆپۆزسیۆنی سوریادا بەشداربن، کە من ئەمە گەر ڕوبدات ئەوا بە هەڵەیەکی دیکەی ستراتیژیی پەکەکەی ئەزانم، هەروەک چۆن ئێوارەی دوای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بابەتێکم نووسی کە هەدەپە و کوردی باکور’ سەرکەوتوو بوون لە هەڵبژاردنەکاندا ، بەڵام گرنگتر ئەوەیە: هەدەپە چۆن مامەڵەی پێوە ئەکا و بۆی هەیە ئەردۆغان بە پلانەوە ئەو سەرکەوتنە دیزە بەدەرخۆنە بکات، ڕاست وادەرچوو: دەمیرتاش لە ژێر کاریگەری پەکەکە و بەرەی ئێران لەسەر لێدوانی توندی دەورانی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بەردەوام بوو، هەندێ نووسەر سۆزدارییانە دەیانووت ئەردۆغان کۆتایی هات!! منیش لە مێژوەوە ئەمزانی کە داگیرکەرێکی وەک تورک خۆیان لە هەزار جۆر پێستی مەڕدا ئاڵوگۆڕ ئەکەن و کوردیش زەحمەتە بزانێ پێستە سەرەکییەکەیان هی گورگی ڕەسەنە!! ئەوەبوو پەکەکە تێوەگلا لە شەڕدا و ئێستا هەزاران لاوی کورد لە زیندان دان و بۆ ئەم هەڵبژاردنەی تورکیاش ڕەنگە باری نائاسایی لە شارە کوردییەکانی باکور ڕاگەیەنرێت بۆ ئێوەی گەلی کورد لە باکور نەتوانن ئازادانە دەنگ بدەن، من بابەتەکەی خۆم کە بڵاوکرایەوە ماومن و هەموو ئەم پلانانەم ڕوون کردەوە! بەڵام بەداخەوە ئایدۆلۆژیستی کادیرانی پەکەکە و زاڵێتیی سێبەری ئێران لە هەندێ ئاراستەیان دا وایکرد: گوێ بۆ دڵسۆزانی گەلی کورد نەگرن و پەکەکەی بە شەڕێکەوە گلاند کە ڕەنگە چەند ساڵێکی کە بۆی بلوێتەوە دەرفەتی سەرکەوتنی وەک ئەوەی هەدەپە دووبارە بکاتەوە!! چونکە بە شەڕ تورک ماڵ و شار و گوندەکانی باکور ئەسوتێنن و زۆر پلانیان جێ بە جێ ئەکەن، وەلێ بەرخۆدانی نەتەوەیی کورد هەر بەردەوام ئەبێ تا ئاسۆ!

sherif_hejari12
سەبارەت بە حیزبەکانی باشور، لە ئەگەری بەرپاکردنی جووڵانەوەیەکی چەکداری بەهێزی دیموکرات دژ بە ئێران دا ئەوا گوتاری شەقامی باشور ئەستەمە ڕێ بداتەوە بە یەکێتیی لەگەڵ سوپای پاسداران جارێکی دیکە هێرش بکەنەوە سەر دیموکرات و زروفی یەکێتیی و ناوچەکە ئەوە هەڵناگرێت!! بەڵام پیویستە دیموکرات لە قەندیل بن و تەواو سازماندە بن، وەک ووتم پەکەکە بەرەی شەڕی دیکەی هەیە، بۆیە ئێوەش بارودۆخی ئێران بقۆزنەوە و گورزی قاسملووکارانەیان تێ سرەوێنن!!
ئێوە ئەتوانن لە ئەگەری داخڵبوونی سوپای ئێران بۆ سوریا، بە نەخشە و پلانی وورد شارەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان و ئێران بەگشتی بهەژێنن، ئەبێت ڕێکخستنەکانتان بۆ ژمارەی ”سێ کەسی تا پێنج کەسیلەناوەوە دا کەم بکەنەوە و چەکداریان کەن، زۆر پێویستە گروپی ڕوێنراوی گیانفیدا لە ناو ‘تاران و قوم و بەندەر عەباس’، کە سێ ناوەندی زۆر ستراتیژیی دەسەڵاتی ئێرانن بڕوێنن و، لە ئەگەرێکی وادا بە ناوی دیکەوە چالاکیان پێ ئەنجام بدەن!!
ئێوە بە هیچ شێوەیەک نابێت گوێ لە ”پارتی، یەکێتیی و پەکەکە” بگرن، چونکە گەر بە گوێی ئەوانتان کرد ئەوا یان ‘تورکیا یان ئێران’ ئاراستەتان ئەکا و لە خەباتی ڕاستەقینەی نەتەوایەتیی و ئازادی خۆرهەڵاتی کوردستان دور دەکەونەوە، وەك ساڵ و نیوێک پێش ئێستا ووتم: ئێوە ئەتوانن تەنها ماڵ و مناڵ لە باشور جێ بهێڵن و مەکتەب سیاسییەکان ئەتوانن لە قەندیل یان وولاتێکی سالم دا بن، ئەوکات ئازادانە چیتان بوێ دەیکەن و هیچ هێزێکی کوردیش ناتوانێ چ لەگەڵ پاسداربێ و چ بەتەنها بێ زەفەرتان پێ ببا!!!
قاسملوو ئاسا، کۆمیتیەی تاران دابمەزرێنن، هەروەک چۆن قاسملوو خودی خۆی چووە تاران و خۆپیشاندانەکانی ئاراستە ئەکرد، ئەوا زۆر گرنگە یەکەیەکتان لە شاری تاراندا بڕوێنن، جەنگی سوریا ئێرانیش ئەگرێتەوە بۆیە زۆر ووریا بن، ئەم قسانەم ئەبینن دێتەدی، دواتر گەر ئامادەسازیتان نەبێ ئەوا: کڵاوی سەرتان با ئەیبات!!
گەر ئێوە جووڵانەوەکەتان بەهێزبێ، ئەوا ئەو ئەگەرەش مەنتیقییە کە لەگەڵ داخڵبوونی هێزی زەمینی ئێران بۆ سورییە ئەوا عەرەبە سونەکانی ئێران و نەتەوەکانی دیکەی ناو ئێران ئیلهام لە جووڵانەوەکانتان وەرگرن و ئەوانیش پراکتیکی بکەونە کار، ئێوە سەرەتا پیویستە بیر تەنها لە ”تۆڵە و هەژاندنی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیبکەنەوە، دواتر مەنتیق و ئەگەرەکان ڕووەو سەرکەوتن شتی دیکەی بەدوادا دێت.
وورد و جیۆپۆلەتیک کارانە، نەخشە و پلانی تۆکمەی بۆ بسازێنن، ئێوە ئەتوانن تەنانەت سود لە پلانەکانی تەواوی پارتیزانانی جیهان و، بگرە هەندێ پلانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیش وەرگرن کە مەبەستم کارە دڕندەیەکانیان نییە بگرە هەندێ لە پلانە جەنگییەکانیانە!!، دەبێت چالاکییەکانتان هەر یەکەیان و جیاوازتر بێت لەوی دیکەیان بۆ ئەوەی دوژمن بێ سەروبەرە بکەن، ئێوە ئەتوانن لە ژێر زەمینی قەندیل دا دەوڵەتێکی سەربازیی-پارتیزانیی بنیاد بنێن، سەبارەت بە پشتی جەبهەشتان ئەوا پلانی وورد هەیە بیری لێ بکەنەوە!


شەریف هەژاری:ماستەر لە سیاسەت و ستراتیژی بەریتانیا لە خاکی ئەمریکا لە زانکۆی لەندەن

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی