"an independent online kurdish website

ڕێکەوتی ٣ی ئوکتۆبەری ٢٠١٥ی زایینی، کومیتەی هەرێمی ” ستۆکهۆلم”ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوێد،anwer-kakayiy-aso-saleh-2015-10-03-0

کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی بە بەشداری بەرپرسی کومیتەی گشتیی و بەشی ماڵی کومیتەی گشتی حیزب لە سوید و هەروەها ڕێژەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی چالاکی حیزب لەو هەرێمە بەڕێوە برد.

دوای سروودی نەتەوایەتی ” ئەی ڕەقیب ” و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان حیزب و گەل، بەرپرسی کومیتەی حیزب لەو شارە بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد و شەرعیەتی کۆنفرانسی وەرگرت.

پاشان ڕاپۆرتی سیاسی و کار و چالاکییەکان و راپۆرتی بەشی ماڵی کومیتەی ناوبراو پێشکەش کران.

دواتر کومیتەی ستۆکهۆڵم باسی ئاستەمەکانی کارکردن و پێویستی هاوکاری بەردەوامی کرد و لەو پێوەندییەشدا سوپاسی بنەماڵە حیزبیەکانی ئەو هەرێمەی کرد کە هەردەم ئامادە بوون لە بۆنە نەتەوەیی و حیزبیەکاندا.

لە بڕگەیەکی دیکەی کۆنفرانسەکەدا، ” ئەنوەر کاکایی” بەرپرسی گشتی کومیتەی سوید کە سەرپەرەستی کۆنفرانسەکەی دەکرد، لە ووتەیەکدا سوپاسی ئەندامانی کومیتەی شاری ستۆکهۆڵم و هەروەها تێکڕای ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی لەو هەرێمە کردو دڵسۆزی، هاوکار و هاوبیربوونی ئەوانی بەرزنرخاند. هەر لە درێژەی ئەو باسەدا کاکایی ئاماژەی بە گرنگی کومیتەی هەرێمی ستۆکهۆڵمی کرد و داوای لێکردن وەک هەمیشە دڵسۆزانە هاوکاری هاوفکری کومیتەی نوێی هەرێمەکەتان بکەن.

لە بەشێکی دیکەی کۆنفرانسەکەدا چەندین ڕەخنە و پێشنیار سەبارەت بە شێوەی کار و چالاکی کومیتەی وڵات و ڕێبەری حیزب خرانە ڕوو، کە بەشی زۆرینەی باس و ڕەخنە و پێشنیارەکان تایبەت بە تیشک و لەدەست دانی تیشک تێ ڤێ بوون.

لەو پێوەندییەدا داوایان لە حیزب کرد تا کاتێ کە هەلی گونجاو بۆ دەست بەکار کردنەوەی تیشک تێ ڤێ دەڕەخسێ، کاناڵێکی ئینترنێتی بۆ گەیاندنی پەیام و ڕوانگەی حیزب و هەروەها بڵاو کردنەوەی کار و چالاکییەکان بکرێتەوە.

بڕگەی کۆتایی کۆنفرانسەکە تەرخان کرابوو بۆ هەڵبژاردنی کومیتەی نوێ، کە ئەو بەشەی کۆنفرانسیش بە سەرکەوتووی کۆتایی هات و کومیتەی نوێ بۆ ڕاپەڕاندنی کار و چالاکییەکانی ساڵی داهاتووی ئەو هەڕێمە دیاری کرا.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ ستۆکهۆڵم

٥ی ئوکتۆبەری ٢٠١٥ی زایینی.

konfrans-stockholm_2015-10-03-2


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی