"an independent online kurdish website

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ پڕکردنەوەی ٧٠ ساڵ لە خەبات و تێکۆشانی بێ وچان لە پێناو ئازادی و بەدەست هێنانی مافی ڕەوای گەلە بندەستەکەیدا،mela-hassan-sheweseli-serdan-2015-0

لەو یادە پیرۆزەدا کە یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی ” حدکا “یە، بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و ئەمەگناسی ڕۆڵە قارەمانەکانی دێموکرات، لەوحەی ڕێزلێنانی بەخشی بە 5 لە ئەندامانی تەشکیلاتی خۆی.

لەو پێوەندییەدا بەڕێز مامۆستا ” حەسەن شێوەسەلی” تێکۆشەر و فەرماندەی بەوەجی حیزب و ئەندامی ئیفتیخاری کومیتەی ناوەندی حیزب و مام ” کەریم حەداد” ئەندامی دێرین و فەرماندە و پێشمەرگەی بەوەفای ڕێبازی دیمۆکرات کە دانیشتووی وڵاتی سوێدن، دوو لەو ئەندامانەن کە شانازی وەرگرتنی ئەو دیارییە بەنرخەیان بە نسیب بوو.

شایانی باسە بۆ ئەو مەبەستە شاندێکی کومیتەی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوێد بە سەرپەرستی ” ئەنوەر کاکایی” بەرپرسی کومیتە و بە هاوڕێیەتی بەڕێز ” ئازاد عەزیزی” وەک نوێنەری ڕێبەری حیزب، بەڵگە نامەی ڕێزلێنان کە لەلایەن دەفتەری سیاسی حیزبەوە بۆ ئەو بەڕێزانە هاتبوو، وێرای چەپکە گوڵێک پێشکەش بە مامۆستا ” حەسەن شێوەسەڵی و مام کەریم حەداد”  لە وڵاتی سوێد کرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ سوێد

٣ ـ ١٠ ـ ٢٠١٥

 

kerim-hedad-serdan-2015-


 

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی