"an independent online kurdish website

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٤ ـ ١١ ـ ٢٠١٥ی زایینی، کومیتەکانی لینشۆپینگ و فالوونی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆنفرانسی ساڵانەی خۆیان گرت.konfrans-pdki-linkoping-2015-11-14-0

 

 

دەقی هەواڵەکان

 

كومیته‌ی لینشۆپینگی حدکا کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی پێک هێنا.

 

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٤ ـ ١١ ـ ٢٠١٥ی زایینی، کومیتەی لینشۆپینگی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی بە بەشداری بەشێکی زۆر لە ئەندامانی خۆی و نوێنەری کومیتەی گشتی حدکا لە وڵاتی سوید بەڕێوە برد.

 

سه‌ره‌تا كۆنفرانسەکە به‌ ڕاگرتنی خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ گیابی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێ كرد.

پاشان ڕاپۆرتی كارو چالاكییه‌كانی نێوان دوو كونفرانسی کومیتەی ناوبراو لەلایەن ” حەبیب ئەلیاسی” پێشكه‌ش كرا.

دواتر ڕاپۆرتی به‌شی ماڵیی له‌ لایه‌ن به‌رپرسی ماڵییه‌وه‌ ” ئازاد سوبحانی” خوێندرایەوە.

 

لەو پێوەندییەدا ئه‌ندامانی بەشداربوو، به‌ وردی نه‌زه‌ر و بۆچوونی خۆیان له‌ سه‌ر هه‌ر دوو ڕاپۆرت خسته‌ ڕوو و لە ئاکامدا ڕاپۆرتەکان پەسەند کران.

 

له‌ بڕگەیەکی دیکەی كۆنفرانسەکەدا باسێك له‌ سه‌ر كاری ته‌شكیلاتی و سیاسی لەلایەن نوێنەری کومیتەی گشتی حدکا ” کاکەبرا ئەلیاسی پێشكه‌ش کرا و هاوکات وڵامی تێبینی و پرسیارەکانی دایەوە.

 

له‌ بەشی کۆتایی كونفرانسدا هەڵبژاردن دەستی پێکرد و پاشان كومیته‌ی نوێ هه‌ڵبژێردرا. 

 

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ لینشۆپینگ

١٥ ـ ١١ ـ ٢٠١٥ی زایینی

 

…. 

شاری ” فالۆن”ی وڵاتی سویددا کومیتەی حدکا کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی بەڕێوە برد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٤ ـ ١١ ـ ٢٠١٥ی زایینی، کومیتەی فالۆنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بەشداری زۆرینەی ئەندامانی و هەروەها نوێنەری کومیتەی گشتی حیزب لە وڵاتی سوید، کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی بەڕێوەبرد.

پاش سروودی نەتەوایەتی ” ئەی ڕەقیب” و ڕاگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان، کۆنفرانسەکە لە لایەن ” خدرئازەر ئەفشان” کرایەوە.

 

دواتر ڕاپۆرتی کار و چالاکییەکانی کومیتەی لە لایەن ” مەولود ئازەرئەفشان” پێشکەش کرا و لەو پێوەندییەدا بەشداربووان ڕاو بۆچوونی خۆیانیان دەربڕی و ڕاپۆرت پەسەند کرا.

لەبەشێکی دیکەی کونفرانسدا باسێکی گشتی لەسەر کاروباری حیزب بە گشتی و کومیتەی سوید بەتایبەتی پێشکەش کرا.

لەو بوارەشدا بەشداربووان ڕەخنە، پرسیار و پێشنیارەکانی خۆیان باسکرد و لەلایەن نوێنەری کومیتەی گشتی حدکا لەسوید وڵامیان درایەوە.

وەک هەمیشە لە بەشی کۆتایی کۆنفرانسەکەدا هەڵبژرادن دەستی پێکرد و لە فەزایەکی ئازاد و دێموکراتدا کومیتەیەکی نوێ بۆ ڕاپەڕاندنی کار و چالاکییەکانی داهاتوو هەڵبژێردرا و ئەو بەشەش بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.

پێویستەبگوترێ کە لەو کۆنفرانسەدا نوێنەری ” ناوەندی یەکێتی کوردان” مێوانی کۆنفرانس بوو، هەروەها لە بڕگەیەکی کۆنفرانسەکەشدا باسێکی لە سەر کار و چالاکییەکانی ئەو ناوەندە پێشکەش کرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ فالۆن

١٥ ـ ١١ ـ ٢٠١٥ی زایینی

konfrans-falun-2015-11-14-1


 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی