ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێکەوتی ٧ی دیسامبری 2015 ی زایینی، لە سەر داوای حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، كومیته‌ی ” ڤێسترۆس”ی حیزب،
وه‌ك ئه‌رك و پێ‌زانین سه‌ردانی به‌رێز و تێكۆشه‌ر مامۆستا ” حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌لی” ئه‌ندامی ئیفتیخاری كومیته‌ی ناوه‌ندی و فه‌رمانده‌ی لێوه‌شاوەی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی کرد.
شایانی باسە ئەو سه‌ردانه به بۆنه‌ی كاره‌ساتی تێرۆر کردنی ناوبراو بوو كه ٢٨سال لەمەو پێش له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆدا بە پیلانێکی تێرۆریستیی كۆماری ئیسلامی ئێران، به دانانی بۆمبێك بۆ تیرۆر و شەهید کردنی مامۆستا شێوەسڵی و دابڕاندنی یەکێک لە کادر و پێشمه‌رگه، تێکۆشەر و فه‌رمانده، ئه‌ندامێکی وەفاداری كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکرات، له حدکا و گه‌لی كورد.
لەو سەردانەدا ” عەزیز مرادپر‌ست” به‌رپرسی كومیته‌ی حیزب لە شاری ڤێسترۆس پەیام و دەستە گۆلی کۆمیسیونی “سیاسی نیزامیی” حیزب و پەیامی کومیتەی گشتیی حیزب لە وڵاتی سوید و دەستە گۆلی رێز و خۆشەویستی لە لایەن کومیتەی حیزب لە شاری ڤێسترۆس بە بۆنەی ٢٨ مین سالرۆژی ئەو کردەوە تیرۆریستییەی مامۆستا شێوەسڵی لە لایەن رێژیمی تێرۆر پەروەری ئێرانەوە پێشکەش بە بەڕێزی کرد.
پاشان کاک عەزیز لەو پێوەندییەدا باسیكی تێر و ته‌سه‌لی له‌سه‌ر كاره‌ساتی ئه‌و هەوڵە تێرورییه كرد و ناوبراو لە درێژەی باسەکەیدا ووتی بەداخەوە ئەو کردەوە تیرۆریستیەی رێژیمی ئێران بوو بە دەستپێکی تیرۆر کردنی رێبەران و کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکرات.
مرادپەرست لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌رچه‌ندە له باری جه‌سته‌یه‌وه زه‌ربه‌ی لە مامۆستا داوە، به‌ڵام هیچکات نەیتوانیوە ئیمانی مامۆستا به رێبازی حیزب و گه‌لەکەی لەکەدار بکات، بگرە به هێزتر و پته‌وتریش بووە.
دواتر بەڕێز مامۆستا حەسەن وێرای سوپاس و پێ‌زانین گوتی: هەرچەندە کە لە ماوەی ئەو ٢٨ ساڵەدا ئەوە یەکەمین جارە کە لە لایەن کومیتە و ئۆرگانەکانی حیزبەوە لەو رۆژەدا سەردان دەکرێم، بەڵام له‌گه‌ڵ ئەوەشدا هاتنتان نیشانەی بەشداری کردنە لە غه‌م و ئازاره‌كانی ئەو ڕووداوەم. ناوبراو پێی وابوو کە حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران تا ئێستاش ئه‌و تێروره‌ی وه‌ك تێروری سیاسی نه‌ناساندوه كه له جه‌سته‌ی دا كراوه.
پاشان بەڕێز شێوەسڵی باسێکی گشتی و پر نێوەرۆکی پێشکەش کرد و وەفاداری و ئامادەیی خۆی بۆ خزمەت بە حیزب و نەتەوەکەی چەند پات کردەوە.
بەڕێز شێوەسڵی لە بڕگەیەکی دیکەی قسه‌كانیدا دایكان، باوكان و هه‌ژارانی به پشتیوان و تاجی سه‌ری خه‌باتی ڕه‌وای گه‌لی كورد وەسف کرد.
لە بەشێکیتری ئەو سەردانەدا، به‌رپرسی كۆمسیۆنی سیاسی نیزامی كاك “ڕۆستەم جهانگیری” لەڕێگای ته‌له‌فۆنەوە به‌شداری كرد و سوپاسی له زه‌حمه‌ت و فیداكاری و هه‌ستی پاك و بیر‌و باوه‌ری قایمی مامۆستا کرد.
دواتر خاتوو ” کولسووم” هاوسەر و یاری وەفاداری مامۆستا لە کاتێکدا کە فرمێسک بە چاوەکانیدا دەهاتنە خوارێ، سوپاس و پێزانینی خۆی لەو سەردانە دەربڕی و باسێکی لە سەر کەسایەتی مامۆستا و حیزبی دێمۆکرات کرد.
خاتوو کولسووم لە درێژەی باسەکەیدا شانازیی هاوژیانیی خۆی و مامۆستای بەستەوە بە گەورەی حیزب و خۆشەویستی مامۆستا.
هەر لەو دیدارەدا مەلا ” محمدبێگزادە” بەو پەڕی ڕێزەوە ڕوانییە ئەو سەردانە و سوپاسی کومیتەی حیزب و تەشکیلاتی حیزبی کرد و لە چەند وتەیەکیدا کەسایەتیی مامۆستا حەسەن و خاتوو کولسوومی دەستنیشان کرد.
شایانی باسە کە هەیئەتی بەشداربوو لەو سەردانەدا لەلایەن بنەماڵەی مامۆستاوە میوانداری شام کران.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ سوید
٩ی دێسامبری ٢٠١٥ی زایینی
١٨ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی