ئه‌گه‌ر له مێژووی ئه‌م سه‌د ساڵه‌ی جهان بکۆڵینه‌وه ناوی (کورد و شۆڕشی کوردستان) به‌گشتی و به‌تایبه‌تی پاش رمانی (سیستمی پادشایی ئێراق و دامه‌زراندنی کۆماری) له ماسمێدیای جهان

و ماسمێدیای ئێران- تورکییه – سورییه و ئێراق وه‌ک داگیرگهرانی کوردستان به‌تایبه‌تی له ئارادا بووه.
ئێمه‌ی کورد چ وه‌ک (تاک) چ وه‌ک کۆمه‌ڵگا دڵمان به‌وه خۆشکرده که ناوی کورد و شۆڕشی کوردستان له ئارادایه و په‌یتا په‌یتا واین له وتووێژکردن و له ماسمێدیادا باسمان ئه‌کرێ! ئه‌گه‌ر بڵێم وردبینانه بیرمان له‌وه نه‌کردوه‌ته‌وه که له‌و (پروسه‌دا رۆڵ و ده‌ورمان چییه و چیمان به سه‌ر دێت؟) پێموانییه بێئهدهبیم کردبێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بێژم خۆمان (سپارده) به‌و (لافاو- گێژه‌ڵوکه‌ی) که هه‌ڵیکرده تا به‌ره‌و کوێمان ئه‌بات) پێموانییه سه‌رکۆنه‌م بکه‌ی.
هۆکاری ئه‌وه‌یش ئه‌گه‌ڕێته‌و بۆ ئه‌وه: (دڵمان به هه‌ندێ ده‌سکه‌وتی کاتیی خۆشکرده که له‌و پروسه‌دا ره‌خساوه، ئه‌و دهسکهوتهیش نه‌ک بۆ پێشخستنی کۆمه‌ڵگای کوردی بووبێت، به‌ڵکو بۆ (چه‌ن حیزب و رێکخراوه‌یه‌ک) بووه که رۆڵیان بۆ دیاریکراوه و ئه‌وانیش ئه‌نجامیانداوه! پاش ئه‌وه‌ی پلانی ده‌وڵه‌تان گه‌یشته ئه‌نجام حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستان له بازنه‌ی (پلانه‌کان) وه‌ده‌ر نراون، له ئاکامدا کۆمه‌ڵگای کوردی و تاکی کورد دووجاری زیانێکی مه‌زن بووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که چه‌ندین جار ئه‌و کاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر هاتووه و زیانیان بینیوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستان هه‌ستیان به‌وه نه‌کرده که کۆمه‌ڵگای کوردی له رووداوه سیاسییه‌کانی پشت په‌رده‌ی پلانه‌کان ئاگادار که‌نه‌وه و ئاکامه‌که‌ی بووه به‌وه که ئه‌مڕۆ ئه‌یبینین کۆمه‌ڵگای کوردی و شۆڕشی کوردستان چی به‌سه‌رهاتووه!
سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆره‌کانی {ئێراقی پاش ساڵی (2003)} له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی (ئه‌مریکا و به‌ریتانیا) و (دامه‌زراندنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی ده‌وڵه‌تی ئێراق) له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه، په‌رتووکێکی (540) لاپه‌ڕه‌یی به‌ناوی:
{(My YEAR in IRAQ) – (ساڵه‌که‌م له عێراق) به پێنووسی (L.PAUL BREMER) – (پۆل بریمه‌ر)} که له دروستکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێراقدا ده‌وری گێڕاوه، چاپکراوه. له‌م په‌رتووکه = کتێبه‌دا چه‌ن باسێکی پێوه‌ندی به حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستانه‌وه هه‌یه و تا رادیهکی (که‌م) ئاماژه به پشتپه‌رده‌ی پلانه‌کان و ده‌ور و رۆڵی حیزبه‌کانی کوردستان و که‌سایه‌تییه کورده‌کان کراوه.
به‌پێی (ژماره‌ی لاپه‌ره‌کانی کتێبه‌که) ئه‌و چه‌ن باسه‌م ئاماده کرده، به یارمه‌تی سایته کوردییه‌کان ئه‌خه‌مه به‌رده‌ست، ئه‌گه‌ر سوودیان نه‌بێت بۆمان، زیانیان هه‌ر نییه!
دوو تێبینی:
یه‌که‌م – ئه‌و باسانه که له‌و کتێبه وه‌رگیراوه وه‌ک (خۆی به‌بێ ده‌سکاریکردن) به چ رێنووسێ نووسراوه، ئاماده‌کراوه. ئه‌م په‌رتووکه له لایه‌ن به‌ڕیز (محه‌ممه‌د چیا)وه کراوه به کوردی.
دووهه‌م – وه‌ک خوینهرێ له کۆتایی هه‌ر باسێکدا تیبینییهکی کورتی خۆم ئه‌خه‌مه به‌ر ده‌ستان.
**
(پۆل بریمه‌ر و جه‌لال تاڵه‌بانی)
پۆل بریمه‌ر: {(تاڵه‌بانی لهمسۆسکۆوه به‌ره‌و له‌نده‌ن ده‌چوو بۆ ئه‌نجامدانی (هه‌ندێک گفتوگۆ). په‌یوه‌ندیم بهساوهرزهوه کرد و داوام لێکرد په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاوه بکات بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژی دواتردا چاوپێکهوهتنی فه‌رمیی بۆ تاڵه‌بانی رێکنه‌خرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، تاڵه‌بانی نه‌یده‌توانی له کاتی گونجاو‌دا بگه‌ڕێته‌وه تا له به‌یانی رۆژی دواتردا له‌ئه‌نجومه‌نه‌که‌دا ئاماده بێت، بۆیه بات کنیدی ناچار بوو پسۆله‌ی دڵنیایه که‌سیه‌که‌ی خۆی به کار بهێنێت بۆ کڕێنی بلیتێکی گه‌شتکردنی پله یه‌ک بۆی هه‌تا بتوانێت رۆژی یه‌ک شه‌ممه به‌یانی زوو له ئه‌وروپاوه بیهێنێته‌وه.)
لاپه‌ڕه (134)
(سه‌ره‌ڕای به‌رپرسیارێتی تێکڕایی هه‌وپه‌یمانان له‌عێراق، به بیرمدا هات که هیچ تێبینییه‌ک نه‌ده‌م له ئاهه‌نگه‌که‌دا. وامزانی قسه‌کردنی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له جێگیرکردنی شه‌رعیه‌تی ئه‌نجومه‌نی حوکم. بۆیه کاتێک که به‌حرلعلوم لێ بۆوه له قسه‌کردن، ته‌نها دی ملیۆ قسه‌ی کرد‌و، به نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێشوازی له پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی حوکم کرد.
دوای ئه‌مه پرسیاره‌کانی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ده‌ستیان پێ‌کرد، خۆشیه‌که ده‌ستپێکرد.
یه‌که‌م که‌س که وه‌ستابوو په‌یامنێری رادیۆی بی بی سی بوو که به شێوه‌یه‌کی گاڵته‌جاڕانه پرسیاری کرد.
(ئایا راسته که (ئه‌نجومه‌نه‌که ده‌ستکردی ئه‌مریکایه و هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی نیه و بێ سووده له جه‌وهه‌ردا؟
تاڵه‌بانیی مایکرفۆنهکهی گرت و سه‌رزه‌نشتی په‌یامنێره‌که‌ی کرد چونکه نوێنه‌رایه‌تیی ”گه‌وره داگیرکه‌ره پێشینه‌کانمان ده‌کات. رادیۆی بی بی سی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕاستی له‌باره‌ی عێراقه‌وه ناگێڕێته‌وه”.
دوای ئه‌وه تاڵه‌بانیی چووه ناو کرۆکی بابه‌ته‌که‌وه و ووتی، (ئه‌نجومه‌نه‌که ئه‌و حکومه‌ته‌یه که له هه‌موو ئه‌و حکومه‌تانه‌ی که هه‌بوون زیاتر نوێنه‌رایه‌تی توێژه‌کانی عێراق ده‌کات). پاشان هاته سه‌ر باسکردنی هه‌ندێک له‌ده‌سه‌ڵاته‌کانی و به ده‌سته‌واژه‌یه‌کی نا دڵنیاییانه پێی وابوو که په‌یامنێره‌که نازانێت له باره‌ی چیه‌وه ده‌دوێت.)
لاپه‌ڕه (138 و 139) (My YEAR in IRAQ) – (ساڵه‌که‌م له عێراق) (L.PAUL BREMER) – (پۆل بریمه‌ر)}.
**
له‌و باسه‌دا دوو بابه‌ت جێگه‌ی سه‌رنجه
1 – پۆل بریمه‌ر و جه‌لال تاڵه‌بانی
2 – جه‌لال تاڵه‌بانی و په‌یامنێره‌که‌ی (BBC)
پۆل بریمه‌ر و جه‌لال تاڵه‌بانی: هه‌ر وه‌ک بریمه‌ر نووسیویه، تاڵه‌بانی ئه‌یویست له مسکۆوه بڕوات بۆ له‌نده‌ن بۆ ئه‌نجامیدانی هه‌ندێ گفتوگۆ، به‌ڵام بریمه‌ر پێش به به‌رنامه‌که‌ی ئه‌گرێ و دوا له (بات کنیدی) ئه‌کات به‌په‌له (بلیتی تایبه‌تی) بۆ جێبه‌جێ بکه‌ن تا له کاتی دیاریکراودا بگاته‌وه به‌غا (بغداد) و له رۆژی راگه‌یاندنی (ئه‌نجومه‌نی حوکمی ئێراق)دا به‌شداری بێت.
جه‌لال تاڵه‌بانی و په‌یامنێره‌که‌ی (BBC): وه‌ک له‌سه‌ره‌وه نووسراوه تاڵه‌بانی درێژه‌ی به گه‌شته گفتوگۆیه‌که‌ی نه‌دا، به‌ڵام کاتێ په‌یامنێره‌که‌ی رادیۆ (BBC) سه‌باره‌ت به (ئه‌نجومه‌نی حوکمی ئێراقی) پرسیار ئه‌کات، تاڵه‌بانی (یه‌که‌مین که‌سه) وه‌ڵامی په‌یامنێره‌که، ئه‌داته‌وه!
**
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته و چه‌ن بابه‌تی دیکه به‌ناوی: (کورد له پلانی ده‌وڵه‌تانی جهاندا (پۆل بریمه‌ر و …..) له‌گه‌ڵ هه‌ندێ باس که پێوه‌ندی به‌و بابه‌ته‌ی خواره‌وه هه‌یه، ئه‌که‌ونه‌وه به‌رده‌ستان.
کورد له پلانی ده‌وڵه‌تانی جهاندا (پۆل بریمه‌ر و مه‌سعود بارزان).
سه‌عی سه‌قزی
18/6/2018
qayshi@yahoo.com