پۆله‌کانی پێشوازی له شاری هامار له وڵاتی نۆ‌رویژ له ساڵی ٢٠٠٣ زاینی‌دا دامه‌زراون. سێ پۆلی پێشوازی هه‌ن له شاری هامار، که بریتین له قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی ”بۆشتاد” و دوو قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی ” پرێستهرود” و ” ڕیدابو”.

مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ئه‌و پۆلانه، بۆ ئەوەیە کە وانەی زمانی نۆروییژی به شێوەیەکی پوخت و چڕ بە په‌نابه‌رەکان بدات. قوتابییه‌کان ده‌توانن تەنها بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌و پۆلانه بخوێنن. له‌و پۆلانه‌دا راده‌ی خوێنده‌واری و زانیاری قوتابیان بۆ فێر بوونی زمانی نۆرویژی له به‌ر چاو ده‌گرێ و هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێ. هه‌روه‌ها پاشان راده‌ی فێر بوونی زمانی نۆریژی ئه‌و قوتابیانه ههڵدهسێنگێرێ که بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بچنه پۆلی ئاسایی نۆرویژی. ئه‌و پۆلانه ماوه‌ی چه‌ند ساڵه بۆ فێر کردنی زمانی نۆرویژی زانیاری و ئه‌زموونی زانستی باشیان کۆ کردۆته‌وه.
لە پۆله‌کان مامۆستای زۆر لێهاتوو و هه‌روه‌ها یاریدەدەری زمانەوانی کە لە هەردووک زمانی دایک و زمانی نۆرویژی دەزانێت پێکەوە کار دەکەن بۆ ئەوەی کە خوێندکار بە پێی پێویستی خۆی یارمەتی بدرێت ، هه‌روه‌ها ئاستی خوێندەواری هەریەک له خوێندکاران لە به‌رچاو ده‌گرن. خوێندکارەکانی پۆلی پێشوازی زمانی نۆروێژی بە شێوەکی باش فێردەبن کە وادەکات بە باشی تێکەڵاوی کۆمەڵگای نۆروێژی بن.
خوێندکاری تازە هاتوو کۆمەلەکی تێکەڵاوون کە زۆر رابردووی جۆراو جۆریان هه‌یه لە و شوێنەی کە لێوەی هاتون. ئه‌وان هه‌روه‌ها له باره‌ی ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی و زانیاری‌دا زۆر جیاوازن. له به‌ر هۆی جیاواز هاتوونه ووڵاتی نۆ‌رویژ. زۆربه‌یان له سوریا و ڕۆژئاوایی کوردستانه‌وه هاتوون، که ئێستا شه‌ڕ و وێرانکاری لێیه.
١
ئه‌و قوتابیانه بەسەرهاتی ناخۆش و تراگێدیان هه‌یه و زۆر هەست ناسکن. ئه‌وان شوێنکی گونجاویان پێویستە بۆ یارمەتیدان و کار لەسەرکردنی ئەو کارەساتانەی کە لە رابوردوو بەسەریان هاتووە .
ڕاوێژکاری شاره‌وانی هامار بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی پاشه‌که‌وت بکات ده‌یهه‌وێ ئه‌و دوو پۆلانه که بریتین له قوتابخانه‌کانی ” پرێستهرود” و” ڕیدابو” دابخات. پاشه‌که‌وتی پاره‌که یه‌ک ملیۆن و دووسهههزار کرۆنه. ئه‌و هیچ بیرۆکه‌یه‌کی ره‌چاو نه‌کردووه که جێگای ئه‌و دوو پۆلانه بگریته‌وه. هێندێک له سیاسیه‌کانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی هامار پشتیوانی داخستنی ئه‌و دوو پۆلانه ده‌که‌ن.
ئه‌ندامانی حیزبی کرێکاران (سوسیال دێموکرات) له ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی هامار له هه‌موو کۆبوونه‌وه‌یه‌که‌دا بابه‌تی ئه‌و دوو پۆلانهیان له پێش هه‌موو شتێکدا باس کردووه و پێش خستووه. هه‌روه‌ها به کۆی ده‌نگ ، ده‌نگیان داوه بۆمانەوەی ئه‌و پۆلانه.
له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجونی شاره‌وانی هامار له رێکه‌وتی ٢٠/٦/٢٠١٨ دا به زۆر ده‌نگی په‌سند کرا که نابێ ئه‌و دوو پۆله‌ی پێشوازی له قوتابخانه‌کانی ” پرێستهرود” و” ڕیدابو” دابخرێ. ئێستا بیست و حه‌وت قوتابی له قوتابخانه‌ی ” پرێستهرود” (ن) و پازده قوتابیش له قوتابخانه‌ی ” ڕیدابو” (ن). قوتابیایهکان هه‌ست به ئاسوده‌ی و متمانه‌ی ده‌که‌ن و ئه‌و پۆلانهیان زۆر پێخۆشه. ئاسوده‌ی و متامانه و شوێنی خۆش ده‌بنه هۆی خێرا و باش فێر بوون و بارهێنان.
من خۆم ڕابردووی په‌نابه‌ری سیاسیم هه‌یه و ئێستاش ئه‌ندامی فه‌رمی سیاسی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی هامارم سه‌ر به حیزبی کرێکاران. هه‌روه‌ها ئه‌ندام و نوێنه‌ری سیاسیم له کۆمیته‌ی فێر کردن و بارهێنان و کلتور و نوێنه‌ری سیاسیم له بهڕێونهرایهتی قوتابخانه‌ی ” پرێستهرود” . من ئه‌وه‌ی زۆر باش ده‌زانم که فێر بوونی زمانی نۆریژی زۆر گرینگه بۆ تێکه‌لاو بوون له گه‌ڵ زۆرینه و پێشگه‌یشتن و سه‌رکه‌وتن له کۆمه‌ڵگای نۆرویژی. بۆیه من به سه‌ختی هه‌وڵ و ده‌ده‌م و چالاک ده‌بم له هاوکاری کردنی قوتابخانه‌کانی و هاوکارانی سیاسی حیزبه‌که‌م، بۆ مانەوەی ئه‌و پۆلانه‌ی پێشوازی که زانیار و ئه‌زموونی باشیان هه‌یه.
٢
من سوپاسی هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌که‌م که به دژی داخستنی ئه‌و دوو پۆلانه‌ی پێشوازی چالاک بوون و کاریان کردووه. به تایبه‌ت سوپاسی جێنشینی به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی ” پرێستهرود” خاتو گه‌ردا ڤی و مامۆستا شه‌ستی ری سکرێفسرود له قوتابخانه‌ی ” ڕیدابو” ده‌که‌م که زانیاری باشیان له باره‌ی ئه‌و دوو پۆلانه پێدام.
عوسمان کهوکهبیشاد
ئه‌ندامی سیاسی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی هامار له وڵاتی نۆ‌رویژ، سه‌ر به حیزبی کرێکاران ( سوسیاڵ دێموکرات)
٣