Hoppa till innehåll
Hem » هەوڵی هاک کردنی ماڵپەڕی پێشمەرگەکان بەردەمە، داوا نووسەران دەکەم بابەتەکانی خۆیان کۆپی بکەن، سالە نەڵۆسی

هەوڵی هاک کردنی ماڵپەڕی پێشمەرگەکان بەردەمە، داوا نووسەران دەکەم بابەتەکانی خۆیان کۆپی بکەن، سالە نەڵۆسی

ماوەیەکە لە یەک IP ئادرەسەوە هەوڵ دەدرێ لە کاتی جۆراو جۆردا و بە دەیان جار خۆ تاقی کردنەوە هەوڵ دەدرێ بچنە ناو ماڵپەڕی پێشمەرگەکان.


تا ئئستا سەدان جار سایتی پێشمەرگەکان کەوتۆتە بەر هێرش و ئەم هێرشانەش رۆژانە بەردەوامن.

بە هۆی هێرشی زۆر و  هەروەها سەرکەوتن بە سەر بەشی کۆنی ، ئارشیوی سایت کە سیستێمی کۆنە و نوێ نابێتەوە، ناچار دەبم، بۆ هەمیشە  بەشی کۆن دابخەم و لە هەوڵیش دام لە شوێنی سایت بگۆڕم.

بۆیە داوا لە نووسەران دەکەم  کۆپێ بابەتەکانیان  هی کۆن و نوێ لای خۆیان راگرن و لە ئێستەوە دەست بە کۆپی کردنیان بکەن.

 ئەم ئای پی ئادرەسەی ماوەیەکی زۆرە خۆی تاقی دەکاتەوە و واز ناهێنی