ژیان
سەردەم
کازیوە

سەردەم: کاکە دەبی بەیانی دوای نان و چا لە گەڵم بێی بۆ ناو شار و یەک دوو کتێب لە کتێبخانە دەکڕین و دێینەوە .
نیشتمان : کتێبی چی سەردەم ، جا بوا ناکەی ماڵ وێرانن کەی ، توشی گرتوخانەن کەی.نانا ژیان گیان تەنیا ھێندێک پێداویستی ماڵەوە بکڕن و وەرنەوە.
سەردەم: نیشتمان ئەوەنە مەترسە خۆ من ناچم کتێبی وا بکڕم زەڕی ھەبی .
ژیان: ئەی کتێبی چی دەکڕی کاکی خۆم . چما بەڕاستی کتێبی مناڵانیش بکڕی ، توشی گێچەڵێ نابی ،نیشتمان ڕاست دەکا .واز لە کتێبان بێنە.
سەردەم. نا کاکە ئەمن دەمەوێ بزانم لەو وڵاتەی ئێمە زاناکانی ئەو سەردەمەی کورد کێن ولە کوێن وکاریان چیە و چۆن دەڕواننە ئەم نیشتمان ونەتەوەی خۆیان کەخەریکە لە ھەرچی شیاوی مرۆڤایەتیە دادەپڵۆسێندرێ و خەڵکەکەن بە خۆی لە خۆی دەبێ بە خۆرکە .بەڵام زانایانی کورد خۆیان بێدەنگ کردوە و
وا دەزانن نە بای دەێ و نە باران، ئاخر چ ڕەوایە نە خەڵکەکە و نە زانایانی خەڵکەکەن بیر لە لەناو چونمان ناکەنەوە. ھەر بۆیە دەمەوێ بزانم ئایا چەند لە سەدی کورد لە ڕادەی ھەرە سەری زانایی دان و چارەنووسی کوردستان وکورد چۆن لێکدەدەنەوە و کەی دەبنە سەنتەری ھوشیار کردنەوەی خەڵک و ڕێگای رزگاریان چۆن بۆ شی دەکەنەوە و ئایا خۆیان بە بەرپرسیاری نەتەوە و خاکەیان دەزانن یان نا.
کازیوە : کاکە سەردەم گیان ئەمن دەڵێم نا ، ھەتا نەتەوەی کورد وەک ئەفریقای ماندێلا و ھیندوستانی گاندی نەکا ڕزگاری نابێ و داھاتووی لە وەی باشتری نابێ.؟؟؟؟؟،