"an independent online kurdish website

روداو: سوپای پاسداران وردەکاریی هێرشەکەی سەر بارەگای حدک و حدکا بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت لە هێرشەکەدا 7 مووشەکی زەمین بە زەمینی مەودا کورت بەکار‌هێندراوە و ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە.

 سوپای پاسداران هەروەها هۆشداریی دەداتە گرووپەچەکدارەکانی دژی ئێران، ئەگەر چالاکییەکانیان دووبارەبکەنەوە، وەڵامێکی سەختترمان بۆیان دەبێت.

 

دەقی راگەیێندراوەکەی سوپای پاسداران  کە روداو کردویەتە کوردی

 

لەدوای کردەوە شەیتانییەکانی ئەم دواییانەی گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە ئیستیکباری جیهانی لە هەرێمی کوردستانەوە دژ بە ناوچە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە بە ناردنی تیمە تیرۆریستییەکان، دەیانویست بە دروستکردنی نائەمنی و کردەوەی تێکدەرانە، ئەمنیەت و ئارامی خەڵکی پارێزگاکانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، کوردستان و کرماشان تێکبدەن، بە هۆشیاری و ئامادەیی هێزی وشکانی سوپای پاسداران لە ئۆپەراسیۆنەکانی چەند هەفتەی رابردوو لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان و کامیاران گورزی کوشندەیان لێدرابوو، بەرەوڕووبوونەوە و تەمێکردنی دەستڕێژیکاران، خرایە بەرنامەی سوپای پاسداران.

 

لەدوای گوێنەدانی سەرکردەکانی ئەو گرووپانە بە هۆشدارییە جدییەکانی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق، بەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەیەوێت هەنگاو بنێت بۆ هەڵگرتنی بنکە و بارەگاکانیان و پێویستە کۆتایی بهێنن بە هەنگاوە دەستدرێژیکارانە و تیرۆریستییەکانیان دژی ئێرانی ئیسلامی، هێزی مووشەکی سوپای پاسداران بە بەشداریی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێزی وشکانی سوپای پاسداران، رۆژی رابردوو، (شەممە 8-9-2018) لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتووانەدا، شوێنی کۆبوونەوەی یەکێک لە گرووپە تاوانبارەکان و ناوەندی راهێنانی تیرۆریستەکانی ئەو گرووپەیان بە 7 مووشەکی زەمین بە زەمینی مەدوا کورت، کردە ئامانج.

 

بەپێی راپۆرت و بەڵگە دڵنیاکەرەوەکان کە لەو ئۆپەراسیۆنە گەیشتووە، ناوەندەکەی پیلانگێڕی دژی ئاسایشی نیشتمانی ئێران تێکشکێندرا و دەیان کەس لە سەرکردەکان و ئەندامانی گرنگی ئەو گرووپە، کوژراون و بریندارکراون.

 

ئەو ئۆپەراسیۆنە تووند و وێرانکەرە، ئەوەی دەرخست کە منداڵانی گەلی ئێران لە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و تەواوی هێزە چەکدارەکان و رێکخراوە هەواڵگری و ئەمنییەکانی ئێران، پێداگرن بە پارێزگاریکردن لە سنوور و یەکپارچەیی خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران و پارێزگاریکردن لە ئامانج و بنەمابەرزەکانی شۆڕشی ئیسلامی و رێگەنادەن تیرۆریستە بەکرێگیراوەکانی رێکخراوە سیخوڕییەکانی دووژمنانی بێگانە، ئاسایشی وڵات بخەنە مەترسییەوە.

 

لەکۆتاییشدا بە رێزگرتن لە سەربازانی ونی ئیمامی زەمان و چاوەڕوانی لە هەرێمی کوردستان بۆ چاودێریی و کۆنترۆڵی جدیتری سنوورە هاوبەشەکان، هۆشداریی دەدەینە گرووپە تیرۆریستی و دژبەرانی شۆڕش و پشتیوانانیان، پاسدارانی شۆڕش و هێزە خۆجێیەکانی جێگیرکراو لەسەر سنوورەکانی وڵاتی ئیسلامی، بە زانیاریی هەواڵگری و ئامادەیی هەمەلایەنە، بە هاوکاریی خەڵکی خۆشەویستی ناوچەکە، بە دووبارەکردنەوەی هەنگاوەکانیان، لەگەڵ وەڵامێکی سەختتر و گورزێکی تووندتر بەرەوڕوو دەبنەوە.

 

دەقی راگەیاندراوە بە فارسی

۷ فروند موشک زمین به زمین به محل استقرار تروریست‌ها شلیک شد

 

بسم الله الرحمن الرحیم

در پی شرارتهای ماه های اخیر گروهک های تروریستی وابسته به استکبار جهانی از اقلیم کردستان علیه مناطق مرزی جمهوری اسلامی ایران، که با اعزام تیم های متعدد تروریستی، ایجاد ناامنی و ارتکاب اعمال خرابکارانه و سلب امنیت و آرامش مردم غیور استان‌های آذربایجان غربی، کردستان و کرمانشاه را دنبال می کردند و با هوشمندی و آمادگی رزمندگان نیروی زمینی سپاه از جمله در عملیات های هفته های گذشته در مناطق مرزی مریوان و کامیاران ضربات مهلکی را دریافت کرده بودند، تنبیه و برخورد با متجاوزین در دستور کار سپاه پاسداران انقلاب اسلامی قرار گرفت.

متعاقباً بی اعتنایی سران این گروهک ها به هشدارهای جدی مسئولین اقلیم کردستان عراق، مبنی بر عزم جمهوری اسلامی برای برچیدن پایگاه های آنان و ضرورت پایان بخشیدن به شرارت ها و اقدامات تجاوزکارانه و تروریستی ضد ایران اسلامی، یگان موشکی نیروی هوافضای سپاه با مشارکت یگان پهپادی نیروی زمینی سپاه، روز گذشته (شنبه ۱۷ شهریور ماه) در یک عملیات موفق، محل استقرار و جلسه سران یکی از گروهک های پلید و جنایتکار و مرکز آموزش تروریست های وابسته را با ۷ فروند موشک زمین به زمین کوتاه برد، مورد هدف قرار داد.

بر اساس گزارشات  موثق و مستند دریافتی در این عملیات، این مرکز توطئه علیه امنیت ملی ایران  منهدم و دهها تن از سران و عناصر مهم عملیاتی گروهک به هلاکت رسیده و زخمی شدند.

این عملیات قاطع و ویرانگر نشان داد، فرزندان ملت ایران در”سپاه پاسداران انقلاب اسلامی” و سایر نیروهای مسلح و نهادهای اطلاعاتی و امنیتی کشور، مصمم به صیانت از مرزها و تمامیت ارضی جمهوری اسلامی ایران و دفاع از آرمان‌ها و اهداف بلند انقلاب اسلامی بوده و اجازه نخواهند داد تروریست های اجیر شده سازمان های جاسوسی دشمنان بیگانه، امنیت مثال زدنی کشور را به مخاطره اندازند.

در پایان با قدردانی از سربازان گمنام امام زمان (عج) و انتظار از اقلیم کردستان برای مراقبت و کنترل جدی تر مرزهای مشترک، به گروهک های تروریستی و ضد انقلاب و حامیان آنان هشدار میدهیم: پاسداران انقلاب و بسیجیان دلاور و بومی مستقر در مرزهای میهن اسلامی با اشراف اطلاعاتی و آمادگی‌های همه‌جانبه، به فضل الهی و با همکاری مردم عزیز منطقه، تکرار شرارت و شیطنت از سوی آنها را با پاسخ‌های سخت تر و کوبنده تر مواجه خواهند ساخت.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی