به بڕوای من، کۆماری ئیسلامی ئێران،ئه‌و مووشه‌کانه‌ی نای به باره‌گای هه‌ردوو باڵی حیزبی دیموکرات،دوو مه‌سیجی تێدا بوو،

یه‌که‌م، مه‌سیجێک بوو بۆ ئامریکا‌و ئیسرایل و سعوودیه‌و هاو ئاوازه‌کانیان،تا پێیان بڵێ،من به‌هێزم و له ناوچه‌که وجوودم هه‌یه‌و به ئاسانی کۆڵ ناده‌م،
دووه‌م مه‌سیج،ئه‌وه‌بوو تا خه‌ڵکی ئێران به گشتی و به تایبه‌ت خه‌ڵکی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،ئاگادار کاته‌وه‌و پێیان بڵێ ئه‌گه‌ر چی له ژێر گووشاری برسێتی و ده‌ردی سه‌ری ژیان به ڕێ ده‌که‌ن،نابێت دنگتان لێوه بێت و ئارامی وڵات تێک نه‌ده‌ن و به هیچ جۆرێ،بیر لاوازیمان نه‌که‌نه‌وه،له هه‌مان کاتیش‌دا، تا بتوانی به سانایی سێ ڕۆڵه‌ی کورد به ناوه‌کانی ڕامین و لوقمان و زانیار له سێداره بدات، به بڕوای من، کۆماری ئیسلامی ئێران، ده‌یه‌وێت،داخی شکسته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی،که له سووریه‌و عێراق به‌تایبه‌ت له نێو قووڵایی دڵی شیعه‌دا له شاری به‌سره که هه‌رگیز بڕوای به‌وه نه‌ده‌کرد که ڕوویدا، داخی گرانی خۆی به حیزبی دیموکرات بڕێژێت، ئه‌گه‌ر به ڕاستی کۆماری ئیسلامی به هێز بووایه، له سووریه هێزی خۆی ڕووبه‌ڕووی ئیسرایل تاقی ده‌کرده‌وه.
له‌ڕاستیدا کۆماری ئیسلامی، له‌مه‌دا نه‌ک هه‌ڵه بوو بە‌ڵکوو که‌وته گۆمێکی قووڵتر‌و لاوازی خۆی زیاتر ده‌رخست، ئێستا ئه‌م هێرشه‌ی ڕژیمی ئاخوندی،بۆ سه‌ر کۆیه، ده‌رگایه‌کیتری بۆ ئامریکا کرده‌وه،بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بتوانێ پشتگیری و متمانه‌ی وڵاتان به ده‌ست بێنێ و پێیان بڵێت، پێم نه‌گووتن من ڕووبه‌ڕووی ڕژیمێکی دیکتاتۆر بوومه‌ته‌وه‌و بووته هۆی مه‌ترسی و نا ئارامی له‌ناوچه‌که،وه له هه‌مان کاتیش‌دا پێگه‌ی حیزبی دیموکراتی،له ناوه‌وه‌و ته‌نانه‌ت له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش به‌رزتر كردەوه.
ئێستا کۆماری ئیسلامی، له ژێر گووشاری ئابووری زۆر سه‌خت دایه‌و قۆناخ له دوای قۆناخ به‌ره‌و خراپتر ده‌چێ و بازاڕی کزترو تمه‌نیش بووه‌ته ته‌ڕه تۆڵه‌که، بۆیه ئه‌ستمه بۆ هه‌میشه بتوانێت شان بداته ژێری ئه‌م باره قورسه‌و ده‌ربازی بێ،ته‌نیا دوو ڕێگای له پێشه یان ئه‌وه‌تا مڵی شۆڕ بکاته‌وه‌و به ئامریکا بڵێ ئه‌مرکه گه‌وره‌م،یان ئه‌وه‌تا هه‌روا بمێنێته‌وه تا له ژێر ئه‌م باره ڕۆح دەسپێرێ.