Hoppa till innehåll
Hem » بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان داوای یه‌كریزی ده‌كه‌ن

بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان داوای یه‌كریزی ده‌كه‌ن

رۆژی ٨ی  سێپته‌مبه‌ر، لەگەڵ لە داردانی سێ کورد لە ئێران، هاوکات بنکەی ناوەندی ‌حیزبی دێموکرات لە کۆیه‌ موشه‌كباران كرا كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌‌١٧ کەس شه‌هیدوپتر له‌٤٠ کەسیش بریندار بوون. 

وێنە: مستەفا هیجری و مستەفا مەولودی

هه‌ر بۆیه‌ خه‌ڵكی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ ١٢ی مانگ دا دژی ئه‌م كرده‌وانه‌ی تاران، مانگرتنێكی سه‌رتاسه‌ریان به‌رێوه‌ بردو دووكان و بازاریان داخست و ره‌وه‌ندی كوردستانیش به‌ رێپێوان و سازدانی كۆرو سنیمیار كرده‌وه‌كه‌یان مه‌حكووم كردو یادی شه‌هیده‌كانیان به‌رز راگرت.