Hoppa till innehåll
Hem » جۆرەکانی بۆمبی زیرەک و رێوشوێنی ئەمنیەتی پێویست، کورش ساڵح

جۆرەکانی بۆمبی زیرەک و رێوشوێنی ئەمنیەتی پێویست، کورش ساڵح

١. لەیزێری: ئەم جۆرە مووشەکانە لە لەیزێردێتێکتۆر کەڵک وەردەگرن (Laser Detector) و بە دوای ئامانجەکەیان دا دەگەرن.


 لەیزێر دەتوانرێ بە تۆز و دووکەل یان تەمومژ شپرزە (داپچرێ = مۆختەل) بکرێ. بەڵام ئەگەر هەوا پاک و بێگەرد بێ لە GPS دەقیق ترە. لە پۆستی پێشووتر زیاتر باسی لێوەکرا.

٢. تەلەویزیونی: ئەو جۆرە مووشەکانەن کە پێشتر وێنەی ئامانجەکەیان خستۆتە ناو زیەن‌یانەوە (memory) و بە دوای ئەو وێنەیە دەگەرن تا بیپێکن. زۆر کەڵکیان لێ وەر ناگیردرێ چوون زۆر دەقیق نین

٣. سیستەمی GPS: ئەم جۆرە مووشەکانە یا بۆمبانە ورگری جی‌پی‌ئێس‌یان هەیە (GPS Receiver). شەپۆلی GPS هەمان شەپۆلی رادیویین. جۆریك کەمپیوتر لە ناو مووشەکەکان دادەمزرێنن و زایناری پێویستیان پێ دەدەن بۆ ئانگاوتنی ئامانج. گرنگترین زانیاری کە بەو ئەو کۆمپیوترانە دەدرێت بریتیە لە تان‌وپۆێ ئامانجەکە (مۆختەسات = Coordinate). لایەنی خراپی GPS ئەویە کە شەپۆلەکانی GPS بە راحەتی شپرزە دەکرێن.

لە خوارەوە زانیاری زیاتر لە سەر مۆختەسات و چۆنی‌یەتی پێداکردنی مۆختەسات و هەروەها چۆنیەتی شپرزە کردنی GPS هاتووە.

٤. سیستەمی (Inertial Navigation System (INS: ئەم سیستەمە نوێترین سیستەمە کە دەتوانرێ لە سەر هەر جۆرە مووشەکێک دابمەزرێ و بیکات بە مووشەکی زیرەک. سیستەمێکی زۆر پێشکەوتوویە لە تێکلاوی GPS و چەند تەکنۆلوژی تر درووستکراوە. ئەگەر مووشەکەکە بە هەر هۆیەک جەهەتەکەی بگۆردرێ، بۆخۆی جەهەتەکەی درووست دەکاتەوە. ئەم سیستەمە لە سەر بنەمای Fire and forget کار دەکات، بە مانای بیتەقێنە و لەبیری بکە. یانی ئەو ئامێرانە کە ئەم سیستەمە بەکاردێنن تەنیا هەندێک جار پێویستی‌یان بە ئۆپێراتۆر هەیە. خۆیان ئامانجەکەیان دەدۆزنەوە یا ئەگەر فرۆکە بێت خۆی دەگەرێتەوە بۆ بنکەکەی خۆی (بەستراوە بەوە کە مۆختەساتی چ شوێنێکت پێداوە).

مرۆڤ دەتوانێ لەیزێر یان GPS شپرزە بکات، بەلام سیستەمی INS زۆر زۆر بە سەختی دەتوانرێ شپرزە بکرێت، چوون خۆدی مووشەکەکە بەر ئەساسی مۆختەساتی خۆی، خۆی رێکدەکاتەوە. بەڵام بە شێوەیەک دەتوانی ئەم مووشەکانە یا فرۆکانە کە لە سیستەمی INS کەڵک وەردەگرن کۆنترۆل بکەیت.

ئەگەر پشت بە ئامارە فەرمیەکان ببەستین چەندین وڵات ئەم تەکنەلوژی‌یەیان هەیە. هەر لە سەر بنەمای ئەو ئامارە رەسمیانە لە رۆژهەلاتی ناوین تۆرکیە و عەرەبستان و مێسر INSیان هەیە. بە شێوەیەکی نا رەسمی ئێحتێمالی زۆرە کە ئئرانیش هەیبێت، لەبەر ئەم هۆیەی خوارەوە کە بۆتان دەگێرمەوە:

دێسامبری سالی ٢٠١١ ئێران رایگەیاند کە فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی ئامریکاییمان لە نێزیک شاری کێشمیر لە ئۆستانی خۆراسان هێناوەتە خوارێ. ئەو فرۆکە ئەو جۆرە فرۆکە بێفرۆکەوانانە بوو کە لە سیستەمی INS کەڵکی وەردەگرت. لە بەر ئەوەی کە سیستەمی INS تێکلاوێک لە سیستەمی GPS و چەند تەکنەلۆژی تر، دەتوانی بە کەڵکوەرگرتن لە شەپۆلێکی GPSی بەهێزتر لە شەپۆلی خۆدی فرۆکەکە، کۆنترۆلی فرۆکەکە یان مووشەکەکە بکەیت و بۆ لای خۆت رایکێشی. ئەوە بوو دوای ماوەیەک ئۆباما تەییدی کرد کە فرۆکەکەیان لە لایەن ئێرانەوە کۆنترۆلکراوە و بردراوەتە خۆارەوە. ئەوە پێی دەڵێن GPS spoofing attack کە بە مانای ئەوەیە کە لە سەر عەرز داتای غەلەت دەنێری بۆ فرۆکەکە و کۆنترۆلی دەکەیت. ئاپریلی ساڵی ٢٠١٢ سپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند کە بە سەرکەوتوانە فرۆکەکەی کردوتەوە و خەریکن بە یارمەتی رووسیە و چین خۆیان فێری تەکنەلۆژیەکە دەکەن بۆ ئەوی کۆپی‌یەک لە فرۆکەکە درووست بکەن. ساڵی ٢٠١٤ تەلەفیزیونی ئێران فرۆکەیەکی نیشاندا کە لە سەر قسەی ئەوان سەرکەوتوو بوون لە کۆپی کردنی فرۆکەبێفرۆکەوانەکەی ئامریکا (وێنەی خوارەوە) و بە سەرکەوتووانە تاقیانکردوتەوە. سالی ٢٠١٦ رۆژنامەی تەسنیم وتی کە فرۆکەبێفرۆکەوانەکە ناوی سائێقەیە (Saegheh) و تاقیکراوتەوە بە سەرکەوتووانە و دەتوانێ ٤دانە بۆمبی زیرەک هەڵبگرێت. یانزەی مانگی دووی سالی ٢٠١٨ ئیسرایل بلاوی کردەوە کە یەک دانە سائێقەی لە سووریە خستۆتە خوارەوە.

نۆکتەیەکی زۆر گرنگ ئەوەیە کە چۆن ئێران لە پێشوەخت ئەو زانیاریەی هەبووە کە کەی و لە کوێ ئەو فرۆکە بێفرۆکەوانەی ئامریکا قەرارە بێت بۆ ئەو شوێنە و چۆن زانیاری و تەکنەلۆژی پێویستی هەبووە کە ئەو فرۆکە کۆنترۆڵ بکات.

پرسیاری گرنگ ئەوەیە کە دەبێ چ بکەین؟

١. دامەزراندنی GPS شپرزەكەر (GPS jammer): ئامێرێکە کە بۆ شپرزە (مۆختەل) کردنی شەپۆلەکانی GPS بەکار دێت. چەند جۆریان هە. هەیانە کە زۆر بچووکە و شوێنێکی زۆر کەم پووشش دەدەات. هەیانە کە زۆر بەهێزترە و دەتوانێ شوێنێک بە پانایی چەند گەرەکی شارێک پووشش بدات. بە راەحەتی دەتوانی لە ئێنتێرنێت بیکڕی، بەڵام دەبێ زۆر وشیار بیت کە ئەگەر زۆر بەهێزبێت دەتوانێ لە سەر ترافیکی فرۆکە نەفەر‌هەڵگرەکانیش تەسیر دانێت و ببێتە هۆی کارەسات. بەڵام باوەر ناکەم کە فرۆکەی نەفەرهەڵگر بە بە بەرزاییەکی کەم لە شوێنێک وەکوو کۆیە دەربازبێت.

https://www.jammer-store.com/gps-blockers-jammers/

٢. پەیرەوکردنی رێنماییە ئەمنیەتی‌یەکان:

زۆربەی ئێوە مۆبایلەکەتان بەکار هێناوە بۆ دۆزینەوەی ئادرێسی شوێنێک. ئەم کارە بە GPS دەکرێ. بۆ دۆزینەوەی ئادرێس پێویستە مۆختەساتی مۆبایلەکەی ئێوە و مۆختەساتی ئەو شوێنە زانراو بێت. هەروەک دەزانن تا ئەورۆ ١٤٥٩ مانگی دەستکرد (Satellite) لە دەوری زەوی دەسوورێنەوە. بەڵام بۆ ئەوەی بتوانی مۆختەساتی (Coordinates) شوێنێک بدۆزیەوە پێویستیت بە ٤ مانگی دەستکردهەیە, لە بەرئەویە کە ئەو زلهێزانە وایان کردووە کە، ئێوە لە هەر شوێنێکی ئەم دونیایە بن لانی کەم ٤ مانگی دەستکرد هاوکات لە سەر سەری ئێوە بن تا هەموو کەس بتوانێ مۆختەساتی ئێوە بە راحەتی بدۆزێتەوە.

دۆزینەوەی مۆختەساتی شوێنێک زۆر راحەتە وەک نموونە ئیوە دەتوانن بە نەخشە زۆر بەراحەتی مۆختەساتی هەموو شوێنێک بدۆزنەوە. داوادەکەم ئەم لینکەی خوارەوە بەکار بێنن بۆ دۆزینەوەی مۆختەساتی قەڵای دیمۆکرات.

https://www.latlong.net/

لەو شوێنەی کە نووسراوە place name بنووسن Koysinjaq و لە سەر Find کرتە بکەن. سایتەکە دوو نەخشەی تێدایە لە سەر ئەو نەخشەی کە وێنەی هەوایین ئەگەر گەورەی بکەنەوە بە راحەتی قەڵای دیموکرات دەدۆزنەوە. ئەگەر لە سەر قەلا کرتە بکەن دوو ژمارەتان دەداتێ یەکیان درێژی جوگرافیایە (Longitude) ئەوی تریان پانیی جۆگرافیایە (Latitude). ئەم دوو ژمارەن کە مۆختەساتی ئەو شوێنەن. فرۆکەی بێفرۆکەوان یان مووشەک ئەم دوو ژمارەیە بەکار دێنن بۆ پێکانی ئامانجەکان یان ئیوە بەکاری دێنن بۆ ئەوەی ئادرێسێک بدۆزنەوە.

پرسیاری هەرە گرنگ ئەوەیە کە ئەگەر دۆزینەوی مۆختەسات ئەوەندە راحەتە، پەس ئایا کوشتنی کەسێکیش ئەوەندە راحەتە؟

ولامی ئەم پرسیارە ”نا” یە. لە بەر ئەوەی دۆژمن دەبێ بزانی ئەو کەسە (ئامانج) لە کوێیە تا مۆختەساتی ئەوشوێنە بەکاربێنێ بۆ لێدانی ئەو کەسە.

بە چەند شێوە دوژمن دەتوانێ مۆختەساتی ئامانجێک بۆ لێدن بدۆزێتەوە (چەند ئاگادری زۆر گرنگ):

١. بە بەکارهێنانی GPSی مۆبایلی ئەو کەسە:

هەموو جۆرە مۆبایلێلی زیرەک و هەندێک لە مۆبایلە کۆنەکان GPSیان هەیە و بەردەوام لەگەل ٤ مانگی دەستکرد لە ئاسمان پێوەندی دەگرن. دوژمن یا بەزانینی ژمارە تەلەفوونی ئامانج یا بە ناردنی کەسێک بۆ لای ئامانج کە مۆبایلی لەگەڵە دەتوانێ مۆختەساتی ئامانج هەرکاتێک کە گەرەکیبێ بدۆزێتەوە. حەتمەن مۆبایلەکانتان بکوژێننەوە و دڵنیا بن کە کەسێک لە نێزیکی ئەو شوێنەی کە ئێوە کۆبوونەوە دەگرن مۆبایلی پێ نیە. بەر لەوەی مۆبایلەکەتان بکوژێننەوە GPSی مۆبایلەکە بکوژێننەوە نەکوو کاتێک مۆبایلەکەتان هەڵدەکەن GPSەکەی نەکوژابێتەوە.

٢. بە بەکارهێنانی سایتێکی ئیتێرنێتی:

کاتێک ئێوە بە مۆبایلەکاتن یان لە مالەوە بە کامپیوتێرەکەتان دەرۆنە ناو سایتێکەوە (وەکوو تەسنیم)، خاوەنی ئەو سایتە دەتوانێ ئای‌پی ئادرێسی (IP-Address) مالەکەی ئێوە یان مۆبایلەکەی ئێوە ببێنێ. بە زانیین ئای‌پی ئادرێس بە راحەتی دوژمن دەتوانێ مۆختەساتی ئێوە بدۆزێتەوە. بۆنموونە برۆنە ناو ئەم سایتەوە

https://www.iplocation.net/

دەبینن کە ئای‌پی ئادرێسی ئێوەی دۆزیوەتەوە و لە خوارەوەش مۆختەساتی ئێوەی داوە (Latitude ، Longitude) ئێجا ئەگەر دوژمن ئەم مۆختەساتە بدا بە مووشەکەکەی خۆی بە راحەت مووشەکە لەو شوێنەی دێتە خوارەوە کە کەمپیوتێرەکەی ئیوە یان مۆبایلەکەی ئێوەی لێیە (ئەگەر لە شوێنی خۆتان نەجوولابن)

٣. بەکارهێنانی ئەپێک کە لە لایەن دۆژمنەوە درووستکراوە یان لە لایەن دوژمنەوە هاک کراوە:

دوژمن بە راحەتی دەتوانێ بە بەکارهێنانی ئەپێک (App) کە بۆ خۆی درووستی کردوەە یان کەسێکی تر درووستی کردووە بەلام دوژمن هەککی کردووە دەتوانێ مۆختەساتی ئێوە بدۆزیتەوە یان تەنانەت گوێ لە قسەکانی ئیوە بگرێ.

چەند رێنمایی زۆر گرنگ:

بەم شێوەیەی خوارەوە دەتوانیین ئای‌پی ئادرێسی خۆمان لە چاو دوژمن بشارینەوە

بە بکەار هێنانی VPN: هەندێک شیرکەت هەن کە خەدەماتی VPN دەفرۆشن. VPN زۆر جێگای متمانەیە بەلام ئەگەر ئەو شیرکەتە کە VPN دەفرۆشی لە ژێر زەخت زانیاری پێویست نەفرۆشێ بە دوژمن.

بە بەکار هێنانی پرۆکسی سێرڤێر (Proxy Server): ئەوانەی کە لە ناوەوەی ئێران فیلتێر شکێن‌یان بەکار هێناوە دەزانن کە ئەمە چۆن کار دەکات. بەر لەوەی کە برۆیتە ناو ئینتێرنێت دەبێ پرۆکسی سێرڤێرێک بەکار بێنی. زۆر گرنگە کە بزانی ئەوە پرۆکسی سێرڤێرە خاوەنەکەی کێیەو لە کوێیە.

بە بەکار هێنای توور (Tor Browser). زۆر زۆر پێشنیار دەکەم لە هەموو کەس تەنانەت ئەوانەش کە لە ئۆرووپا دەژین حەتمەن ئەمە بەکار بێنن کاتێک دەچنە ناو ئینتێرنێت. زانیاری زیاتر لێرە

https://www.torproject.org/

نۆکتەیەکی تری زۆر گرنگ ئەویە کە لە هەر شوێنێک دۆژمن پلانێکی دەگێرێ وەک نموونە ئەپێک درووست دەکات یان بۆمبێکی دواێژی یان هەر کارێکی تر دەکات بە زووترین کات زایناری وردی نیزامی و ئەمنیەتی دەبێ لەسەری کۆبکرێتەوە.

 

 

وەرگیراو لە لاپەرەی فەیسبووکی نووسەر