نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، شوورای مافی مرۆڤ، ژنێڤ، 17 سپتامبری 2018،
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران _ ژنێڤ له وتارێكدا له ٣٩ هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی شوورای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان،
هێرشی مووشه‌كی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر بنه‌كه‌كانی حیزبی دیموكرات مه‌حكووم كرد و داوای له نه‌ته‌وه‌یكگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگای ناونه‌ته‌وه‌یی كرد كه ئێران ئیدانه بكه‌ن.
ده‌قی وتاره‌كه:
به‌ڕێز سه‌رۆک
پێشه‌کی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ پێشوازی له راپۆرتی راوێژکاری تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ پێشگیری له ژنوساید و کوشتار ده‌کات.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران _ ژنێڤ سرنجتان بۆ سه‌ر ده‌ستدرێژی و هێرشی مووشه‌كی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌كانی هێزه سیاسیه‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و كه‌مپی په‌نابه‌رانی نزیكی، له كۆیه له كوردستانی باشوور، ڕاده‌كێشێ.
له ڕێكه‌وتی ٨ سپتامبری ٢٠١٨، كۆماری ئیسلامی ئێران له هێرشێكی مووشه‌كی دوور هاوێژ بۆ سه‌ر بنكه‌كانی هێزه سیاسیه‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و كه‌مپی په‌نابه‌رانی نزیكی له كۆیه له كوردستانی باشوور، ١٧ كه‌سی ترور كرد و زیاتر له ٥٠ كه‌س بریندار بوون.
هه‌روه‌ها ڕۆژێك پێشتر، له ڕێكه‌وتی ٧ی سپتامبر، هێزه‌كانی سپای پاسداران له تۆپبارانێكی كوێرانه‌دا بۆ سه‌ر ناوچه سنووریه‌كانی برادۆست و سیده‌كان، زیانێكی زۆری به مه‌ڕ و ماڵات و كشت و كاڵی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ناوچه‌كه گه‌یاند.
ده‌ستدرێژی و كه‌مپه‌ینی تروری كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر باشووری كوردستان، تۆپبارانی كوێرانه‌ی گوندنشینه‌كانی سنوور‌و كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له كۆیه، پێشێلكاری ڕوونی یاسای ناونه‌ته‌وه‌یی و كۆنڤانسیۆنه‌كانی ژنێڤه.
له کۆتاییدا، داواده‌که‌ین له شوورای مافی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگه‌ی ناونه‌ته‌وه‌یی هێرشی کۆماری ئیسلامی مه‌حکوم بکه‌ن و کۆمیسیۆنێکی لێکۆڵینه‌وه دروست بکه‌ن.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران _ ژنێڤ