"an independent online kurdish website

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی  ١٥.١٢.٢٠١٨بە بۆنەی پیرۆز کردنی ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە لایەن کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە لە وڵاتی ئوتریش ئێوارە ئاهەنگێک لە شاری ویەن بەڕێوەچوو .

لە ئاهەنگەکەدا ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە چەند شارێکی ئوتریشەوە بەشدار بوون.

سەرەتا کاک حوسەین خاڵخاڵ ئەندامی کومیتەی ئوتریش پاش بە خێرهاتنی میوانەکان و پیرۆزبایی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان ،  پرۆگرامی ئێوارە ئاهەنگەکەی ڕاگەیاند.

ئاهەنگەکە بە سروودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و شەهیدانی ڕاسان دەستی پێ کرد.

پاشان لە لایەن بەرپرسی کومیتەی حیزب لە ولاتی ئوتریش کاک جەزا ساڵحیەوە پەیامی کومیتەی حیزب بە بۆنەی پیرۆزکردنی  ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانەوە خوێندرایەوە. لە پەیامی کومیتەدا پاش بەخێرهاتن و پیرۆزبایی لە بەشدارانی ئاهەنگەکە ، کەس و کاری پێشمەرگە شەهیدەکان ، پێشمەرگە کەم ئەندامەکان و هەموو خەڵکی کوردستان بە گشتی ئەم خاڵانەی خوارەوە باسیان لێوە کرا ، تایبەتمەندیەکانی پێشمەرگەی ڕاستەقینە، ژیانی سەخت و دژواری پێشمەرگایەتی و هۆکارە سەرەکیەکان بۆ هەڵبژاردنی وەها ژیانێک ، چۆنیەتی دیاری کردنی ناوی پێشمەرگە بۆ هێزی چەکداری کوردستان، هۆکاری دیاری کردنی ڕۆژێک بە ناوی پێشمەرگەوە ، گەڕانەوەی شانازی دیاری کردنی ئەم ڕۆژە بۆ حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران وسەرلەنوێ  زیندوو کردنەوەی خەباتی چەکداری لە چوارچێوەی ڕاسانی ڕۆژهەڵات دا.

پاشان لە لەیەن کۆڕی مووسیقای چوارچراوە کە لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبەوە لە وڵاتی ئوتریش پێک هاتوە چەند سروودێکی نیشتمانی و گۆڕانی بە بەشداری گۆرانی بێژی دەنگ خۆش کاک سامان عەباسی پێشکەس کرا.

پرۆگرامەکە بە خواردنی نانی ئێوارە ، مووسیقا و هەڵپەڕکێی بەشدارانی ئاهەنگەکە تا سەعاتی ١١ی شەو درێژەی کێشا و پاش پێنج سەعات ئاهەنگ گێڕان کۆتایی پێ هات.

لە لایەن کۆمیتەی ئوتریشەوە سوپاسی هەموو ئەو کەسانە ئەکەین کە لە  بەڕێوەبردنی ئاهەنگەکە و بە تایبەت لە ئورگانیزەکردنی بەشی مووسیقاکەدا یارمەتی دەرمان بووون ،  جارێکی تریش ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز  ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان لە خەڵکی کوردستان و پێشمەرگەکان پیرۆزبایی ئەکەین و سەرکەوتنیش بۆ ڕاسان ، گرێ دانی خەباتی شار و شاخ  بە ئاوات ئەخوازین.

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش

١٥.١٢.٢٠١۸

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی