گه‌لى كورد له باشوورى كوردستان، لهوكاتهوهى به‌بێ ره‌زامه‌ندى خۆى و بێ له‌به‌رچاوگرتنى مافه‌كانى له چوارچێوه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ویلایه‌تى مووسڵ، به بڕیارى كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان له ساڵى 1925 لكێنرا به عێراقى عه‌ره‌بییه‌وه.

تا ساتى په‌سه‌ندكردنى ده‌ستووری هه‌میشه‌یى عێراق له ساڵى 2005 ، به رێگه‌ى جۆراوجۆر له خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى و دژایه‌تیكردنى به‌غدا به‌رده‌وام بووه.
ئه‌نجامیش هه‌رچه‌نده نه‌توانرا هه‌موو خواسته‌كانى كورد به‌دی بهێنرێت، به‌ڵام به‌و نه‌خشه‌ڕێگایه‌ى له ده‌ستووردا بۆ هاوبه‌شیى كورد و عه‌ره‌ب دیاریكرا، كورد ره‌نج و خه‌بات و قوربانیى هه‌شتا ساڵى تێكۆشانى به ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عێراق سپارد و له چركه‌ساتى په‌سه‌ندكردنى ئه‌م ده‌ستووره‌وه ئیتر خه‌باتى كورد له عێراق كه‌وته قۆناغێكى نوێوه. قۆناغی به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و مافانه‌ی له ده‌ستووردا چه‌سپاون.
وێڕاى چاوه‌ڕوانیى كورد له‌وه‌ى جۆرێك له دڵنیایى ده‌سته‌به‌ر بێت كه مافه‌كانى وه‌ك ئه‌وه‌ى له ده‌ستووردا هاتوون به‌دی بێن، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێكى زۆر له هێز و كاره‌كته‌ره سیاسییه‌كانى عێراق نه‌یانتوانی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ى رابردوو تێپه‌ڕێنن كه عێراقی به‌و رۆژه گه‌یاند، له دواى په‌سه‌ندكردنى ده‌ستووریشه‌وه جۆرێك له نیگه‌رانى و كێشه له نێوان كورد و به‌غدا هه‌ر نه‌ڕه‌وییه‌وه كه ئاماژه‌ى گه‌ڕانه‌وه بوو بۆ چوارگۆشه‌ى یه‌كه‌م.
به‌شێك له‌و سیاسه‌تانه‌ی له به‌غداوه به‌ڕێوه‌ده‌بران، یاخود گوتار و ره‌فتارى هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاتدارانى شیعه كه پێشتر هاوخه‌باتى كورد بوون، ئاماژه بوون بۆ په‌یڕه‌وكردنى هه‌مان ئه‌و ستراتیجه‌ى به‌عس كه بۆ پاكتاوى ره‌گه‌زى كورد و گۆڕینى دیمۆگرافیا و به‌عه‌ره‌بكردن دایڕشتبوون. دواجار دۆخێكیان هێنایه پێش كه كورد به‌ناچارى به‌دواى رێگاى ده‌ربازبوون له عێراق بگه‌ڕێت. ئه‌مه‌ش جارێكى تر كورد و به‌غداى گه‌ڕانده‌وه بۆ سه‌نگه‌رگرتن له‌یه‌كتر و جۆرێك له خۆته‌رخانكردن بۆ دژایه‌تیكردنى یه‌كترى.
ئه‌و رووداوانه‌ى له دواى ریفراندۆم و 16ى ئۆكتۆبه‌ر كه‌وتنه‌وه، هه‌رێم و ناوه‌ندى برده‌وه سه‌ر مێزى گفتوگۆیه‌كى جدى بۆ په‌نجه خستنه سه‌ر كێشه‌كان و زۆر كه‌س له هه‌ردوولا باوه‌ڕیان وابوو كه هۆكارى سه‌ره‌كیى كێشه‌كان فه‌رامۆشكردنى ده‌ستووره. چاوه‌ڕوانییه‌كان بۆ ئه‌وه بوون كه ده‌ستوور بكرێته‌وه سه‌نگى مه‌حه‌ك. سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه كورد دڵنیایه له‌وه‌ى به‌شێكى زۆرى ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق پابه‌ندى ده‌ستوور نابن، به‌ڵام له‌نێوان چه‌كى سه‌نگه‌رگرتن و چه‌كى ده‌ستوور، ده‌ستبردن بۆ رێگه دروسته‌كه باشتره ئه‌گه‌ر هیواكان كه‌میش بن. كورد ئه‌مه‌ی كردووه، به‌هیوایه‌كى كه‌مه‌وه چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌یه كه ده‌ستوورى عێراق به‌شێك له برینه‌كانى ساڕ‌ێژ بكات. له‌كاتێكدا به‌رچاویشى روونه له‌وه‌ى عێراق چ وێرانه‌یه‌كه. ئێستا ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ئه‌م چه‌كى ده‌ستووره‌ش نه‌هێڵن.
ئه‌و ئامار و داتایانه‌ى له‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردان و دزینى سهروهتى ئه‌م وڵاته‌وه بڵاوده‌بنه‌وه هه‌مووى راستن. كه‌س گومانى له‌وه نییه عێراق له ریزى پێشه‌وه‌ى وڵاته گه‌نده‌ڵه‌كانه، رێژه‌ى هه‌ژارى و بێكارى له‌ناو گه‌نجان ناشاردرێته‌وه، لاوازیى داموده‌زگاى ده‌وڵه‌تى و هه‌ژموونى گروپى چه‌كدار به‌سه‌ر ژیانى خه‌ڵك و حكومه‌ته‌وه ئاشكرایه. ئێستا كه له به‌غدا و پارێزگاكانى تر‌ى عێراق وه‌ك ده‌رئه‌نجامى حوكمڕانییه‌كى خراپ و ناڕه‌زایه‌تى له‌و دۆخه خه‌ڵك رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و داواى مافه سه‌ره‌تاییه‌كانى ئاو و كاره‌با و رێگاوبان ده‌كه‌ن، داواى نه‌مانى گه‌نده‌ڵى و به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌رى ده‌كه‌ن. خه‌ڵكانێك ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان قۆسته‌وه بۆئه‌وه‌ی ده‌ستوور بكه‌نه پاساوى نه‌هامه‌تییه‌كان و واى بخه‌نه‌ڕوو كه عێراقییه‌كان بۆ گۆڕینى ده‌ستوور له‌سه‌ر شه‌قامن.
گۆڕینى ئاراسته‌ى شه‌قام و گۆڕینى سه‌رنجى خه‌ڵك، هه‌روه‌ها سواربوونى شه‌پۆلى ناڕه‌زایه‌تى و فڕێدانى ئه‌جێنداى تایبه‌ت به‌ناوى خۆپیشانده‌ره‌وه، زۆر جارى تر بینراوه و تازه نین. ئه‌وه‌ى ئێستاش له به‌غدا ده‌گوزه‌رێت كه گوایه گه‌لى عێراق داواى گۆڕینى سیسته‌مى سیاسى له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تى و داواى گۆڕینى ده‌ستوور ده‌كات، پشته‌وه‌ى سیناریۆكانی ئاشكران و ده‌زانرێت بۆ چ ئامانجێكه. رۆژانێك كه ده‌ستوورى عێراق نووسرا، به‌هۆى هه‌لومه‌رجى ئه‌وكاتى عێراقه‌وه نه‌ده‌توانرا ئه‌و ئهجێندایانهى ئێستاى تێدا جێبكرێته‌وه. پرسه‌كه په‌یوه‌ندى بهقۆناغبهندیى ته‌شه‌یوعه‌وه هه‌یه. شیعه پێیوایه ئێستا ئیتر گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قۆناغه‌ى ده‌ستوور ده‌بێت ده‌ستوورى شیعه بێت. مه‌علومیشه بۆ چاوبهستهكى هاوشێوه‌ى یاساى حه‌شدى شه‌عبى، عهڕابهكانى ده‌بێت له ده‌ره‌وه‌ى شیعه بن.
كورد له كاتى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور پێده‌چێت دركى به‌وه كردبێت كه رۆژێك دێت شیعه ئه‌م ده‌ستووره ره‌تده‌كه‌نه‌وه، بۆیه كۆمه‌ڵێك رێوشوێن و رێكارى ده‌ستوورى چه‌سپێنراون كه رێگاكانى به‌رده‌م گۆڕینى ده‌ستوور قورس ده‌كه‌ن. بۆیه مه‌رج نییه له قۆناغى یه‌كه‌میدا شیعه ده‌ست به‌رێت بۆ ئه‌و پرسانه‌ى به‌لاى كورده‌وه هه‌ستیارن و ره‌نگه سه‌ره‌تا مه‌به‌ستیان ته‌نیا شكاندنى له‌مپه‌ره‌كان بێت، به‌جۆرێك ده‌ستكارى ده‌ستوور بكه‌ن كه ئێمه پێمانوابێت هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد دروست ناكات. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرین ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بكه‌ن دۆخێكى كاتییه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه قۆناغى یه‌كه‌م له‌مپه‌ره‌كانى به‌رده‌م گۆڕینى ده‌ستوور نه‌هێڵن و دواتر له هه‌لومه‌رجێكى تردا به ئاسانى مه‌به‌سته ئه‌ساسییه‌كه بپێكن كه پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه له فیدراڵى، هه‌وڵدانه بۆ نه‌هێشتنى قه‌واره دهستوورییهكهى هه‌رێم، یان به ئه‌ندازه‌یه‌ك لاواز و بچووكى بكه‌نه‌وه شتێك بێت له جۆرى ئۆتۆنۆمى، نه‌هێشتنى هێزى پێشمه‌رگه یاخود ده‌رهێنانى چه‌كى گه‌وره له‌ده‌ستى كورد.
گرنگه كورد له به‌رانبه‌ر پێشهاتێكى وا هه‌ستیار و چاره‌نووسسازدا پێكه‌وه بن. به‌ڵام به‌ڕاستى جێگه‌ى داخه حیزبى كوردى له هه‌ره دۆخه هه‌ستیاره‌كاندا فرسه‌ت له‌یه‌كتر ده‌هێنن و ده‌رفه‌ت ده‌قۆزنه‌وه بۆ سه‌نگه‌رگرتن له‌یه‌كدی. ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه هه‌رچى كێشه و ناكۆكیى ناوخۆیى هه‌ن به‌په‌له چاره‌سه‌ر بكرێن. خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ چۆنێتى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م ره‌وشه تازه‌یه‌ى عێراق پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، چونكه ده‌رئه‌نجامه‌كانى بۆ ئێمه له خودى عێراق گرنگترن.
پێویسته به‌رچاومان روون بێت له‌وه‌ى هه‌موو ئه‌وانه‌ى له ئاستى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان به‌رانبه‌ر به كورد ده‌كرێن، به‌پلان و به‌رنامه و به ئاگایى ده‌وڵه‌ته هه‌رێمییه‌كانه پێكه‌وه و وه‌ك ستراتیجێكى هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن. ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه هاوكات له‌گه‌ڵ كێشه‌كانى رۆژئاواى كوردستان، بۆ قۆناغى دواتر ئێمه‌ش له باشوور رووبه‌ڕووى كێشه و ئاسته‌نگى زۆرتر ببینه‌وه. هێزه سیاسییه‌كانى ئێستاى سه‌ر گۆڕه‌پانى كوردستان به‌رپرسن له‌وه‌ى له ئێستاوه رێگاكانى تێپه‌ڕاندنى ئه‌و مه‌ترسییانه‌ى به‌رده‌م گه‌له‌كه‌مان بدۆزنه‌وه.
ئه‌وه‌ى له عێراق رووده‌دات دیوه ئاشكرا و روونهكهى هه‌رچییه‌ك بێت، لێكه‌وته‌كانى و ئه‌جێنداكانى پشتی بۆ ئێمه مه‌ترسیدارن. ده‌ستبردن بۆ ده‌ستوور به هه‌ردوو ئاراستهكهیدا ده‌ستبردنه بۆ ئاگر. هه‌م گڕه و هه‌م رووناكیش. ده‌شێ ئاگرێك بێت بۆ نێوماڵى ئێمه كرابێته‌وه. ره‌نگه بشتوانرێت بكرێت به ده‌رفه‌ت بۆ چاره‌ى هه‌ندێ كێشه‌ى نێوانمان. به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌بێته یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ ئێمه، خودى خۆمانین. پارتى و یه‌كێتی ده‌یكه‌نه ده‌رفه‌تى ته‌سفیه حسابى خۆیان، یان پشت ده‌ده‌نه میللهتهكهوه و شه‌ڕ بۆ ئاینده‌ى كورد ده‌كه‌ن؟
سەرچاوە: روداو