ماڵئاوا مام ئه‌سكه‌نده‌ر… چه‌پایفی * قه‌ره‌داغی خۆشه‌ویست و هه‌ڵۆ به‌رزفره‌كه‌ی ده‌ربه‌ندیخان…!

”ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بین ئه‌ی ئه‌بێ كێ بێ ؟ ” ، به‌و شێوه‌یه یه‌كترمان ناسی به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی روخۆش و كراوه { پان} و، له یه‌كه‌م دیداردا ده‌ستمان له ناو ده‌ستی یه‌كترنا له پایزی ساڵی 1988، له‌و ناوچه كوردستانیه { دۆڵه كۆگا} ** له سه‌ر سنوری عێراق ــ ئێران به ره‌بایا به‌رزه هه‌ڵوه‌سراوه‌كانی له نێوان زه‌ویی و ئاسماندا به‌ره‌ورووی قه‌ڵادزی و رانیه و ده‌ریاچه‌ی دوكان و، ئه‌وه‌ی به عه‌ره‌بییه‌كی راست و ره‌وان وت هه‌رچه‌نده ئه‌و به زمانی عه‌ره‌بی ناتوانێت قسه بكات و، ئیمكانه نه‌توانیت به زمانی كوردی دایك به باشی بخوێنێت و بنووسێت..
پێم وت ئه‌وه‌ت له كوێ له به‌ر كردووه ؟
ئه‌ویش له زه‌رده‌خه‌نه‌وه ده‌ستی به پێكه‌نین كرد‌و وتی : ئه‌وه یه‌كه‌مین رسته‌یه به عه‌ره‌بی له‌به‌رمگردووه‌و ، له یه‌كێك له خۆپیشاندانه‌كانی شاری سلێمانی له ساڵانی پاشایه‌تیدا گۆێم لێ‌بوو،چه‌ندجار دووباره ئه‌بووه‌وه‌و وشه‌كانم له‌به‌ركرد به بێ ئه‌وه‌ی لێی تێبگه‌م ، خۆپیشانده‌ران به جۆرێك ئه‌و رسته‌یان دووباره ئه‌كرده‌وه پر بوو له هه‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و خۆبه‌زلزانین و ، هه‌ر ئه‌وه‌ش پاڵپێوه‌نه‌ر بوو بۆ له به‌ركردنی.
ئه‌و كه‌سه (مام ئیسكه‌نده‌ره، رۆڵه‌ی ده‌ربه‌ندیخانه، جوتیارێكی رووخۆش و، پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا‌و نه‌ترسه ، ژیان وجوانییه‌كانی خۆش ئه‌وێت به ئه‌ندازه‌ی خۆشه‌یستی بۆ چوونه ناو مه‌ته‌رسییه‌كان، “چابايفی قه‌ره‌داغ و ده‌ربه‌ندیخان وشاره‌زورر”، و هاورێیان پێیان خۆش بوو ئه‌و ناوه‌ی لێ بنێن ، وه‌ك رێزلێنان بۆ پاكی و ئازایه‌تییه دیارییه‌كه‌ی و دڵپاكی ، هه‌ڵو به‌رزفره‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و شارباژێر/ مام ئیسكه‌نده‌ر باوكی شه‌هید (كاوه) و” برای شه‌هید (جه‌وهه‌ر) كوری بنه‌ماڵه‌ی شیوعی خۆبه‌ختكه‌ری خۆبه‌خش . ئه‌و كه‌سه‌ی شارازای ئازایه‌تییه‌كی بێت و، له كاته مه‌ته‌رسیداره‌كاندا له گه‌ڵیا ژیابێت ئه‌ڵێت : (جواهیری گه‌وره) *** مه‌به‌ستی ئه‌و بووه كاتێك وتویه‌تی : (تۆ مردووی ده‌ستی خۆكوژیێت یان شه‌ركه‌ری لوتبه‌رزی ده‌ستی قه‌ده‌ریت) .
هاورێكانی ده‌رباره‌ی مام ئیسكه‌نده‌ر ئه‌گێرننه‌وه و ئه‌ڵێن بۆ راپه‌راندنی هه‌ر ئه‌ركێكی حزبی سه‌خت و ترسناك ناوی خۆی و كوره‌كه‌ی كه شه‌هید بوو له سه‌رووی لیستی ئه‌ركه‌كان ئه‌نووسی و هه‌موو ئه‌ڵێن هیلاكی یان نه‌خۆشی رێگر نه‌بووه رۆژی له رۆژان (مام) له راپه‌راندنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێی سپێراوه دووا بكه‌وێ.
ماوه‌یه‌كه بیر له‌وه ئه‌كه‌مه‌وه له‌م لاپه‌ره‌یه‌دا بڵاوكراوه‌یه‌ك له سه‌ری بنووسم و هه‌ندێ له هاورێیان به‌ڵێنیان پێدام وێنه‌م بۆ بنێرن وسوپاسیان ئه‌كه‌م و به‌ڵێنه‌كه‌یان هێنایه‌دی و، دوێنی وێنه‌یه‌كم بێنی هاورێ له گه‌ڵ هاورێیانی له رۆژانی دژوارداو، لێتان ناشارمه‌وه كاتێك سه‌یری وێنه‌كه‌م كرد‌و رۆژان چی به‌م كه‌سایه‌تییه نورانیه خۆشه‌ویسته كردووه و فرمێسك له چاوانم ئه‌رژاو، لێره‌دا ئه‌پرسم ئه‌وه چ زریانێك و چ رۆژانێكی جه‌سته‌شكێن بوو هێشتی هه‌ڵۆ به‌رزفره‌كه باڵه‌كانی بێنێته خواره‌وه‌و خۆی بپێچه‌ته‌وه و له سه‌ر ته‌ختی (قه‌ره‌وێڵه) ی نه‌خۆشی راكشێت.
به‌ڵێ ئه‌ی شۆرشگێری نه‌ترس ، ئه‌وه زه‌مان و رۆژه جه‌خت له سه‌ر گه‌وره‌یی خۆت و هاورێیانت ئه‌كات و، ئێوه له مێژه‌وه ئه‌وه دووباره ئه‌كه‌نه‌وه (ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بین ئه‌ی ئه‌بێ كێ بێ ؟) و ئێستا ، ئێمه به‌هێزو و ته‌ندروستی جاران نین و، عێراقی خۆشه‌ویست ئه‌بینن ته‌ندروستی خراپه‌و له‌لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه له‌م به‌رو له‌و به‌ر دراوه‌ته به‌ر كه‌ڵبه. (ئه‌م بابه‌ته‌م پیش 4 ساڵ له فێسبوك) بڵاوكرده‌وه.
مام ئیسكه‌نده‌ر: شیوعییه‌كی نه‌برد، پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مان، ئازا زو لێهاتوو، فه‌رمانده‌یه‌كی به توانا. كادرێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به ناو بانگ.
* ڤاسێلی ئیڤانوڤیچ چاپایڤ به روسی : Василий Иванович Чапаев له شه‌ره‌كانی ناوخۆ دژ به كولاك و ده‌ره‌به‌گ وبنه‌ماڵه‌كانی تیزاره‌كان ئازا‌و چاونه‌ترس بووه‌و چه‌ندین جار بریندار كراوه‌و له به‌ر ئازایه‌تی له ساڵانی شورشی ئوكتۆبه‌ری مه‌زن بووه به وه‌زیری به‌رگری .
** دۆڵه كۆگا – باره‌گای سلێمانی – كه‌ركوكی حزبی شیوعی عێراقی لێ‌بوو.
اشکرکم من الاعماق..
*** جه‌واهیری گه‌وره (الجواهری الكبیر) گه‌ورترین شاعیری عێراق و عه‌ره‌ب
**** حه‌سان عاكف : له بنه‌ماله‌یه‌كی شیوعییه و برایه‌كی شه‌هیده و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی شیوعی عێراقه و پێشمه‌رگه‌ی دێرینه.
13/2/2020