ده‌مێک بوو دانم له‌سه‌ر جه‌رگم داگرتبوو و له‌هه‌مبه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی جه‌نابی مه‌لا عه‌لی چاوم نووقاندبوو، گوێم گرتبوو و هه‌ر پیشم ده‌خوارده‌وه.
له‌وه‌تا ده‌وڵه‌تی ئیسلامی شام و عێراق(داعش) له پڕێ بوو به کوڕێ و دواتر وه‌ک بڵقی سه‌رئاو به ده‌ستی پیرۆزی پێشمه‌رگه و شه‌رڤان ته‌په‌ی هات! مه‌لا عه‌لی و هاوبیرانی به جێگای نوێژ کردن و به‌ڕۆژوو بوون په‌یتا په‌یتا له ڕوانگه‌ی خۆیانه‌وه راوبۆچونیان له سه‌ر کورد و هێرشکاریه‌کانی زاڵمان بۆ سه‌ر کورد ده‌ربڕێوه و هه‌مووکاتێک به پشتیوانی پڕ له شووره‌یی له دوژمنان و نه‌یارانی کورد به ناحه‌ق شاهیدیان داوه و کوردیان فرۆشتووه. ئه‌مجاره‌ش گوایا جه‌نابی مه‌لا له تویتێکدا دیسان شه‌کری شکاندووه! ناوبراو دوای دانیشتنی ئه‌مریکا و تورکیا له‌سه‌ر مژاری ڕۆژئاوا و گه‌یشتن به نیمچه ڕێکه‌وتنێک که هێشتا دیار نییه کورد قبوڵی ده‌کا یا نا جارێکی تر وه‌ک که‌سێکی تورک بۆ ئه‌وه‌ی سه‌وڵه‌ی بۆ زیاتر بکه‌ن داوای کردووه پێ ملی ئه‌م ڕێکه‌وتنه بن که له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تورکیا کراوه!.
ئه‌وه هه‌موو جیهان به ئیسلام و گاور و ڕاست و چه‌په‌وه بۆ پشتیوانی له به‌رگری پیرۆزی کوردانی ڕۆژئاوا ده‌نگیان ههڵبڕێوه و ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان هاتووه لانیکه‌م به پێی توانا هه‌ر نه‌بێ به قسه، هه‌ڵوێستیان هه‌بووه و هێرشی داگیرکاری تورکیایان مه‌حکوم کردووه. به‌ڵام پێده‌چێ مه‌لا له گوێی گا دا خه‌وتبێ و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه مادیی و کورسی گه‌رمی زانایانی ئیسلام و جنسیه‌ی وڵاتی قه‌ته‌ر و تورکیا، هه‌ر به‌ره‌و کادێنێ ده‌خشێت! خۆ من چاوه‌روانیم له که‌سانی به‌کرێگیراوی ماستاوچی وه‌ک تۆ نییه به‌ڵام لانیکه‌م ئه‌گه‌ر گولیش نین درک مه‌بن.
من ڕێزم بۆ سه‌رجه‌م ماموستایانی ئایینی کورد هه‌یه که به درێژایی بزووتنه‌وه‌کانی کورد نیشتمان په‌روه‌رانه هه‌موو ته‌مه‌نی خۆیان بۆ نه‌ته‌وه‌که‌یان ته‌رخان کردووه و مێرانه به‌رگریان له مافی کورد کردووه به‌ڵام به‌ڕاستی به‌داخه‌وه ئه‌و که‌سانه زۆر که‌م بوونه و به په‌نجه ده‌ست ده‌ژمێردرێن. له به‌رامبه‌ریشدا سه‌دان و هه‌زاران مه‌لای ئایینی هه‌بوون و هه‌ن که به دژی خاک و گه‌ل و نیشتمانی خۆیان، خۆیان تێده‌کۆشی دوژمنانی قه‌سته سه‌ری کورد هاویشتووه و له به‌رژه‌وه‌ندی تورک و عه‌ره‌ب و فارس له سه‌نگه‌ری ئیسلام خه‌ڵکی ساویلکه‌ی ڕهشوروتی پێ فریو ده‌ده‌ن و جاشایه‌تیان ڕه‌چاو کردووه! به‌ڵام با من مزگێنیهکتان بده‌مێ ئه‌ی ئه‌و به‌ناو ماموستایانه‌ی ئایینی ئیسلام که له ژێر عه‌با دا بۆ پارووه نانێک مه‌ردایه‌تی له پێناو تاوێک ده‌فرۆشن یا ئه‌و جاشکۆلانهی چاو به‌ره‌وژێری ده‌ستی چه‌په‌ڵی دوژمنن، ئێستا خه‌ڵکی کورد وریا بووه و له به‌شی هه‌ره زۆری پیلان و فرت و فێڵهکانتان تێده‌گات. ئیتر نه‌ته‌وه‌ی کورد به خۆشیه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی باوه‌ر به خورافات و چیرۆک و درووشمی هه‌ڵخه‌تێنه‌ر نه‌ماوه، ئێوه مانان ڕووی ڕاستی خۆتان به‌و ئاکارانه ده‌رخستووه و ڕووی که‌سانی وه‌ک مه‌لای خهتیشتان سپی کردووه، ئه‌گه‌ر مه‌لای خه‌تی جارێک خیانه‌تی به بزاڤی کورد کردبێ ئێوه هه‌موو ڕۆژێک خیانه‌ت به کورد ده‌که‌ن و باوه‌ر و عه‌قیده‌ی ئیسلامیشتان ڕه‌ش کردووه.
مه‌لا عه‌لی و هاوبیرانی له به‌رده‌م ویژدانی نه‌ته‌وه‌ی کورد دا ده‌بێ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بده‌نه‌وه، خواش بۆ خۆی که‌یفی خۆیه‌تی له دونیاكه‌ی تردا چی لێده‌کا!!
به پێێ ده‌قه پیرۆزه‌کانی قورئان که جه‌نابت لێی شاره‌زای و عه‌ره‌بیه‌که‌ت له کوردیه‌که‌ت باشتره شوکری خوا، ده‌فه‌رموێ:(أَنَّهُ مَنْ قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا) المائدة: 32. هه‌رکه‌سێک مرۆڤێک به بێ تاوانی قه‌تڵ یا گه‌نده‌ڵی له سه‌ر ئه‌م زه‌وییه بکوژێ وه‌ک ئه‌وه وایه که هه‌موو مرۆڤێکی کوشتبێ و…”
باشه ئه‌وه‌ی له ڕۆژئاوا ڕوو ده‌دا جگه له به ناحه‌ق کوشتن و تاڵان کردنی سه‌رووماڵی کوردی به‌سته‌زمان نه‌بێ چی تره؟ ئایا ئه‌مه زوڵم نییه ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورک به‌رامبه‌ر کوردی مه‌زڵووم ده‌یکا؟ ئایا ئه‌مه مسداقی کوشتنی مرۆڤایه‌تی نییه؟
له باسی به‌رگری له شه‌رافه‌ت و نامووس و خاک و نیشتمان دا خوا چ ده‌فه‌رموێ؟؟ پێت بڵێم؟!
«أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا وَإِنَّ اللَّهَ عَلَى نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ * الحج: 39-40. ئیزنی به‌رگری له خۆ به‌و که‌سانه ده‌درێ که شه‌ڕیان به‌سه‌ر دا سه‌پاوه (چوونکه زوڵمیان لێ کراوه، ئه‌مانه چه‌نێکه خوێنی دڵی خۆیان ده‌خۆنه‌وه و پشوو درێژ بوونه) خوا به توانایه که ئه‌مانه سه‌رکه‌وتوو بکات”
و حه‌دیسێكی تر که باس له شه‌هید بوونی ئه‌و که‌سانه ده‌کا که له پێناو پاراستنی نامووس و نیشتمانی خۆیان گیانیان فیدا ده‌که‌ن. یا خۆشه‌ویستی نیشتمان چه‌نده پڕ بایه‌خ و گرینگه که دواهه‌مین پێغه‌مبه‌ری خوا(س خ) ده‌فه‌رموێ: “حب الوطن من الایمان”.
سه‌رده‌می خۆی حوجره‌کانی کوردستان ناوه‌ندی کوردایه‌تی و سه‌نگه‌ری به‌رگری له شه‌رافه‌تی کورد بوون، ئه‌و چه‌ند ماموستا به‌شه‌ره‌فانه‌ی کورد که ڕووی ئیسلامیشیان سپی کرد له‌م ناوه‌ندانه دا په‌روه‌رده بوون و ژیانی خۆیان فیدای خه‌ڵک و خاکی خۆیان کرد و هه‌تا هه‌تا به مه‌زنی یادیان ده‌کرێته‌وه. به‌ڵام که‌سانی وه‌ک تۆ ده‌بێ له چ بێشکهیهکدا په‌روه‌رده کرابن که نه ئیسلام و نه شه‌رافه‌تی کوردایه‌تیتان هه‌یه و گوێ له مستی ئاغا و ئهربابهکانتانن، ئه‌وان چیان ویست پێتانی ده‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی بیر بکه‌نه‌وه و تۆزێک ویژدانتان هه‌بێ. کاتی ئه‌وه هاتووه مهندیلهکهتان فڕێ بده‌ن و په‌تی کۆیله‌یی بپسێنن و بگه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی خه‌ڵکی خۆتان ئێمه دڵمان گه‌وره‌یه و لێبورده‌ین با هه‌ر نه‌بێ له گۆردا ئاسووده‌بن.
سه‌لیم حه‌قیقی 26ی ڕه‌زبه‌ری 2719ی کوردی