بناغه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌ر قه‌بووڵ نه‌کردنی جیاوازی و خۆسه‌پاندن و ئه‌قڵییه‌تێکی داخراو ستم و دیکتاتۆرییه‌ت دامه‌زراوه و ساڵه‌هایه له ژێر سێبه‌ری تێرۆر‌و ئه‌شکه‌نجه‌و زیندان و سێداره ته‌مه‌نی خۆی درێژ ده‌کاته‌وه.

بۆیه له واقعدا به هیچ شێوه‌یه‌ک باوه‌ڕی به بچووکترین نۆته‌ی ئازادی نییه و ده‌نگی جیاواز و ڕه‌نگی جیاواز و بۆچوونی جیاوازی نه‌ک هه‌ر لا په‌سه‌ند نییه به‌ڵکوو هه‌ر باوه‌ڕیشی پێی نییه، ئه‌مه درووستکراو نییه ئه‌مه ئه‌زموونی چل ساڵه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران و ورد بوونه له‌و جیهان بینیه‌ی که هه‌یانه بۆ مرۆڤایه‌تی و ژیان.
حیزبەکانی ڕۆژهه‌ڵات داوای وتووێژ له کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌کەن بۆیه من لێره‌وه وه‌ک گه‌نجێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، پێیان ده‌ڵێم، نه ئێوە بەر هەر هەمووتانەوە له دۆکتۆر (قاسملوو) ورد بینترن و نه ئه‌وه‌نده به هێزن و نه کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بۆچوونی گۆڕاوە تا گوێ له ئێوە بگرێ و داواکاریه‌کانتان قه‌بووڵ کات، بەسە ئیتر بە دوای كڵاوی با بردوو مەكەون، چوون وه‌کوو له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا کۆماری ئیسلامی ئێران، به هیچ شێوه‌یه‌ک باوه‌ڕی به وتووێژ نییه و ئه‌گه‌ریش لاواز بێت وتووێژ بۆ به‌سه‌ر بردنی کات به‌کار دێنێت، مه‌گه‌ر ئه‌و وه‌ختانی ئێوە هێزتان هەبێ و ئەو بێ هێز بێ، بۆیه ئێوە ده‌بوایه وانه و ئه‌زموونتان. له دوو ڕووداوی تاڵ و سوێری ڤییه‌نا و میکۆنووس وه‌رگرتایه، ئه‌وه‌ی منی بێزارتر و بێ هیواتر کردووه ناکۆکی و په‌رشوو به‌ڵاوی حیزبه‌کانی دۆژههڵاتی کوردستانه، ئه‌وان ئاماده‌ن بێ مه‌رج له ته‌ک دوژمنی سه‌رسه‌ختی خۆیان دانیشن گفتووگۆ بکه‌ن، به‌ڵام ئاماده نین له ته‌ک یه‌ک دانیشن که هه‌موویان تەقریبەن یه‌ک ئامانج و یه‌ک ڕێبازیان هه‌یه..!