ئاوڕێكی خێرا له سه‌ركه‌وتنی كۆماری ئیسلامی به سه‌ر كورد دا و ڕێگای سه‌ركه‌وتنی گه‌له‌كه‌مان له ئێران!
له ساڵی ١٩٩١ گه‌ڵاڵه‌ی ئاسایشی به‌رده‌وام (طرح امنیت پایدار) له لایه‌ن ناوه‌ندی بڕیاڕی سوپای پاسدارانی ئێران نوسراو و به ته‌ئیدی عه‌لی خامه‌نه‌یی ڕێبه‌ر و عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانی له مۆره سه‌ره‌كیه‌كانی ڕێژیم، به كرده‌وه تا ئه‌مرۆ توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتو بێت. ژوره فیكریه‌كانی ئیتلاعات و سوپای پاسداران پاش ڕاپه‌ڕینی باشوری كوردستان له نه‌ورۆزی ٩١ی زایینی و پشتیوانی ئه‌مریكا و وڵاتانی رۆژئاوایی له‌و ڕاپه‌ڕینه، ترسی ئه‌وه‌یان زۆر بو كه كوردستانی ژێرده‌ستی سه‌ددام ببێته نوێنگه و ئولگویه‌ك بۆ كورده‌كانی ناو ئێران كه ژماره‌یان زیاتره. به تایبه‌ت پاش ئه‌وه كه ناردنی ١٥٠ هه‌زار هێز و سازكردنی ٩٦٠ پێگه‌ی سه‌ره‌كی و زیاتر له ٥٠٠ پێگه‌ی وه‌رزی (هاوین و به‌هار) نه‌یتوانیبو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پاشه‌كشه پێ بكا و تۆپ باران و بۆردومانی قه‌ندیل وه‌ك ناوه‌ندی تێكۆشه‌رانی رۆژهه‌ڵات ده‌سكه‌وتی خوازراوی نه‌بو. هه‌ر بۆیه ته‌رحی ئه‌منیه‌تی پایه‌دار پاش په‌سند كران له ڕێگای شورای به‌رزی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیسلامی درایه بواری جێ به جێ كردن. سه‌رهه‌نگی پاسدار مقدم كه ساڵی ١٣٨٨ی كۆچی له ئێران ڕای كرد و ئێستا له ئه‌مریكایه، یه‌كێك له‌و كه‌سانه بو كه ئه‌ركی جێ به جێ كردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ی پێدرابو. سه‌رهه‌نگ مقدم له‌و باره ده‌ڵێ كاكڵی ته‌رحه‌كه بریتی بو له: [یه‌ك، له ناو بردنی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێشمه‌رگه‌كانیان له ناو خاكی ئێران دابن و چالاكی بكه‌ن، دوهه‌م به هاوكاری دۆستانی كوردی عێراق دابه‌زاندنی پێشمه‌رگه له قه‌ندیل و سێهه‌م پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی سیاسی له كوردستانی ئێران به هۆی هێزی كوردی غه‌یری ئێرانیه‌وه.]
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ساڵه ١٩٩٢ كۆماری ئیسلامی به هاوكاری حیزبوللای لوبنان دوكتور سادقی شه‌ره‌فكه‌ندی و هاورێیانیان له بێرلین تیرۆر كرد. قۆناخی دواتر فشاری تۆپ بارانی قه‌ندیل و پێشنیاری به‌ناو دۆستانی كورد به حیزبی دێمۆكرات بۆ دابه‌زین له قه‌ندیل و جێگیر بون له ده‌شتی كۆیه به ڕواڵه‌ت بۆ دور بون له هێرشی كۆماری ئیسلامی جێ به جێ كرا. ڕه‌وتی پاشه‌كشه له خه‌باتی رۆژهه‌ڵات له پاش ساڵی ١٣٧١ (١٩٩٢) واته دابه‌زین له قه‌ندیل ده‌ستی پێكرد. هه‌ر به‌وه‌شه‌وه كۆتایی نه‌هات و كۆماری ئیسلامی بۆ دابڕینی یه‌كجاریی تێكۆشه‌رانی كورد له رۆژهه‌ڵات زیاتر له ٣٥٠ كادر و پێشمه‌رگه‌ی هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی له شاره جۆربه‌جۆره‌كانی باشوری كوردستان تیرۆر كرد، بێ ئه‌وه‌ی یه‌كجاریش باس بكرێت و هێزێك پێشی پێ بگرێت. سه‌رئه‌نجام سوپای پاسداران به تۆپبارانی ده‌شتی كۆیه و ئازادی له ساڵی ١٣٧٥ توانی به هاوكاری هه‌مان هێزی دۆستی هه‌ر دولا! ڕێككه‌وتنی نه‌ناردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵات بۆ ناو جوغرافیای ئێرانی واژۆ بکات.
كاتێك كۆماری ئیسلامی له هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات تا ڕاده‌یه‌ك دڵنیا بو، ئه‌مجار ده‌بو بیرێك بۆ هه‌زاران لاوی به هه‌ست و نیشتمانپه‌روه‌ری كورد له ئێران دا بكاته‌وه كه هێشتا به گوڕ و تینه‌وه په‌یام و ڕێنوێنیه‌كانی تێكۆشه‌رانی رۆژهه‌ڵاتیان به هێند وه‌رده‌گرت و حازر بون فیداكاری بۆ بكه‌ن. واته جێ به جێ كردنی به‌شی سێهه‌می ته‌رحی ئه‌منییه‌تی پایه‌دار. ئه‌وه له حالێكدا بو كه خه‌باتی په‌كه‌كه به سه‌ركردایه‌تی ئاپۆ په‌ره‌ی سه‌ند و په‌لی هاویشت بۆ پارچه‌كانی دیكه‌ش. ئاپۆ ئه‌و‌كات باسی هه‌مو پارچه‌كانی كوردستانی وه‌ك وڵاتێك ده‌كرد و ئه‌وه‌ش بۆ رۆڵه‌كانی كورد له هه‌مو به‌شه‌كان هیوا و هومێدی نوێ كردنه‌وه‌ی خه‌باتی پێ بو. به‌ڵام گیران و ڕفاندنی ئاپۆ له ساڵی ١٩٩٩ په‌كه‌كه‌ی برده قۆناخێكی نوێ و دروشمی باشور، باكور رۆژهه‌ڵات یه‌ك وڵات و یه‌ك خه‌بات، ورده ورده جێی خۆی دا به ئازادی گه‌لان و خه‌باتی مه‌ده‌نی له چوارچێوه‌ی توركیه دا و دژایه‌تی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردی و … زیاتر له‌وه‌ش له نه‌بونی ئاپۆدا په‌كه‌كه پژاك ی وه‌ك هێزێكی تایبه‌ت بۆ رۆژهه‌ڵات ساز كرد به‌ڵام به ته‌واوی له ژێر فه‌رمان و بڕیاڕ و سیاسه‌تی په‌كه‌كه دا. پژاك ماوه‌یه‌ك له ژێر كارتێكردنی ژماره‌یه‌ك له شۆرشگێڕانی كوردی رۆژهه‌ڵات باش چوه پێش و بوه هۆی نیگه‌رانی سوپای پاسداران كه پێی وابو به پێچه‌وانه‌ی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ل په‌كه‌كه، پژاك خه‌ریكه سیاسه‌تی ئێران له كوردستان ده‌باته ژێر پرسیار! له‌به‌ر ئه‌وه سوپای پاسداران پاش به ئاكام نه‌گه‌یشتن له وتووێژ له‌گه‌ل سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه، له سه‌ره‌تای ٢٠١١ ڕێككه‌وتنێكی سه‌ربازی له‌گه‌ل توركیا واژۆ كرد كه به پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه، سوپای توركیه بۆ كێوماڵكردنی په‌كه‌كه له قه‌ندیل، له خاكی ئێران و له زانیاری سوپای پاسداران كه‌ڵك وه‌ربگرێت.
سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه كه له‌و ڕێككه‌وتنه ئاگادار كرا، كه‌وته وتووێژ له‌گه‌ل كۆماری ئیسلامی و سه‌رئه‌نجام ملی دا له به‌رامبه‌ر هێنانی پاسداری ئێران بۆ به‌رزاییه‌كانی جاسوسان و هێندێك ناوچه‌ی قه‌ندیل و دواتر كێشانه‌وه‌ی گریلاكانی پژاك له رۆژهه‌ڵات به بیانوی یارمه‌تی دانی خه‌باتی باكور، سوپای پاسدارانیش ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ توركیه جێ به جێ نه‌كات! بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌س گومان له‌و ڕێككه‌وتنه ژێر به ژێره نه‌كات، قه‌رار بو سوپای پاسداران هێرشێكی ڕواڵه‌تی بۆ جاسوسان بكات و دواتر پژاك پاشه‌كشه بكات و مه‌سه‌له‌كه ئاسایی بێته به‌ر چاو. به‌ڵام له كاتی هێرشی سوپای پاسداران كه قه‌رار بو كه‌س نه‌كوژرێ، ده‌سته‌یه‌ك له گریلاكانی پژاك ( ئێستا هێندێكیان له ئوروپا و باشوری كوردستانن) ملیان نه‌دا و شه‌ڕێكی ڕاسته‌قینه‌یان له دژی سوپای داگیركه‌ری پاسداران كرد و ده‌یان كه‌سیان كوشت و به دانی چه‌ند شه‌هید پاشه‌كشه‌یان به سوپای پاسداران له جاسوسان كرد. به گوێره‌ی وته‌ی به‌شدارانی شه‌ڕی قاره‌مانانه‌ی جاسوسان، جه‌میل بایك كه فه‌رمانی پاشه‌كشه‌ی جێ به جێ نه‌كرابو، چه‌ند گریلای پژاكی سزا دا و بۆ به‌یانی ئه‌و رۆژه كه شه‌ڕ كرابو، بێ ته‌قه پاشه‌كشه‌ی به پژاك كرد و جاسوسانی ته‌حویلی سوپای پاسداران دا كه تا ئێستاش هه‌ر له‌وێن. ئه‌وه بوه هۆی دابه‌زینی زیاتر له ١٥ كادری باشی پژاك و جیاكردنه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی خۆیان له په‌كه‌كه.
له پاش ٢٠١١ پژاك به كرده‌وه به هۆی سازانی په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی سڕ كرا و ته‌نانه‌ت ئیزنیان نه‌دا له قه‌ندیل بمێننه‌وه و ناردیاننه نزیك پێنجوێن. گه‌ریلاكانی رۆژهه‌ڵات ورده ورده و به خشكه نێردران بۆ باكور و دواتریش رۆژئاوای كوردستان و به‌شێكی به‌رچاو له باشترینه‌كانیان كه ڕه‌خنه‌یان له‌و وه‌زعه هه‌بو و تامه‌زرۆی خه‌بات له رۆژهه‌ڵات بون، شه‌هید كران. واته كۆماری ئیسلامی دیسان به هۆی هێزی پارچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان، رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی ئارام و بێ ده‌نگ كرده‌وه.
قۆناخی ئێستا:
سڕ كرانی هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات و ته‌نانه‌ت پژاك كه ناڕاسته‌وخۆ به هۆی كۆماری ئیسلامیه‌وه بوه، كۆتایی ته‌رحی ئه‌منیه‌تی پایه‌دار نیه. له كاتێك دا كوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران حه‌وتو نیه چه‌ند لاوی له سێداره نه‌درێ و ده‌یان تێكۆشه‌ر نه‌گیرێن و بێ ترس كۆڵبه‌ر نه‌كوژن و … كه‌ش و هه‌وایه‌ك ساز كراوه كه كوردی رۆژهه‌ڵات به‌رامبه‌ر به خۆی بێ ته‌فاوه‌ت و بێ خه‌م بێت و بۆ وێنه شه‌ڕی خه‌لیفه حه‌فته‌ر له‌گه‌ل سوپای توركیه له لیبی و گیرانی په‌رله‌مانتارێك له ئیستانبوڵ بۆی گرینگ تر بێت له وه‌زعی سنه و مهاباد و كرماشان و … ئه‌وانه‌ی به چاوساخی كۆماری ئیسلامی ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه‌یان خوڵقاندوه به‌رده‌وام باسی یه‌ك وڵات بونی كوردستان ده‌كه‌ن و پاساوییان ئه‌وه‌یه كه كورد هه‌موی یه‌كه و جیاوازیمان نیه و ده‌بێ پشتی یه‌ك بگرین و … واته پاساوی ئه‌وتۆ كه ئه‌گه‌ر ڕاست بێت هه‌مو كوردێك ده‌بێ پشتیوانی بكات. به‌ڵام مخابن ئه‌و قسانه ته‌نیا تایبه‌ت بۆ فریودانی لاوانی رۆژهه‌ڵاته و فڕی به ڕاستیه‌وه نیه. هه‌ر هێزێكی رۆژهه‌ڵات بیهه‌وێ هاوكاری دژبه‌رانی كۆماری ئیسلامی بكات و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵیان دابنیشێت، هاوكارانی كوردی كۆماری ئیسلامی و هێندێك فریو خواردوش تاوانباری ده‌كه‌ن به ئێرانچێتی و دابه‌زین له‌و پله‌ی شیاوی كوردایه‌تی و به فه‌رمی ناسینی سنوری سایكس پیكۆ و … به‌ڵام هه‌رگیز باسی ئه‌وه ناكه‌ن كه په‌كه‌كه به فه‌رمی به‌رنامه‌ی خۆی گۆڕیوه بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی كورد له چوارچێوه‌ی خاكی توركیه دا هه‌وڵ ده‌دا و له ورمێ مه‌كته‌بی نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه و هاده‌پ به شانازیه‌وه ئاڵای توركیه له په‌نا خۆی داده‌نێ و له رۆژئاواش به فه‌رمی ڕایانگه‌یاندوه كه جیا بونه‌وه له سوریه دژ به سیاسه‌تی ئه‌وانه و به‌شێكی دانه‌بڕاون له كۆماری عه‌ره‌بی سوریه (له‌وه‌ش گه‌ڕێین كه به‌شار ئه‌سه‌د چه‌ندی مرۆڤ كوشتوه) له باشوریش ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ل حه‌شدی شه‌عبی واته پارچه‌یه‌ك له سوپای پاسداران هاوكاریان هه‌یه و كورده خۆبه‌خشه‌كانی رۆژهه‌ڵات له ڕێگای حه‌شدی شه‌عبیه‌وه ده‌نێرن بۆ رۆژئاوا و هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێ ئه‌وه بزانێت! ئایا ده‌كرێ ئێمه له‌گه‌ڵ سێ ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری كوردستان پێوه‌ندی و هاوكاریمان هه‌بێت و به لاوانی كوردیش بڵێین ئێمه سنوری سایكس پیكۆ به فه‌رمی ناناسین و …؟
دروشمی كوردستان یه‌ك وڵاته و یه‌ك پارچه‌یه ته‌نیا بۆ ڕاكێشانی كورده‌كانی رۆژهه‌ڵات و په‌لكێش كردنیان بۆ پارچه‌كانی دیكه و به تایبه‌ت دژایه‌تی نه‌كردنی كۆماری ئیسلامیه. بۆ رێژیمی ئێرانیش چی له‌وه باشتر كه ڕۆڵه به هه‌ست و تێكۆشه‌ره‌كانی كورد له ئێران له جیاتی شه‌ڕ بۆ ئازادی خۆیان بچن ببنه قه‌ڵغانی شه‌ڕ له دژی توركیه و سوریه و … له ناو بچن و نه‌بنه مه‌ترسی بۆی.
ئێمه وه‌ك كوردی رۆژهه‌ڵات پێویسته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان به‌ر له هه‌ر شتێك سه‌ربه‌خۆیی سیاسی وه‌ده‌ست بخه‌ینه‌وه و كۆتایی به ته‌رحی ئه‌منییه‌تی پایه‌دار بێنین و له سه‌ر عه‌رزی واقع له ئێران و به تایبه‌ت رۆژهه‌ڵات دا هه‌وڵ بده‌ین. سیاسه‌تی كارا كردنه‌وه‌ی خه‌بات له نێوخۆی رۆژهه‌ڵات و جێگیر كردنی پێگه‌مان له نێو هێزه ئێرانیه‌كان دا بۆ دوا رۆژی پاش ڕوخانی كۆماری ئیسلامی بگرینه به‌ر. ئێمه شیاوی چی ببین ئه‌وه ده‌توانین پێی بگه‌ین نه‌ك ئاوات و ئاره‌زومان چی بێت. واتە ئەگەر زۆرمان دەوێ دەبێ تێکۆشانمان لە ئاستی داواکانمان دابێت.
سەرچاوە: لاپەڕەی فەیسبووکی نووسەر