دیسانەوە شەو پەرستان مێشک و دەست و پێی
خوێناویان خزاندەوە سەر خاکی من

ھەر وەک دەیان دەیە بەر لەئێستا شمشێری پڕ تاوانیان لێ ھەڵکێشاین و فەرمانی جخزی دیوی پیتەکانی مەرگیان لە سەر جێ بەجێ کردین و لە ھەر چی کارەسات بوو بەسەریان ھێناین، لە دێرسیم و ئامێدی نیشتمانمەوە بگرە تا شنگال و ھەڵەبجە و تا سەردەشت و تا قاڕنێ و قەڵاتان و قامیشلو و ئەفرین وکۆبانێ و بارزان و سنەو…..
دیسانەوە قرمەی چەکی پەرتووکی تەنیا و تەنیا مردن و کڕنۆش ھات و بە گوللەی گۆشکراویان سینگی پۆلێک پێشمەرگەی نەتەوە و کوردستانمیان ئاژن کرد و مناڵانی چاوگەشی ئەم ئاو و خاکەمیان لێ دڵ ھەژان کردم و جەرگی دایک و خوشک و باوک و براکانیان لێ سووتانم.
بەڵام ھەی ھۆ ھەی ھۆ کورد لە کوێ و کڕنۆش بردن لە کوێ
ئازادی لە کوێ و تاریکی لە کوێ.
ھەتا قەڵەم و پێشمەرگە مابێ کوردستان و ئازادی و
نەتەوەی کورد و ئاگری نەورۆز ھەر یەک واتان.