"an independent online kurdish website

فەردین ئیبراهیمی خەڵکی ئاوایی گردکاشانی شنۆ کە ئەوڕۆ لە نەغەدە کوژراوە  پێشتر پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بووە و  گۆیا دوای خۆ تەحویل دانەوەشی هەر تەشکیلاتی ئەو حیزبە بووە و وەکوو پێشمەرگەی شار کاری کردووە. بەڵام حدکا تەئیدی نەکردوە.

گۆیا فەردین بە مەبەستی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی چووە بۆ نەغەدە، چەند هاووڵاتیی لە نزیک ئەو شوێنەی ئۆتۆمبێلەکەی چاک کردووەتەوە بووەتە شەڕیان و ئەمیش چووە ناوبژیوانی بکات کە بە چەقۆ لێیان داوە و کوشتوویانە.

کوردستان مێدیا: دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦ی گەلاوێژ دوو هاووڵاتی خەڵکی “شنۆ و نەغەدە” لەنێو شاری “نەغەدە” لە دەمەقاڵێیەکدا کوژران و بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکان هاووڵاتییەک بە ناوی “کەماڵ محەممەدی” خەڵکی گوندی “قەڵاتان” سەر بە شاری “نەغەدە” لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “فەردین ئیبراهیمی” خەڵكی گوندی “گردکاشانـ”ـی “شنۆ” بۆ کاروباری خۆیان سەفەری “نەغەدە” دەکەن.

بەپێی قسەی هاووڵاتییان  ئەو دوو هاووڵاتییە لەنێو شاردا لەگەڵ چەند کەسی دیکە تووشی دەمەقاڵێ دەبن و لە ئەنجامدا “فەردین ئیبراهیمی” لەو دەمەقاڵێیەدا گیانی لەدەست دەدات.

هاوکات “کەماڵ محەممەدی” خەڵکی گوندی “قەڵاتان” بە “قەمە” لێی دەدرێت و بریندار دەبێت.

هەتا ئێستا هۆکاری ئەم شەڕە ڕوون نییە و خەڵکێكی زۆر لەبەردەم کەلانتەریی “١١ی شوهەدا”ی “نەغەدە” کۆبوونەتەوە.

لە ئێستادا دۆخی شاری “نەغەدە” ئاڵۆزە و خەڵک ڕژاونەتە سەر شەقامەکان.

*****

توطئه جدید سپاه پاسداران در شهرستان نقده: قتل یک جوان!

آواتودی/ساعتی پیش در شهرستان نقده ۲ نفر از مزدوران حکومتی  در خیابان پیرانشهر با ۲ جوان ۱۷_۱۸ ساله ی تعمیرکار درگیر شدند که یکی از شهروندان کرد به نام فردین ابراهیمی به دست یکی از مزدوران حکومتی به نام رضا به قتل رسید.

مردم در نقده در میادین اصلی تجمع کرده و یکی از پاسگاه های شهر را  احاطه کرده اند.

 فردین ابراهیمی در درگیری خیابان پیرانشهر نقدە با چاقوی مزدوران حکومتی بقتل رسیده و مردم خشمگین در اعتراض به این جنایت مقابل کلانتری نقده 

 تجمع کرده و خواهان پاسخگویی هستند.

سکوت در مقابل جنایت مزدوران جمهوری اسلامی باید شکسته شود ولی از توطئه درگیری بین کرد و ترک ساکن نقده خودداری کنید تا دشمن همه، جمهوری اسلامی را شادمان نکنیم.

در درگیری “خیابان پیرانشهر” نقدە یک نفر کشتە دو نفر بە شدت مجروح شدەاند

فرد متوفی فردین ابراهیمی نام دارد و قاتل فردی با هویت رضا است کە ترک و مزدور حکومت نیز میباشد.

***

دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات بەنیسبەت ڕووداوی نەغەدە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

13:09 – 17 گەلاوێژ 2721

دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، خەڵکی شاری نەغەدە جارێکی دیکەش نەکەونە داوی پیلانگێڕانی نەیاری یەکیەتی و یەکڕیزیی خەڵکەکەمان و نەغەدە هەر شاری برایەتی و پێکەوەژیانی دوو نەتەوەی هاوخەبات بۆ ئازادی و بەختیاری بمێنێتەوە.

 دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:

ڕاگەیەندراوی دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی نیشتمانپەروەری شاری نەغەدە!

خەڵکی بندەستی ژێردەسەڵاتی نگریس و خۆسەپێنی کۆماری ئیسلامیی ئێران باش دەزانن کە مانەوەی ئەم ڕێژیمە دژی گەلییە کە سەرچاوەی هەموو ئازار و مەینەتەکانی کۆمەڵگاکەمانە، لە تێکدانی یەکڕیزی و پێکهێنانی گرفت و ئاڵۆزیی نێوان خەڵک بەگشتی و نەتەوەکانی ئێران و لە ڕیزیاندا دوو نەتەوەی مافزەوتکراوی کورد و تورکەوە سەرچاوە دەگرێت، بۆیە بە شێوەی بەرنامەداڕێژراو و لە ڕێگای دام و دەزگاکانیەوە هەوڵی درێژکردنەوەی تەمەنی بەسەرچووی دەدا.

داردەست و مشەخۆرەکانی ڕێژیم لە نەغەدە لە بەرگی درۆینی ئولی و نەتەوەییدا و بەناوی پارێزگاری لە نەتەوەیەکی تایبەت لە ئەوانی دیکە، لە ڕووداوەکانی نێوان خەڵک و پێشهاتەکان هەوڵی شلوێکردنی ڕوانگە و بیروڕای گشتیی کۆمەڵگای داوە و لەنێوان دوو نەتەوەی پێکهێنەری پێکهاتەی جەماوەریی ئەم شارەدا تۆوی دوژمنایەتی چاندووە و کردوویەتی بە دەستمایە و دەرفەت بۆ زاڵکردنی دەسەڵاتی سەرەڕۆیانەی خۆی، لەو نێوەشدا کەم نین گوێ لە مستی فاشیزم و کۆنەپەرست کە فوو لە  ئاگری ناکۆکییەکان دەکەن و بە چەواشەکرانی هۆکاری کێشەکان خوێ بە برینی کۆنە و نوێی خەڵکی ئەم شارەدا دەکەن و لە بەرژەوەندیی ئاغاکانیاندا خوێنی ڕۆڵەی کورد و تورکی ئەم شارەیان پێ دەڕێژن.

هاونیشتمانییانی بەڕێزی شاری نەغەدە!

مێژووی پێکەوەژیانی ئەم دەڤەرە شاهیدە کە هەرکات بە فیتی ناحەزانی ئاشتی و پێکەوەژیان، شەڕ و گرژی بەرۆکی ئەم شارەی گرتبێ، جگە لە ناحەزانی تەبایی کە بە ئاشکرا دەستوپێوەندی و پارێزەرانی ڕێژیمی زاڵی تارانن، هیچ لایەنێکی دیکەی ئولی و نەتەوەیی قازانجی لێ نەکردووە و دەسکەوتی لێ بەدەست نەهێناوە، ئەگەر کوژرانی کاسبکارێک کە لە ناکارامەیی هێزە ئینتزامییەکانی ئەو شارەیە، بەدڵنیاییەوە گۆڕینی ئاراستەی کێشەکە بۆ ناکۆکیی ئولی و نەتەوەیی تەنیا لە بەرژەوەندیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێراندایە کە بە ئاشکرا بوونی هەموو نەتەوەکان لەوان نەتەوەی کورد و نەتەوەی تورک ئینکار دەکا، بەڵام لەوەها دۆخێکدا بە زەقکردنەوەی ئەم پرسە لە شارێکی بچووکی وەک نەغەدە تۆوی قین و دوژمنایەتی لەنێو خەڵکدا دەچێنێت.

دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی داخ و کەسەر لە ڕووداوەکانی ڕۆژی ١٦ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە شاری نەغەدە و دەربڕینی هاوخەمی بۆ گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتیی کورد، لەگەڵ کەسوکار و ئازیزانیان، هیوا دەخوازێت خەڵکی شاری نەغەدە جارێکی دیکەش نەکەونە داوی پیلانگێڕانی نەیاری یەکیەتی و یەکڕیزیی خەڵکەکەمان و نەغەدە هەر شاری برایەتی و پێکەوەژیانی دوو نەتەوەی هاوخەبات بۆ ئازادی و بەختیاری بمێنێتەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای ڕێکخستنی گشتی

١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی

****

پرسەو سەرەحۆشی بەبۆنەی شەهیدانی نوێی گەلەکەمان و بەتایبەتیش شەهید محەممەد عەلیزادە ” برای هاوڕێی خۆشەویستمان کاک هیوا عەلیزادە”

بەدوای شەهیدبوونی کاك فەردین ئیبراهیمی خەڵکی شاری شنۆ و برینداربوونی کاك کەماڵ محەممەدی خەڵکی شاری نەغەدە و سەرهەڵدانی ئاڵۆزییەکان و پاش ئەوەی خەڵکی شاری نەغەدە لە دژی جەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی لەو شارە  هاتنە سەرشەقام، ڕژێمی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی بەهێنانە مەیدانی گاردی تایبەت لە ورمێ و دەوروبەر و کەڵك وەرگرتن لە لات و چەقۆکێشەکانی بۆ سەرکوتی خەڵکی نارازی و هەروەها تەقەی ڕاستەوخۆ لە خۆپیشاندەران،  بەداخەوە لاوێکی نیشتمانپەروەری دیکە بە ناوی کاك محەممەد عەلیزادە شەهید بوو.

شەهید محەممەد عەلیزادە کوڕی بنەماڵەیەکی نیشتمانەپەروەر و تێکۆشەری شاری نەغەدەیە و برای هاوڕێی خۆشەویستمان کاک هیوا عەلیزادە” ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئاڵمان”ە.

هەر ئەمڕۆش لە درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان، تێکۆشەری حیزبی دێموکرات کاك مووسا باباخانی خەڵکی کرماشان و ئەندامی کومیتەناوەندی لە لایەن تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری هەولێر تیرۆر و شەهید کرا.

بەناوی کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئاڵمان  وێرای مەحکووم کردنی ئەو جەنایەتانە، لە خەمی شەهیدبوونی شەهیدان:”  کاك مووسا باباخانی،  کاک محەممەد عەلیزادە و کاک فەردین ئیبراهیمی” دا خۆ بە بەشدار دەزانین و پرسە و سەرەحۆشی خۆمان بە بنەماڵەی گەورەی حیزبی دێموکرات، بنەماڵە تێکۆشەرەکانیان و گەلی کوردبەگشتی و بەتایبەتیش هاوڕێی خۆشەویستمان کە هیوا عەلیزادە لە ئاڵمان ڕادەگەیەنین.

ڕۆحی شەهیدانی نوێی گەلەکەمان شاد و سڵامەتی و تەمەندرێژی بۆ کەس و کار و خەڵکی شارەکانی نەغەدە، شنۆ و کرماشان و کوردستان بە گشتی دەخوازین.

سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدان

سەرکەوێ خەباتی ڕەوای گەلەکەمان

حیزبی دێمورکراتی کوردستانی ئێران

کومیتەی ئاڵمان

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی