"an independent online kurdish website

لە کۆبوونەوەی فەرماندەکانی سپای تێرۆریستیی پاسداران فایلێکی دەنگیی ٥٠ خولەکی بڵاو بووەتەوە کە باس لەوە دەکات، “محەممەد عەلی جەعفەری” فەرماندەی گشتیی ئەو کاتی سپا و “سادق میرزاحوسێن زولفەقارنیا”

جێگری پێشووی وەزیری ئابووری و ئاوەدانکردنەوەی سپای قودس بە تایبەت “قاسم سلێمانی” فەرماندەی پێشووی سپای قودس، هەزاران میلیارد تمەنیان دزیوە و خواردوویانە.

لەو فایلە دەنگییەدا ئاماژە بەوە کراوە کە شیرکەتی گرووپی گەشەی ئابووریی “یاس” ناسراو بە “هۆڵدینگ یاس” باسکی سەرەکیی دامەزراندنی تعاونیی سپا کە لە بواری خزمەتگوزاری، دەڵاڵ و خانووبەرە چالاکیی هەبووە، لە ڕاستیدا ڕۆڵی پاشەکەوتکردنی پارەی بۆ سپا گێڕاوە.

لەو فایلەدا تەنیا یەک جار ئاماژە بە گەندەڵیی “قاسم سلێمانی” و سپای قودس کراوە کە ١٣ هەزار میلیارد تمەنیان خواردووە.

هەروەها باس لەوە دەکەن کە “عەلی خامنەیی” ڕێبەری ڕێژیمی ئێران ئاگاداری ئەو گەندەڵییەی “سلێمانی” بووە بەڵام بێدەنگیی هەڵبژاردووە.

هەروەها “مەهدی خەزعەلی” لەو کۆبوونەوەیەدا کە بە بەشداریی “مورتەزا ئەلویری” ئەندامی شورای شاری “تاران” بەڕێوە چووە، ئاشکرای کردووە کە دوسیەیەکی گەندەڵیی ئابووری سەبارەت بە چالاکییەکانی هاوسەری “قاسم سلێمانی” پێک هاتووە و نێردراوە بۆ هێزی دادوەری، بەڵام هەواڵێک لەو پەیوەندییەدا بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوەی تێکست ، کوردستان مێدیا

دەنگ

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی