"an independent online kurdish website

بەڕێز / سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران

بەڕێز / وزارەتی شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوەكان

بابەت / یاداشت نامە

ئەمساڵ یادی ٣٤ ساڵەی تاوانی ئەنفال دەكەینەوە بەم بۆنەیەوە بەناوی دەستەی ڕاوێژی جینۆساید كەبریتیە لە زۆرینەی كۆمەڵەو ڕێكخراوو نووسەرو لێكۆڵەرو دادوەرو چالاك وانی بواری جینۆساید لە ئاستی كوردستان كە ناومان لای خوارەوە هاتووە لە چەند خاڵێكدا گرنگترین داخوازێكانمان لەم یاداشتەدا لەسەر هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان ئاراستەتان دەكەین بەمەبەستی جێبەجێكردن..

داواكاریەكان

    

1لەڕێگای بەڕێزتانەوە لایەنی پەیوەندیدار لەحكومەتی عێراق ئاگەدار بكرێتەوە بۆ هەڵدانەوەی هەر گۆڕێكی بەكۆمەڵی ئازیزانمان.. بانگێشتی نوێنەری هەریەك لە(دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ناسراو بە “lcc” ، ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی بواری جینۆساید ، ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی تایبەت بەمافی مرۆڤ ، توێژەرانی بواری جینوساید، دەرهێنەر و فلمسازانی ناوخۆیی و عەرەبی و بیانی ، تۆڕی میدیایی ناوخۆیی و بیانی و هەر لایەنێك پەیوەندی بە دۆسیەكەوە هەیە و بەمەبەستی دێكۆمێنتكردن تاوانەكەو كەڵك لێوەرگرتنی بۆ بە جینۆساید ناساندنی دۆسیەكە .

2پزیشكی دادوەری عێراق سامپلی ئێسك لەسەرجەم شەهیدانی ئەنفالكراو وەربگرێت و هەروها ئەنجومەنی وەزیران و وزارەتی تەندروستی ڕاسپێرێت لە نەخۆشخانەی پارێزگاكان و قەزاو ناحیەكان تیمی تایبەت پێك بهێنێت بە كەرەستەی پزیشكی تەواوەوە بۆ وەرگرتنی سامپڵی خوێن لە وارسی شەهیدانی ئەنفالكراو بەمەبەستی پشكنینی (dna) بۆ ناسینەوەی شەهیدانی ئەنفالكراو .

3    مونومێنتەكانی جینوساید و ئەنفال بایەخ و گرنگی زیاتریان پێبدرێت و هاوكات لە گەرمیانی  مەلبەندی ئەنفال مۆنومێنتك  تایبەت دروست بكرێت، وە سەنتەرێكی تایبەت بە جینۆساید پێك بهێنرێت تایبەت بە  ئەرشیفكردن و وەرگێڕانی دۆكۆمێنتەكانی تایبەت بە كەیسەكانی جینۆساید لە كوردستان,  بۆ كەیسەكانی تری جینوسایدی  پێكهاتەكانی  ئێزیدی و كلدو ئاشوری و كاكەیی مونومێنتی تایبەتیان بۆ دروست بكرێت.

ناوەكان

1 كۆمەڵەی داكۆكی لەپرسی ئەنفال

2 كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە

3  رێكخراوی بەرگری لە مافی قوربانیانی گۆڕە بەكۆمەڵەكان3

4 رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید

5 ڕێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان

6 رێكخراوی چاودێری كوردۆساید چاك

7 رێكخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤ

8 تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی

9 رێكخراوی باران بۆ پرسی شەهیدان وئەنفالكراوان

10رێكخراوی دادپەروری و ئاشتی جیهانی بۆ مافی مرۆڤ

11 رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری

12ڕێكخراوی چاودێری كوردۆساید چاك كوردستان

13 ناوندی داكۆكی پشدەر بۆقوربانیان وجینۆسایدكراو

14 گۆڤاری تۆبزاوە

15 ڕێكخراوی سەڵباتوو بۆ پرسی ئەنفال

16 تۆڕی ئایكان كوردستان

17 رێكخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئەنفال

18 هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان

19 رێكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال

20 رۆنامەی نگرە سەلمان

21 رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان

22  رێكخراوی ئەنفالەكانی كوردستان

23 جیهانێكی بێ چەكی كیمیاوی و بایەلۆجی

24  گروپی كار بۆئەنفال

25 رێكخراوی ژیانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان

26 رێكخراوی عەر عەر بۆ داكۆكی لە نەوەی شەهیدان و ئەنفالكراوان

27 رێكخراوی چاوی ئەنفال

28 رێكخراوی ئاسۆی زیندانیانی ئەنفال

29 رێكخراوی ئەمەك بۆ پرسی ئەنفال

30 رێكخروی منداڵە ونبووەكان

31 ئیبراهیم هەورامانی   نووسەر لە بواری پرسی جینۆساید

32  زەمان عەبدە چالاكوانی بواری جینۆساید

33  وەزیرە جەلال كەسایەتی و چالاكوانی بواری جینۆساید

34  ئەحمەد مەجید چالاكوانی بواری جینۆساید و بنەماڵەی قوربانی تاوانی ئەنفال

35 ئیبراهیم  مەلا زادە  لێكۆلەر لە بواری جینۆساید و مامۆستای زانكۆ

36  هێمن حەسیب نووسەر و چالاكوانی بواری جینۆساید

37  هاوڕێ پێشڕەو چالاكوان و كەسوكاری ئەنفالكراوو پێشمەرگەی دێرین

38  عادل محەمەد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و دەستەی دامەزرێنەری كۆمەڵەی داكۆكی لە ئەنفالكراوان

39  تەیموری ئەنفال تاكە رزگاربووی  گۆڕی بە كۆمەڵی ژن و منداڵی ئەنفال

40  مامۆستا  پەرژین جعفر حاجی روستم خوشکی شەھیدو ئەنفال   چالاکوانی کەیسی ئەنفال و جینۆساید

41  حیكمت فائق عارف خاوەنی ١٠شەهید كیمیابارانی شاری هەڵەبجە و چالاكەوان و بیشمەرگەی دیرین

42  سروە محەمەد رەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵەی داكۆكی لە پرسی ئەنفال

43  شوان محمد ڕۆستم ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق / كەس وكاری ئەنفال

44  رێبوار رەمەزان بارزانی نووسەر و توێژەری كۆمەلایەتی و چالاكوانی بواری جینوساید و كورە باوك جینوسایدكراو

45  چنار نامق مامۆستای زانكۆ و نوسەر لەبواری جینۆساید

46 فوئاد عوسمان  چالاكی مەدەنی

47  عەلی بەندی چالاكوان و نووسەر لە بواری جینۆساید و ئەنفال

48هەژار هوشیار مەهدی توێژەری و ماموستا ی زانكۆ

49  د.فاتیح سەنگاوی نووسەر و توێژەر لەبواری ئەنفالدا

50  هەدار زوبێر بارزانی پارێزەر و كەسوكاری جینۆسایدكراو پەرلەمانتاری خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراقی

51  رێکخراوی گەرمەسێری کوردی فەیلی

52  جباراحمد توێژەر لەبواری جینۆساید

53 مەلا  شاخی نووسەرو  چالاكوان له بواری جینوسایدو انفال

54  ادریس عەبدوڵڵا  نوسەرو توێژەر لەبواری جینۆساید

55 ئەرخەوان سەرهەد تۆفیق  رزگاربووی ئەنفال  و بنەماڵەی ئەنفالكراو چالاكوانی بواری ئەنفال

56  محەمەد محەمەدەمین زرنگ چالاكوانی پرسی جینۆساید

57 عەلی مەحمود  محەمەد  چالاكوانی بواری جینۆساید

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی