Hoppa till innehåll
Hem » فیلم،  بە  دروشمی بمڕێ دیکتاتۆر خەڵک لە سەر گڵکۆی ژینا ئەمینی (مهسا) لە گۆڕستانی ئایچی کۆبوونەوە

فیلم،  بە  دروشمی بمڕێ دیکتاتۆر خەڵک لە سەر گڵکۆی ژینا ئەمینی (مهسا) لە گۆڕستانی ئایچی کۆبوونەوە

 کۆماری ئیسلامی زۆری هەوڵدا کە نەهێڵێ چللەی شەهید ژینا ئەمینی بەڕێوە بچێ بەڵام خەڵکی شۆڕشگێڕی کوردستان بە تایبەت شاری سەقز بێ گوێدان بە هێزە دژی گەلیەکان خۆیان گەیاندە سەر گڵکۆی شەهید ژینا و بە دانی دەیان دروشم دژی رێژیم یادیان لە ژینای قارەمان کردەوە.

شەهید کردنی  ژینا (مەهسا) شۆڕشێکی بەرینی لە ئێران دژی نیزامی ئاخوندی پێک هێناوە کە نیزامی وەلەرزە خستووە و لە ناوخۆ و دەرەوە کوردستانی و ئێرانیەکان هاتوونەتە مەیدان بۆ گۆڕ کردنی نیزامی ئاخوندی ئێران.

هێزە دژی گەلیەکان رێگا ئەسلیەکانیان گرتبوو و خەڵک ناچار بە لارێکاندا خۆیان گەیاندە سەر گڵکۆی ژینای چقڵی چاوی ئاخوندەکان زیادتر لە 10 هەزار کەس تا ئێستا بەشدار بووە.

لە شارەکانی تری کوردستانیش دوکان و بازاڕ داخراون و لە چەندین زانکۆی  ئێرانیش خوێندکاران مانیان لە خوێندن گرتووە و دروشمی دژی رێژیمیان بەرز کردۆتەوە. دروشم دان و مانگرتنی زانکۆکان گەیشتە 40 رۆژەی شەهید کرانی ژینا و بە خۆشیەوە هەر بەردەوامە.

ژینا ئەمینی (مەهسا ئەمینی) تەمەن 22 ساڵ و خەڵکی سەقز کە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 13ی ئه‌یلولی 2022، لەلایەن هێزەکانی (بەرەنگاربوونەوەی‌ پابەندنەبوون بە باڵاپۆشی‌)  درایە بەر لێدان و چووبووە کۆما نیوەڕۆی هەینی 16ی ئه‌یلول، لە نەخۆشخانەی کەسرای شاری تاران بە هۆی سه‌ختی برینەکانییەوە گیانی لە دەستدا.

فیلمی وەرگیراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان