"an independent online kurdish website

کوژرانی کاسبکارێکی سەردەشتی بە ناوی ھێمن حەمزە بە دەستی بەکرێگیراوانی رژیم

ئەمڕۆ ٢٠ی خەزەلوەر ھێزەکانی رژیم لە سنووری سەردەشت تەقە لە کۆمەڵێک کاسبکار دەکەن و لە ئاکامدا کاسبکارێک کورد بە ناوی ھێمن حەمزە کوری ئەحمەد و خەڵکی ئاوایی بێورانی شاری سەردەشت بە سەختی بریندار دەبێت و دواتر لە نەخۆشخانەی ئەو شارە گیانی ئازیزی لە دەستدا و خەڵکی بێوران و شاری سەردەشت بە نیشانەی ناڕزایەتی دەربرین بە درۆشم وتنەوە بەرەو پیری تەرمەکەی چون و ھێزە بەکرێگیراوەکانی رژیم لەگەڵ خەڵک دەرگیر بون و بێ ھیچ ھۆکارێک تەقە لە خەڵک دەکەن و چەندین کەس بریندار بوە و لەو ناوەدا خشکی ھێمن حەمزەش بە سەختی بریندار دەبێت.
ھەر بەو بۆنەوە خەڵکێکی زۆر لە بەردەم نەخۆشخانەی شاری سەردەشت کۆ دەبنەوە و بە پێی وتەی راپورتەکان خوشکی ھێمن بە ناوی ئامینە حەمزە کوژراوە و ئێستا شاری سەردەشت حاڵەتی نائاسایی ھەیە و ھێزێکی زۆری رژیم لەو شارە بلاوەی پێکراوە….

تێکست، هەواڵی ڕۆژ

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی