"an independent online kurdish website

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱۲.۱۱.۲۰۲۲ خۆپیشاندانێکی بەرین بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی ژینا، پشتیوانی لەخەباتی گەلی چەوساوەی بەلووچستان و کوردستان و سەرانسەری ئێران و

دژ بە بوونی هەیئەتی ئێرانی لە وڵاتی ئوتریش و وتوو و وێژی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوتریش لە گەڵ مرۆڤکوژانی کۆماری ئیسلامی و شەرمەزار کردنی وتو و وێژەکان لە گەل کۆماری ئیسلامی لە شاری ویەن بەڕێوە چوو، لە خۆپیشاندانەکەدا بە سەدان کەس لە ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتی ئوتریش لە بەردەم سەرۆکایەتی وەزیرانی وڵاتی ئوتریش کۆبووبوونەوە و دژ بە کۆماری ئیسلامی و بە پشتیوانی لە خۆپیشاندەران رووشمیان دەدا ، لە خۆ پیشاندانەکەدا هەر وەها چەند کەس لە بەشداران وتاری پشتوانییان لە خەباتی خەڵکی ئێران دژ بە کۆماری ئیسلامی  وشەرمەزار کردنی کوشتاری خەڵکی ئێران بە دەست جینایەتکارانی کۆماری ئیسلامی و ڕاگەیاندنی پشتیوانی لە خەباتی بەرحەقی خەڵکی ئێران پێشکەش کرد. وتاردەرانی خۆ پیشاندانەکە بریتی بوون لە ئەندامانێکی پارلمانی سەر بە حیزبی سەوزەکانی ئوتریش، خاتوون بێریوان ئەندامی حیزبی سەوزەکان و بە ناوی ڕێکخراوی دیفاع لە مافی ژنان،   ئەندامێکی حیزبی سوسیال دیموکراتی ئوتریش،  دوکتور شعلە لە لایەن ڕێکخراوی دیفاع لە مافی ژنان ، دوکتور حەسەن لە لایەن رێکخراوی دیفاع لە مافی مرۆڤی ئێران و دوکتور خوسرەو بەهرامی بە ناوی کۆمەڵگای کوردیەوە و هەر وەها خاتوونێکیش کە بە بەستنەوەی خۆی بە میللەیەکەوە و دانانی ئاو لە بەردەمیدا  دەوری کوڕە ئیعدام کراوە بەلووچەکەی بە ناوی خودانوور دەگێڕا کە لە لایەن جینایەتکارانی کۆماری ئسلامیەوە  بۆ ماوەی ڕۆژێک بەسترابوویەوە بە دارێکەوە و پاشانیش ئیعدام کرا، لە خۆپیشاندانەکەدا هەروەها گۆرانی یەکی ڕاپی شۆڕشگێڕانەی کوردی بڵاو کرایەوە و بە گشتی بەشی زۆری وتادەران لە وتارەکانیاندا دەوری خۆپیشاندەرانی کوردستانیان زۆر بەرز دەنرخاند و کاک خوسرەو بەهرامیش بە درێژی باسی لە خەباتی بێوچانی خەڵکی کوردستان لە ماوەی ٤۳ ساڵ تەمەنی کۆماری ئیسلامی ، ئامانجی خەباتی خەڵکی کوردستان لەو خەباتە شێلکیرانەیەدا  و مانگرتن و خۆپیشاندانەکانی ئەم دوو مانگەی خەڵکی کوردستان کرد .

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی