Hoppa till innehåll
Hem » ڕەش کردنەوەی کاناڵی یوتیوبی سایتی پێشمەرگەکان لە لایەن یوتیوبەوە، ساڵە نەڵۆسی

ڕەش کردنەوەی کاناڵی یوتیوبی سایتی پێشمەرگەکان لە لایەن یوتیوبەوە، ساڵە نەڵۆسی

بەداخەوە یوتیوب کاناڵی یوتیوبی سایتی پێشمەرگەکان کە بەرهەمی سەرووی 20 ساڵەی تێدا بوو بە هۆی کەسانی، سیخوری کۆماری ئیسلامی بە بەهانەی ئەوەی کە لە گەڵ قانوونی یوتیوب نایەتەوە و ڤیدیۆی تووندوتیژی تێدا دۆزراوەتەوە، سڕیەوە و ئیزن نادا ڤیدیۆکان کۆپیش بکەم.


دەڵێ دەتوانی سکاڵا بنێری کە ناردم  بەڵام  بێسوود بووە. لە شۆڕشی ژینادا زۆر ژن و لاوی کورد و ئێرانی  کەوتنە بەر پەلاماری هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئاخوندی ئێران و ئێمەش بۆ ئاشکرا کردنی جینایەتەکانیان ڤیدۆکانمان وەک زۆربەی کاناڵەکانی سوسیال مێدیا و تەلەڤیزیۆنەکان بڵاو کردەوە کە بەپرسانی یوتیوب بە دڵیان  نەبوو و خەمی ئەوەیان بوو کە رووی دزێوی ئاخوندەکان و دارودەستەکانیان ئاشکرا بکرێ، ئەگینا بۆ ئەوان خەڵک دەکوژن تاوان نیە بەڵام ئاشکرا کردنی تاوانەکانیان بە تاوان دادەنرێ.  

دەیان بیرەوەری پێشمەرگە و کردەوە تێرۆریستیەکانی کۆماری ئیسلامی مان لە کانالەکەمان دانابوو، دەیان ساڵ بوو بڵاو کرابوونەوە و یوتیوبیش گلەیی نەبوو  بەڵام وادیارە خۆفرۆشانی کۆماری ئیسلامی ئێران ماوەیەکە دەستیان بە سەر یوتوب داگرتووە و کێوماڵی کاناڵەکان دەکەن و بە بەهانەی تووندوو تیژی لایان دەبەن. من گومانم هەیە یوتیوب و بەرپرسانی یوتیوب بزانن کە پێشمەرگە چی دەلێ و چۆن باسی ژیانی خۆی دەکا، یان تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامی چیان بە سەر گەلانی ئێران هێناوە.

رەشکردنەوە کاناڵی یوتیوبی پێشمەرگەکان، زۆر لام ناخۆشە و زەحمەتی دەیان ساڵەی منی لە بەین برد.

داوا لە دۆستان دەکەم ئەگەر  رێگایەکیان هەیە بۆ گەڕانەوەی کاناڵەکە یان لانی کەم ئیزن بدرێ کۆپی لە هەڵگرم سوپاسیان دەکەم.  ئەگەر هەر کەسەو وەک خۆی داوا لە بەڕیوەبەرانی یوتیوبیش بکات، دوبارە سپاسیان دەکەم.

هەروەک وتم  مافی سکاڵاش هیچ مانای نەبوو هەر دەچێتەوە بەر دەستی هەمان تاقم کە کاناڵەکەیان سڕیوەتەوە و ئێمە هیچ مافێکمان پێ نادرێ و داوای چالاک کردنەوەی رەد کردەوە. 

رورەشی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و دەست و پەیوەندەکانیان لە یوتیوب.

 دەقی نووسینەکانی یوتیوب بە کوردی و سویدی و ئینگلیزی

Hej peshmergekan!

Vi har granskat ditt innehåll och hittat allvarliga eller upprepade överträdelser av policy om brottsliga organisationer. Vi har därför tagit bort din kanal från YouTube.

Vi förstår att du kanske blir upprörd, men det är vårt jobb att se till att YouTube är en säker plats för alla. Vi vill skydda andra användare på plattformen, så om vi anser att en kanal allvarligt bryter mot våra policyer tar vi bort den. Du kan överklaga beslutet om du anser att vi har gjort en felbedömning. Mer information om policyn i fråga och om hur du skickar in ett överklagande finns nedan.

Så här står det i vår policy

Innehåll som förhärligar, främjar eller stödjer våldsamma extremistiska eller brottsliga organisationer är inte tillåtet på YouTube.”

****

یوتیوب: سڵاو پێشمەرگەکان!

ئێمە ناوەڕۆکی کەناڵەکەتمان پشکنی و پێشێڵکارییەکی گرنگ یان دووبارەبووەویمان دۆزییەوە لە سیاسەتی ڕێکخراوە تاوانبارەکان. لەبەر ئەوە، کەناڵەکەمان لە یوتیوب لابرد.

ئێمە تێدەگەین کە ڕەنگە توڕە بیت، بەڵام ئەمە کاری ئێمەیە تاکوو دڵنیا بین لەوەی یوتیوب شوێنێکی سەڵامەتە بۆ هەمووان. ئێمە دەمانەوێت پارێزگاری لە بەکارهێنەرەکانی تری سەر پلاتفۆرمەکە بکەین، هەر لەبەر ئەوە ئەگەر کەناڵێک بەشێوەیەکی گرنگ پێشێڵی سیاسەتەکانمان بکات، ئێمە لایدەبەین. تۆ دەتوانی تانە لە بڕیارەکە بدەی ئەگەر وا هەست دەکەی ئێمە هەڵەیەکمان کردووە. زانیاری زیاتر دەربارەی چۆنیەتی ناردنی تانە (شکایەت)  لە خوارەوە دەستنیشان کراوە.

بەپێی قانوونەکەمان:

ئەو ناوەڕۆکانەی کە ڕێکخراوە تیرۆریستی یان تاوانبارەکان پشتیوانی لێ دەکەن یان پەرەیان پێدەدەن ڕێگەیان پێنادرێت لە سەر یوتیوب.

English:

Hello Peshmerga!

We have reviewed your content and found severe or repeated violations of the policy regarding criminal organizations. Therefore, we have removed your channel from YouTube.

We understand that you may be upset, but it is our job to ensure that YouTube is a safe place for everyone. We want to protect other users on the platform, so if we determine that a channel seriously violates our policies, we remove it. You can appeal the decision if you believe we have made an error. More information about the policy in question and how to submit an appeal is provided below.

As stated in our policy:

Content that glorifies, promotes, or supports violent extremist or criminal organizations isnot allowed on YouTube.

***

 

ساڵە نەڵۆسی: من سکاڵام بۆ ناردن و بۆم روون کردنەوە کە من وەک کوردێک سەروی 20 سالە ئەم کاناڵەم لای ئێوە هەیە، من ئەندامی  ڕێکخراوە تاوانبارەکان نیم و قەتیش نەبوومە. من کەسێکم دژی تووندوتیژیم و هەوڵ بۆ ئازادی و دێمۆکڕاسی و ئازادی نەتەوەکەم دەدەم و ئێوە هەڵەن لە بڕیارەکەتان تکایە پێداچوونەوەی پێ بکەن و ئیزن بدەن کاناڵەکە کە بۆ من زۆر گرینگە و زۆرم زەحمەت کێشاوە، چالاک بکرێتەوە.

بەداخەوە ئەم وڵامەی خوارەوەیان دایەوە و وادیارە دەست و پەیوەندەکانی کۆماری ئیسلامی دەستیان بە یوتیوب گەیشتووە و هەرچی دژی کۆماری ئاخوندی بێ لەم پالتفۆرمە هێرشی دەکەن سەر و دەیسڕنەوە.

جێگەی داخە کە ئێمە وەک کورد دەستمان بە هیچ شوێنەک ناگات و دژبەرانی ئێمە شوێنە حەستمەکانیان گرتووە.

****

Vi har granskat ditt överklagande om följande:

Kanal: peshmergekan

Vi har granskat din kanal noggrant och bekräftar att den bryter mot vår policy om brottsliga organisationer. Vi förstår att det här nog är tråkigt att höra, men det är vårt jobb att se till att YouTube är en säker plats för alla.

Så påverkas din kanal

Vi kommer inte att återställa din kanal på YouTube.”

 

یوتیوب: سڵاو پێشمەرگەکان!

ئێمە ڕاپۆرتەکەتمان چاو لێکرد.

کەناڵ: پێشمەرگە

ئێمە کەناڵەکەمان بە وردی پشکنی و دڵنیا بووینەوە کە پێشێڵی سیاسەتی ئێمە دەکات لەسەر ڕێکخراوە تاوانبارەکان. ئێمە تێدەگەین کە ڕەنگە ئەمە ناخۆش بێت بۆ تۆ، بەڵام ئەمە کاری ئێمەیە تاکوو دڵنیابین لەوەی یوتیوب شوێنێکی سەلامەتە بۆ هەمووان.

کاناڵەکەت ئاکتیڤ ناکرێتەوە .

ئێمە کەناڵەکەت لە سەر یوتیوب ئاکتیڤ (چالاک) ناکەینەوە.

English:

Hello Peshmerga!

We have reviewed your appeal regarding:

Channel: peshmergekan

We have carefully reviewed your channel and confirm that it violates our policy on criminal organizations. We understand that this is probably disappointing to hear, but it is our job to ensure that YouTube is a safe place for everyone.

How this affects your channel

We will not reinstate your channel on YouTube.

ساڵە نەڵۆسی

سایتی پێشمەرگەکان

2025/09/10

لینکی پەیوەندی بە یوتیوب

https://www.youtube.com/t/contact_us?gl=SE&hl=sv#:~:text=Om%20du%20inte%20hittar%20det,ned%20i%20sidof%C3%A4ltet%20p%C3%A5%20YouTube.