هەڵبژاردنی پارلەمان کردەوەیەکی دێموکراتیانەیە و دەنگدەران لەو پرۆسەیەدا بە ئازادی و نهێنی دەنگی خۆیان بە حیزب و لایەنە سیاسیەکان و بەربژێرانی خۆیان دەدەن.

هەڵبژاردن باشترین پرۆسیە بۆ گەێشتن بە دەسەڵاتی سیاسی. نوێنەرانی پارلەمانی کە بە دەنگی گەل هەڵبژێراون، دەبێ کار و چالاکیەکانیان لە بەرژەوەندی هاونیشتمانیان دابێ. دەبێ متمانەی دەنگدەران بە دەست بێن و پەیوەندیان لە گەڵ هاونیشتمانیان نەپچرێن و گوێرایەڵی دەنگدەران بن. دوای هەڵبژاردنی پارلەمان کار بۆ دامەزراندنی حکومەت دەکرێ. ئەو حیزبەی کە زۆرترین دەنگی هێناوەتەوە، هەوڵدەدات کە هاوپەیمانی بۆ دامەزراندنی حکومەتی نوێ بدۆزیتەوە، لە سەر بنەمایەی پەیرەرە و پرۆگرامی حیزبەکانی هاوپەیمان.
دوای روخانی رژێمی بەعسی سەدام حوسێن لە ساڵی ٢٠٠٣، ئەوە شەشەمین خولی هەڵبژاردنی پارلەمانی ئێراقە. حکومەت و پارلەمان و کۆمسیۆنی باڵا بریاری دیاری کردنی هەڵبژاردنەکانی پارلەمان و ئەنجومەنی پارێزگا و شارەوانیەکان دەدەن. لەو خۆلەی هەڵبژاردنی پارلەمانی ئێراق بە سەدان حیزب و لایەنی سیاسی و کەسایەتی سەربەخۆ بەربژێریان بۆ هەڵبژاردن دیاری کرد بوو. کێبەرکێ و بەربەرەکانی چر لە نێوان کاندیداکان دا هەبوو. بەڵێنی زۆریان بە دەنگدەران بۆ وەرگرتنی دەنگ دەدا. دەنگدەر دەبێ ١٨ ساڵی لە تەمەنی پڕ کرد بێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانی دەنگ بدات.
هەڵبژاردنی تایبەتی خولی شەشەمی پارلەمانی ئێراق لە بەرواری ۹ و۱١ ی ۲٠۲٥ بەرێوەچوو. هەڵبژاردنی تایبەت بۆ هێزەکانی تایبەت وەک پێشمەرگە و ئاسایەش لە بەرواری ٩/١١/٢٠٢٥ ئەنجام درا. هێزەکانی تایبەت بۆ دەنگدان رویان لە بنکەکانی هەڵبژادنی دیاری کراو کرد. هەڵبژاردنی گشتی لە بەرواری ۱۱/۱۱/۲٠۲٥ بەرێوەچوو. خەڵک بۆ دەنگدان رویان لە بنکەکانی دیاریکراوی خۆیان کرد.
دەنگدەران بۆ دەنگدان کارتی زانیاریان پێویست بوو. دەستگای دەنگدان کارتی زانیاری دەخوێندەوە و دوایی دەنگدەر پەنجەمۆری لە سەر دستگای دەندان دەکرد. پاشان بە مەرەکەب پەنجەمۆری لە سەر ناوی خۆی لە سەر کاغەز دەکرد. دوای ناوی لیستی بەربژێرانی هەڵدەگرت و دەچۆ پاش شوێنی دەنگدان و دنگی خۆ دەدا. ئەوەی پەنجەمۆری نەخوێندراباوە ، لە پێش دەستگایەک کە دەم و چاو دەخوێندەوە رادەوەستا و دەنگی خۆی دەدا. بەڵام ئەو کەسیانەی کە پەنجەمۆری نەخوێندراباوە یان دەم و چاوی نەخوێندراباوە، دەنگی دەسووتا.
وەستا شەنگە، یەکێکە لە پیاوە ناسرا و مەقوڵەکانی شاری کۆیە، کە نەیتوانی دەنگ بدات. هۆیەکەی ئەوە بوو کە وەستا شەنگە نە پەنجەمۆری خوێندرایە، نە دەم و چاوی بە دەستگای دەنگدان خوێندرایەوە. زۆر بە داخەوە کە دەنگی وەستا شەنگەی بە ناحەق سوتا و نەیتوانی دەنگ بدات. من وەک چاودێری نێودەوڵەتی هەڵبژاردن پێشنیارم بە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی ئێراق کرد، کە رێگاچارەیەک بۆ ئەو کێشەی دەنگ سوتان بدۆزنەوە. پیشناری من ئەوە بوو، کە دەنگدەر بتوانی بە پەنجەمۆر و واژۆ لە سەر لیستی بەرژێران دەنگی خۆی بدات. رێژەی دەنگدان بۆ ئەوانەی پەنجەمۆریان نەدەخوێندرایەوە، کە ناچار بوون بە خوێندنەوەی دەم و چاو دەنگ بدەن ٢٨ ٪ بوو.
من وەک چاودێری نێودەوڵەتی کە وڵاتی نۆرویژرا چووم بوومەوە بۆ چاودێری کردنی هەڵبژاردنی پارلەمانی ئێراق، لە پایتەختی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر چاودێری بنکەکانی هەڵبژاردن بووم. لە هەولێر سەردانی ئەو وێستگانەی هەڵبژاردنم کرد، ( قوتابخانەی ئەحمەدی خانی کوران، قوتابخانەی ئامادەی ئاڵای کچان، قوتابخانەی شۆرشی زانستی کچان، هەروەها هوتێل روتانا بۆ دنگدەرانی ڤی ئای پی). VIP
ژمارەی دانیشتوانی ئێراق ٤۷ میلۆنە. ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کورستان زیاتر لە ٦ میلۆنە. ژمارەی دەنگدەران لە ئێراق ۲۱ میلۆن و ٤٠٤۲۹۱ کەسەیە. ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان ۳ میلۆن و ٦۸ هەزار و ٤۱۱ کەسەیە.
پارلەمانی ئێراق ٣٢٩ کورسی هەیە. ژمارەیەکی زۆر لە حیزب و کەسایەتی سیاسی سەربەخۆ بۆ پارلەمانی ئێراق کاندید بوون. رێژەی سەرجەم دەنگدان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پارلەمانی ئێراق ٥٦،١١ ٪ بوو. جێگای ئاماژەیە کە ١٠٢ سکاڵای جۆراو جۆر ئاراستەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی ئێراق و دادگاکان کراون.
عوسمان کەوکەبی شاد
چاودێری هەڵبژاردن نێودەوڵەتی
ئەندامی سیاسی ئەنجومەنی شارەوانی هامار لە وڵاتی نۆرویژ
شاری هامار/ وڵاتی نۆرویژ
بەرواری ٩/١٢/٢٠٢٥