Hoppa till innehåll
Hem » ڕاگەیەندراوی ”هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران” لە وەڵامی هەڕەشەکانی ڕەزا پەهلەوی دژ بە نەتەوەی کورد

ڕاگەیەندراوی ”هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران” لە وەڵامی هەڕەشەکانی ڕەزا پەهلەوی دژ بە نەتەوەی کورد

کۆمەڵانی مافخوازی کوردستان!

خەڵکی ئازادیخوازی ئێران!

لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕاگەیاندنی «هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران»

شەپۆلێک لە شادی و جۆش و خرۆشی شۆڕشگێڕانە، خەڵکی کوردستان، نەتەوە بندەستەکان و ئازادیخوازانی ئێرانی گرتەوە. ڕاگەیاندنی ئەم هاوپەیمانییە دەنگدانەوەیەکی بەرفراوانی لە نێوان هێزە سیاسییە خەباتکارەکانی ئێران و نێوەندە سیاسییە نێودەوڵەتییەکانیشدا هەبوو. لە بەرانبەردا، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها تاقمێک لە دژبەرانی مافی نەتەوە بندەستەکان و ئازادییە دێموکراتیکەکان کە خۆیان لەژێر بەرگی ئۆپۆزیسیۆندا حەشار داوە، کاردانەوەیەکی هیستیریک و ڕق‌ئەستوورانەیان نیشان دا کە دیارە بۆ ئێمە چاوەڕوانکراو بوو.

هەر لە درێژەی ئەو دژکردەوانەدا ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی ڕەشەمەمە، ڕەزا پەهلەوی بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە پلاتفۆرمی ئێکس، ئەویش بە ئەدەبییاتێکی خۆپێ‌شازانانە و تۆمەت‌بەشینەوەی بێ‌بنەمای هەمیشەیی، نەتەوەی مەزنی کورد و حیزبە سیاسییە خەباتکارەکانی کوردستانی دایە بەر شاڵاوی تانە و تەشەر. ناوبراو وێڕای بەرزکردنەوەی گۆپاڵی هڵۆڵی ”جیاییخوازی”، هەڕەشەی ئەوەی کردووە دوای ڕووخانی کۆماری ئیسلامی، سوپا بۆ سەرکوتکردنی بزووتنەوەی مافخوازانەی نەتەوەی کورد ڕادەسپێرێت.

ڕەزا پەهلەوی هەر دەڵێی ئەم ڕاستییە مێژووییەی لەبیر چووە کە هەر کاتێک ئیرادەیەکی ڕاستەقینە بۆ پارچەپارچەکردنی ئێران لە ئارادا بووبێت، کەس ئیزنی لە باوک و باپیری تاجداری ئەو وەرنەگرتووە و تۆزی ئەوانی نەشکاندووە؛ وەک چۆن لە بەخشینی ”ئاراراتی بچووک”، دەستبەرداربوون لە ”بەحرەین” و سەرچاوەکانی ڕووباری ”هیرمەند”، لە فرۆشتن یان ڕادەستکردنی بەشە جیاجیاکانی خاکی ئێران درێغییان نەکردووە. ئەوان هەمیشە لە وەرچەرخانە مێژووییەکاندا بە تەقەی یەکەم فیشەک و تەنانەت بە ئیشارەتێکی لاوەکیی لایەنە دەرەکییەکان، یان ڕایان کردووە و پەڕش‌وبڵاو بوون یان کونەمشکیان لێ بووەتە قەیسەری. لەڕاستیدا ئەوان تەنیا شوێنێک کە توانیویانە خۆیانی تێدا بنوێنن، گۆڕەپانی کۆمەڵکوژیی خەڵکی مەدەنی و سەرکوتکردنی ئازادییە دێموکراتیکەکانی خەڵکی ئێران، بەتایبەت نەتەوە بندەستەکانی ئەم وڵاتە بووە.

هەڕەشە بەردەوامەکانی ناوبراو بۆ بەکارهێنانی سوپا بە مەبەستی بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ داخوازییە سیاسییەکانی نەتەوەکانی ئێران، پەردە لەسەر ئەو ڕاستییەش لادەدات کە لە ئێرانی پاشەڕۆژی مەبەستی ئەودا، شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ داخوازییە مەدەنی و خواستە دێموکراتیکە نووسراوەکان لە جاڕنامەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، هەر بە ئەمنیییەتی و سەربازی دەمێنێتەوە و هیچ جیاوازییەکی بنەڕەتی لە نێوان ڕێژیمی سیاسیی ئارمانیی ئەو و ڕێژیمە سەرکوتکەرەکانی ڕابردوو و ئێستای ئێراندا نابێت. لەگەڵ ئەمەشدا، بۆچی وا بیر دەکەنەوە کە خەڵکی وەزاڵەهاتوو لە دیکتاتۆریی کۆماری ئیسلامی ئامادەن مل بۆ ئەو و هاوبیرانی وەک بەشێک لە ئاڵترناتیڤ بۆ ئێرانی داهاتوو ڕابکێشن؟

لە لایەکی دیکەوە، دیارە ناوبراو وێڕای بێ‌ئاگایی لە مێژوو و جوغرافیا، تێگەیشتنێکی دروستیشی بۆ کاتی ئێستا نییە. ئەگەرنا دەبوو بزانێت کە ئەڕتەش و تێکڕای ئامرازەکانی سەرکوتی حکوومەتی و هەر ئەو سوپای ”پاسداران”ە تیرۆریستییەی کە جێگەی نازی هەمیشەیی و پشتیوانیی ئەو بووە و هەیە، لە سەدەی ڕابردوودا هیچ کات لە کوردستان دوور نەبووە و نین؛ هەروەها هیچ میکانیزمێک بۆ سەرکوت نەماوە کە لەسەر کوردستان تاقی نەکرابێتەوە و شکستی نەهێنابێت، هەتا ناوبراو بیەوێت دوای تاجگوزاریییە خەیاڵییەکەی خۆی، لەو بوارەدا داهێنان و نوێگەرییەک پێشان بدات.

خەنجەر لە کالان دەرهێنانی ڕەزا پەهلەوی دژ بە بزووتنەوەی ئازادیخوازیی کورد لە کاتێکدایە کە بە شایەتیی سەرجەم ئازادیخوازان و شارەزایانی کاروباری ئێران، لە بزووتنەوەی «ژینا» (ژن، ژیان، ئازادی) و هەروەها ڕاپەڕینەکەی ئەم دواییەی خەڵکی ئێراندا، ناوبراو بە هاوکاریی دەستەوتاقمە گوماناوییەکانی دەوروبەری، ڕۆڵێکی حاشاهەڵنەگری لە دروستکردنی دووبەرەکی و پەرتەوازەیی لە ڕیزەکانی گەل و نەیارانی ڕێژیمدا بووە. تەنیا ڕەوتێکی سیاسی کە لەم ماوەیەدا هێشتا پەیمانی برایەتیی لەگەڵدا ماوە و هاوسۆزیی بۆ نیشان داون، هەر ئەو هێزە چەکدار و ئەمنیییەتی و سەرکوتکەرە تیرۆریستییانەی ڕێژیم بوون؛ تا ئەو ڕادەیەی لە نوێترین لێدوانەکانیدا بۆ بێبەری‌کردنی ئەوان لە تاوان و کارەساتە سامناکەکانی مانگی بەفرانباردا، ئیدیعا دەکات هێزە چەکدارەکان دەستیان لە سەرکوتەکاندا نەبووە و تەواوی ئەو تاوانانە دەستی دەرەکیی لەپشت بووە! هەروەها لە کاتێکدا دۆست و دوژمن شایەتیی ئەوە دەدەن نەتەوەی کورد و حیزبە سیاسییە خەباتکارەکانی کوردستان بە درێژایی تەمەنی ستەمکارانەی کۆماری ئیسلامی، هەمیشە دڕکێک بوون لە چاوی سەرەڕۆیی ڕێژیمی خومەینیدا و بەردوام پەناگە و پشتیوانی ڕاستەقینەی ئازادیخوازانی نەتەوەکانی ئێران بوون و لە ڕێگەی خەبات دژی ئەم ڕێژیمە سەرکوتکەرەدا تێچووی قورسیان داوە؛ کەچی ئەم کەسە حیزبە کوردییەکان بە هاوکاری لەگەڵ خومەینی تۆمەتبار دەکات. ئەم تۆمەتبارکردنەش لە کاتێکدایە کە هەر ئەوکاتەی کوردستان لەسۆنگەی فەتوای جیهادی خومەینییەوە لە زەوی و ئاسمانەوە کرابووە ئامانجی هێرشی خوێناوی، ڕەزا پەهلەوی خۆی چەندین جار گوتوویەتی کە نامەی بۆ خومەینی نووسیوە و داوای کردووە وەک فڕۆکەوانێکی سادە لە ڕیزی هێزەکانیدا وەری بگرێت!

جێگەی سەرسوڕمانە کەسێک بەو ڕابردووە پڕ لە شەرمەزارییەوە، حیزبەکانی کوردستان بە هاودەستی لەگەڵ خومەینی و هۆکارە دەرەکییەکان تۆمەتبار دەکات؛ لە حاڵێکدا خۆی بە پێدانی بەڵێنی درۆ بە خەڵکی ڕاپەڕیوی ناوخۆی وڵات سەبارەت بە بوونی دەیان هەزار هێزی هەڵاتوو لە ڕیزەکانی سەرکوتکەران، بوونی سەدان هەزار ئامێری ”ستارلینک” و مەحاڵبوونی پچڕانی ئینتەرنێت و گەیشتنی یارمەتیی دەرەکی، هەزاران کەس لە ئازادیخوازانی ئێمەی کێشایە نێو داوی ڕێژیمی تاوانباری کۆماری ئیسلامی. بێگومان لە دوای ئازادیی ئێران و دوای دادگاییکردنی سەرانی خیانەتکاری حکوومەت و بکوژان و تاوانبارانی ڕێژیم، ناوبراویش دەبێ لە بەرامبەر ئەم جۆرە هەڵە خیانەت‌ئامێزانەی خۆیدا وەڵامدەر بێت.

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم جۆرە لێدوانە سووک و بێ‌بنەمایانەی ڕەزا پەهلەوی، جەخت لەسەر هەڵوێستە بنەڕەتییەکانی خۆی لە پاراستنی ئامانجەکانی نەتەوەی کورد و مافە ڕەواکانی نەتەوە بندەستەکانی ئێران دەکاتەوە و پێی وایە ئەم جۆرە قین‌لەزگی و لێدوانی دوژمنکارانە لە کۆتاییدا ناگەنە هیچ ئەنجامێک، بەڵکوو ئیرادەی نەتەوە ئازادیخوازەکان و تێکۆشەرانی ئێران لە خەبات بۆ وەدیهێنانی ئامانجە ئازادیخوازانەکانی خەڵکی ڕاپەڕیو و ناشتنی هەمیشەیی دیکتاتۆری و فاشیزم لە هەر جۆر و ڕەنگێک قایمتر دەکات. بۆیە جارێکی دیکەش داوا دەکەین لە سەرجەم هێزەکانی کوردستان کە خوازیاری ئازادی و بەرگری لە مافی نەتەوەکەی خۆیانن، بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ گوتارە پاوانخواز و تۆتالیتێرەکان، بێنە ڕیزی «هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران»ەوە.

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران

٦ی ڕەشەمەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی (٢٥ی فێورییەی ٢٠٢٦ی زایینی)

***

بابەتی پەیوەندی دار

چند نکته در باب اعلام جنگ رضا پهلوی علیه کوردها، ترسیم آینده ای نگران کننده و مملو از جنگ برای ایران، آسو صالح

پاسخی بە #رضاپهلوی، #حق_تعیین_سرنوشت #خط_قرمز ماست، نه #تمامیت_ارضی شما، مەجید حەقی

****

بیانیەی هم‌پیمانی نیروهای سیاسی کوردستان ایران در پاسخ بە تهدیدات رضا پهلوی علیە ملت کورد
مردم حق‌طلب کوردستان!
مبارزان آزادیخواه ایران!
بە دنبال انتشار بیانیەی اعلام موجودیت هم‌پیمانی نیروهای سیاسی کوردستان ایران، موجی از شادی و هیجان انقلابی، مردم کوردستان، ملت‌های تحت ستم و آزادیخواهان ایران را فرا گرفت. اعلام این هم‌پیمانی انعکاس وسیعی هم در میان نیروهای سیاسی مبارز ایرانی و محافل سیاسی بین‌المللی داشت. در سوی دیگر قضیە اما، رژیم جمهوری اسلامی و نیز عدەای از مخالفان حقوق ملل تحت ستم و آزادیهای دمکراتیک کە خود را در پوشش اپوزیسیون جا زدەاند، واکنشهای هیستریک و نفرت پراکنانەای از خود نشان دادند کە برای ما قابل انتظار بود.
در همین راستا، امروز چهارشنبە ششم اسفندماە، رضا پهلوی با انتشار پستی در پلاتفرم ایکس، با ادبیاتی خودشاەپندارانە و اتهام‌زنی بی‌پایە و اساس همیشگی خود، ملت بزرگ کورد و احزاب سیاسی مبارز کوردستان را مورد شماتت قرار دادە و ضمن بلندکردن چماق فرسودەی ”تجزیەطلبی” تهدید نمودە کە پس از سرنگونی جمهوری اسلامی، ارتش را مامور سرکوب جنبش حق‌طلبانەی ملت کورد خواهد نمود.
رضا پهلوی ظاهرا این حقیقت تاریخی را فراموش کردە است هرگاە ارادەای واقعی برای تجزیەی ایران در پیش بودە، اصولا کسی از پدر و پدربزرگ تاجدار وی اجازە نگرفتە و آنان همچون موارد اهدای آرارات کوچک، واگذاری بحرین و سرچشمەهای رود هیرمند، از فروش یا واگذاری بخشهای مختلف خاک ایران فروگذار نکردەاند و هموارە در بزنگاەهای تاریخی با شلیک اولین گلولەها و حتی اشارەای تلویحی از سوی عوامل خارجی فرار را بر قرار ترجیح دادەاند و تنها جایی کە آنان توانستەاند عرض اندام کنند، عرصەی کشتار غیرنظامیان و سرکوب آزادیهای دمکراتیک شهروندان و بویژە ملل تحت ستم ایران بودە است.
تهدیدات مکرر نامبردە به استفاده از ارتش نیز برای مواجهه با مطالبات سیاسی ملل ایران نشان از این واقعیت دارد کە در ایران آیندەی مورد نظر ایشان، شیوه مواجهه با مطالبات مدنی و خواستهای دمکراتیک مندرج در منشور حقوق بشر سازمان ملل متحد، همچنان امنیتی و نظامی خواهد بود. و تفاوت ساختاری رژیم سیاسی آرمانی ایشان با رژیمهای سرکوبگر گذشته و حال ایران نخواهد بود. با وجود این چرا فکر می‌کنند کە مردم بە ستوە آمدە از دیکتاتوری جمهوری اسلامی، حاضرند ایشان و همفکرانشان را به عنوان بخشی از یک آلترناتیو برای آیندەی ایران بپذیرند؟ از سوی دیگر ظاهرا ایشان علاوە بر بی اطلاعی از تاریخ و جغرافیا، درک درستی از زمان حال نیز ندارند. در غیر این صورت باید می دانستند کە ارتش و سایر عوامل سرکوب حکومتی و همین سپاە تروریستی پاسداران کە مورد تفقد و حمایت همیشگی ایشان بودە و هست، در یک قرن اخیر هیچگاە از کوردستان دور نبودە و نیستند و مکانیسمی برای سرکوب نماندە کە در کوردستان آزمایش نشدە و شکست نخوردە باشد کە ایشان بعد از تاجگذاری خیالی خود، بخواهند در این زمینە از خود خلاقیت و نوآوری نشان دهند.
شمشیر از رو بستن رضا پهلوی علیە جنبش آزادیخواهانەی کورد در حالی است کە بە گواە تمامی آزادیخواهان و کارشناسان امور ایران، در جنبش ژینا (زن، زندگی، آزادی) و همین خیزش اخیر مردم ایران نیز نامبردە با همراهی حلقەی مشکوک پیرامونی‌اش نقش غیر قابل انکاری در ایجاد تفرقە و پراکندگی در صفوف مردم و مخالفان رژیم داشتە و تنها جریان سیاسی کە در این مدت هنوز بە عقد اخوت با آن پایبند بودە و نسبت بە آن همدلی نشان دادە، همان نیروهای مسلح و امنیتی سرکوبگر و تروریستی رژیم بودەاند کە حتی در تازەترین اظهارات خود برای تبرئەی آنان از جنایات فجیع دیماە ادعا می‌کند کە نیروهای مسلح نقشی در سرکوبها نداشتەاند و تمامی جنایات مزبور توسط عوامل خارجی رژیم انجام گرفتە است! همچنین در حالی کە دوست و دشمن گواە آنند کە بە درازای حیات ستمگرانەی جمهوری اسلامی ملت کورد و احزاب سیاسی مبارز کوردستان هموارە خاری در چشم استبداد رژیم خمینی و پناهگاە و پشتیبان راستین آزادیخواهان ملل ایران بودەاند و در راە مبارزە با این رژیم سرکوبگر هزینەهای سنگینی پرداختەاند، این شخص احزاب کرد را بە همکاری با خمینی متهم کردە، در حالیکە از همان اوائل کە کوردستان بنا بە فتوای جهاد خمینی از هوا و زمین آماج حملاتی خونبار بود، خود بارها گفتە کە چندین بار از خمینی درخواست کردە کە او را بە عنوان یک خلبان سادە در صفوف نیروهایش بپذیرد.
شگفت آنکە چنین شخصی با چنین سوابق مایەی شرمساری، احزاب کوردستان را بە همدستی با خمینی و عوامل خارجی متهم می‌کند، در حالی کە خود با دادن وعدەهای دروغین بە مردم بپاخاستەی داخل کشور مبنی بر وجود دەها هزار نیروی ریزشی در صفوف سرکوبگران و از کارافتادن بازوی سرکوب رژیم، وجود صدها هزار دستگاە استارلینک و عدم امکان قطع کامل اینترنت در ایران و در راە بودن کمک خارجی، هزاران تن از آزادیخواهان ما را بە دام رژیم جنایتکار جمهوری اسلامی کشاند و در فردای آزادی ایران پس از محاکمەی سران خیانتکار حکومت و عاملان سرکوبها و جنایات رژیم، ایشان نیز بایستی در قبال اینگونە اشتباهات خیانت گونەی خود حساب پس بدهد.
هم‌پیمانی نیروهای سیاسی کوردستان ایران ضمن محکوم نمودن اینگونە اظهارات سست و بی پایەی رضا پهلوی، بر مواضع اصولی خود در دفاع از آرمانهای ملت کورد و حقوق حقەی ملت‌های تحت ستم ایران تاکید نمودە و بر آن است کە اینگونە نفرت پراکنیهای بی مایە نهایتا بە جایی نخواهد رسید، بلکە عزم ملت‌های آزادە و آزادیخواهان ایران را در مبارزە برای تحقق آرمانهای آزادیخواهانەی مردم بپاخاستەی داخل کشور و دفن همیشگی دیکتاتوری و فاشیسم از هر نوع و قماشی جزمتر خواهد نمود. از تمامی نیروهای کوردستان که خواهان آزادی و دفاع از حقوق ملت خویش هستند نیز می‌خواهیم که جهت مقابله با گفتمان‌های تمامیت‌خواه و توتالیتر به هم‌پیمانی نیروهای سیاسی کوردستان ایران بپیوندند.
هم‌پیمانی نیروهای سیاسی کوردستان ایران
١٤٠٤/١٢/٦ی شمسی
٢٠٢٦/٢/٢٥ میلادی