ساڵح موسلیم، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی په‌یه‌ده‌و یه‌كێك له سه‌ركرده دیاره‌كانی رۆژئاوای كوردستان، ئەمشەو چوارشه‌ممه، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دوایی کرد.

ئاوێنه: ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) ئەمشەو چوارشەممە، 11-3-2026 بەهۆی نەخۆشیی گورچیلەوە لە تەمەنی 75 ساڵیدا لە نەخۆشخانەی مریەمانە لە شارۆچکەی عەینکاوەی هەولێر کۆچی دواییکرد.
بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه، سه‌عات 8ی سه‌رله‌به‌یانی ته‌رمه‌كه‌ی به‌ره‌و رۆژئاوای كوردستان ببرێته‌وه‌و له شاری كۆبانێ به خاك بسپێردرێت.
یه‌كێك له كوڕه‌كانی ساڵح موسلیم به‌ناوی شه‌ڕڤان موسلیم له شه‌ڕی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعشدا له كۆبانێ شه‌هید بوو.
ساڵح موسلیم محەممەد، لە مانی ئازاری 1951 لە گوندی شیرانی سەر بە شاری کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان لە دایکبووە.
ئه‌و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە کۆبانی خوێندوە. ساڵی 1977 بەشی ئەندازیاریی کیمیایی لە زانکۆی تەکنیکیی ئیستانبوڵ تەواو کردوە. دواتر بۆ فێربونی زمانی ئینگلیزی ساڵێک لە لەندەن خوێندویەتی.
وه‌ک ئەندازیاری کیمیایی لە کۆمپانیای (پێترۆمین) لە سعودیە کاری کردووە. لە کۆتایی ساڵانی هەشتاکان لە رێگەی کرێکارانی کورد لە سعودیە، پەیوەندیی بە رێزەکانی پەکەکەوە کردووە.
ساڵی 1990 گەڕاوەتەوە سووریا و لە کۆبانێ و حەلەب وەک ئەندازیار کاری کردوە.
ساڵی 1998 بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی گردبوونەی نیشتمانیی دیموکرات. ساڵی 2003 یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی پارتی یەکێتیی دیموکرات-په‌یه‌ده.
ساڵح موسلیم سێ جار له‌لایه‌ن رژێمی سوریاوە دەستگیرکراوە.
له 2010 – 2017 هاوسەرۆکی په‌یه‌ده بوه. دوایین پۆستی پۆستی ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی په‌یه‌ده بوو.