ئەو پێشمەرگانەی بە بڕی ٦٠٠٠٠ شەست هەزار دۆلار فرۆشتوە بەئێران کە بۆ هەریەکەیان بڕی ١٠٠٠٠ دە هەزار دۆلار دەکات ،
کوردویکیلیکس لە ڕێگەی سەرچاوەی زانیاریەکانیەوە زانیاریەکی گرنگ و بەڵگەیەکی مێژووی بڵاو دەکاتەوە کە یەکێك لە ئەنجام دەرانی بۆ کوردویکیلیکسی ئاشکرا کردووە ، ئەویش چیرۆکی تەسلیم کردنەوەی شەش پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتە لە لایەن چەند کەسێکی ناو بزووتنەوەی ئیسلامیەوە ، کە تا ئێستاش ئەو کەیسە بەکراوەیی ماوەتەوە
لەمڕووداوە دا تا ئێستا تەنها کەسێك دیار بووە ئە ویش ئەنوەر عەنەبیە و جارجارە لە ڕاگەیاندنەکانەوە تۆمەتبار کراوە ، بەڵام کوردویکیلیکس ئەنجام دەروو کەسی سەرەکی ئەو ڕووداوە ئاشکرادەکات لە زاری یەکێك لە ئەنجام دەرانیەوە
بەم جۆرە ڕاستی ڕاستی ڕووداوەکەی گێرایەوە
گەرمەی شەری نێوان یەکیەتی و بزووتنەوە بوو لە ساڵی ١٩٩٧ دا لەوکاتەدا حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران چالاکیان ئەنجام دەدا دژ بە ئێران ، بۆیە شەش پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە چالاکیەک گەڕا بوونەوە و لە سنوری هەڵەبجە کە ئەوکات بەدەست بزووتنەوەی ئیسلامیەوە بوو بۆیە لەکاتەدا دەکەونە بەر مەفرەزەیەکی هێزی شەهید عمر ی بزووتنەوەی ئیسلامی و ئەوانیش دەسگیریان دەکەن و دەسگیرکردنەکەیان بەو مەبەستەیە کە بزانن کێن و بۆچی هاتوونەتە ئەو ناوچەیە دوای ئەوەی کە دەیان هێننەوە وە بارەگای هێزی شەهید عمر و دەزانن کە پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتن و لە چالاکیەك گەڕاونەتەوە لە ئێران ، ئیدی گرتنەکەیان گۆڕانی بەسەر دادێت و لە دەسگیر کردنێکی ئاساییەوە دەبێتە بازرگانی ، بۆیە بە جیهازی بێ تەل کە ئەوکات تەنها هۆکاری پەیوەندی کردن بوو ، مەرکەزی جیهازەکانی بزووتنەوە لە تەوێڵە بوو بۆیە هەر زوو پەیوەندی دەکەن بە تەوێڵەوە و پێیان ڕادەگەیەنن کە شەش پێشمەرگەی دیمووکراتیان دەسگیر کردووە کە لە چالاکی گەڕاونەتەوە لە ئێران،
دوای ئەوەی پەیوەندی دەکەن بە تەوێڵەوە و لەوکاتەدا بەهۆی شەرەکانی ناوخۆوە ئێران بۆ هەر حیزبەو نوێنەرێکی دانابوو لەکاتەدا نوێنەری ئێران لای بزووتنەوە ناوی ( بەنی احمد ) بوو ، بۆیە هەر زوو پەیوەندی دەکرێ بە ئەوە وە کە ئەوکات سەیارەیەکی میك زەمینی پێ بوو جیهازێکی ڕاکاڵی دەستی پێ بوو لە پەیوەندی کردنی بەردەوامدابوو بۆیە هەر زوو بە چاو دەست بەستراوی لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەکی هێزی شەهید عومەر کە ئەنوەر عەنەبی ئامر هێزی بوو دەیانگەیەننە تەوێڵە و لەوێ تەسلیمی دەستی ( عیرفان علی عبدلعزیز) یان دەکەن ، چونکە عیرفانی مەلا علی لە ترسی شەڕيکە چووبووە تەوێڵەو وڤ لەوێوە سەر پەرشتی جیهازەکان و دەزگایەکی موخابەرایەتی دەکرد کە لە هەڵەبجە بەناوی ( هێمنایەتی ) و ئەو دەزگایە بووبوە لینکی کارەکانی بزووتنەوە و ئێران ،
لە گێرانەوە کەدا پێشمەرگەکە وتی نە ئێمەو نە ئەنوەر عەنەبیش زۆر ئاگاداری ئەوە نەبووین کە ( عیرفانی مەلا علی ) پێشمەرگەکانی دیموکراتی بە دەست و چاو بەستراوی فرۆشتوەتە ( بەنی ئەحمد ) ، بیە دواتر زانیمان کە ئەو پێشمەرگانەی بە بڕی ٦٠٠٠٠ شەست هەزار دۆلار فرۆشتوە بەئێران کە بۆ هەریەکەیان بڕی ١٠٠٠٠ دە هەزار دۆلار دەکات ،
دواتر وەك دەست خۆشی بڕێك لەو پارەیە دەداتە ئەنوەر عەنبی بەڵام کاتێك کە پێشمەرگەکانی ئەنوەر عەنەبی بەمە دەزانن کە پارە وەرگیراوە دەبێتە ناخۆشیان لەگەڵ ئەنوەر عەنەبی و داوای پارەی لێ دەکەن ئەویش لەترسی ئاشکرا بوون و بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە پێسمەرگەکانی بەوە ڕازی دەکات کە چەك و تاقمەکانی پێشمەرگە دیموکراتەکانیان دەداتێ بۆ خۆیان بیفرۆشن و ئەو پێشمەرگانەش بەمە ڕازی دەبن
سەرچاوەکە وتیشی ئەم کارە هەر بە نهێنی مایەوە تا ئەوکاتەی ئێران یەکێك لە پێشمەرگەکانی دیموکراتی ئازاد کرد و ٥ پێشمەرگەکەی تریشی لە سێدارەدا ، ئەو پێشمەرگەیەی دیموکرات گەڕایەوە کوردستان و چۆنیەتی دەستگیرکردنەکەی لە لایەن بزووتنەوەی ئیسلامیەوە و تەسلیم کردنەوەیانی بۆ دیموکرات گێرایەوە و ئەم کارەساتەیان دا بەگوێی کوردستاندا و دیموکرات بەڕەسمی گلەییەکانیان گەیاندە مەکتەبی سیاسی بزووتنەوە و کارەکەیان ئیدانە کرد ،
دواتر مەکتەبی سیاسی بزووتنەوە بەکارەکەیان زانی و لیژنەیەکیەن پێکهێنا بۆ ئەوەی ئەنوەر عەنەبی دادگایی بکەن چونکە ئە پێشمەرگەیەی دیموکرات گە گەڕابوویەوە کوردستان تەنها ناوی ئەنوەر عەنەبی زانیبوو چونکە دواتر دەست و چاویان بەستبوون بەڵام کاتێك لیژنەکەی بزووتنەوە ئەنوەر عەنەبیان بانگ کردوو دادگاییان کرد ، ئەنوەر عەنەبیش تەواوی ڕووداوەکەی بە ڕاستی گێرایەوە و کاتێك مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی زانیان کە ئەنوەر عەنەبی تەنها وەسیلە بووە و بکەر و فرۆشیاری کردەوەکە ( عیرفانی مەلا علیە ) و ئەنوەر عەنەبی کەمترین تاوانی لەو ڕووداوە بەردەکەوێت و ( عیرفانی مەلا علی ) پێشمەرگەکانی فرۆشتووە بە ئێران ، ئیتر بنەماڵەی مامۆستا مەلا علی کەوتنە خۆیان بۆ پەردە پۆشکردنی ڕووداوەکەو داخستنی ئەو مەسەلەیە و تەواوی بەڵگەکانیان لە مەکتەبی عەسکەری و مەکتەبی سیاسی کۆکردەوە و بەبیانوی ئەوەی کە ئێران هەڕەشەی کردووە لەو کەسانەی کە بەدووی ئەو مەسەلانەدا ئەڕوات و بەم شێوەیەش کەیسەکە داخرا و کەس باسی نەکرد
سەرچاوەکەی کوردویکیلیکس ڕاشی گەیاند کاتێك کە ناوی هێزی شەهید عومەر دێت واتا بێ ڕیزی کردن نا بەو هێزە چونکە ئەو هێزە بێبەرین لەو کارە و تەنها چەند کەسێك زانیویانە و هێزەکەش دەیان پێشمەرگەی دڵسۆزی تێدا هەبوو کە بێ ئاگابوون
وە وتیشی ئەم نهێنیە بۆیە ئاشکرادەکەم کە چەندین ساڵە ئازارم دەدات کاتێك دەبینم کە بزووتنەوەی ئیسلامی عەیبدار کراو ئەم تاوانەی کەوتە ئەستۆ تەنها لەبەر خاتری گیرفانی چەند کەسێك
یەکێکی تریش لە هۆکارەکانی ئاشکرا کردنی ئەم ڕووداوە ئەوەیە کە تاکوو ئێستا تەنها ئەنوەر عنەبی باسی لێوە دەکرێت و بکەری سەرەکی کارەکە کە ( عیرفانی مەلا علیە ) ناوی بزرە ئەمەش غەدرە لە بززووتنەوە و ئەنوەر عەنەبیش
عیرفانی مەلا علی لە ئێستادا کەسایەتی دووهەمی بزووتنەوەی ئیسلامیە و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنەو ئەنوەر عەنەبیش ئەندامی مەکتەبی سیاسیە و یەکێکە لە باڵەکەی عیرفانی مەلا علی
_____________________
پێشمهرگهکان :
ئهوهی سهرهوه نووسراوهیهکه که له سایتی ڕاز پڕێس رانهقڵ کراوه. دهقی نووسراوهکه به بێ دهستکاری دامانناوه و ههموو ئهو شتانهی که لهم نووسراوهیه دا باس کروان ، زانیاریی ئهو سایتهن که ئێمه وهک سهرچاوه نهقڵمان کردوون به ئهمانهتهوه.
{jcomments off}